لقى (9)ى ئاكرى پارتى ديموكراتى كوردستان غه‌درێكى گه‌وره‌يه به‌رامه‌به‌ر به دانيشتوانه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
Saturday, 06/07/2013, 12:00
بهپێوستهم زانى ئهوگهندهليانى له سنورى ناحيهى كه‌له‌ك دهكرى له‌لايه‌ن ناوچه‌ى(بۆتان) سه‌ر به لقى (9)ى ئاكرى پارتى ديموكراتى كوردستان غه‌درێكى گه‌وره‌يه به‌رامه‌به‌ر به دانيشتوانه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
باهه‌موو خه‌لكى كوردستان بزانهن نه حكومه‌ت نه عهدلات نه مافى مرۆڤ له بادينان نيه.
پێش دوو رۆژه 150 په‌نجا پارچه زه‌وى نيشته‌جێبون له ناحيهى كه‌له‌ك سه‌ربه‌قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به سه‌ر كاديره‌كانى پارتى له سنوره‌كه دابه‌ش كرا. ئه‌مه‌ش بۆهۆى ناره‌زاى فه‌رمانبه‌رانى حكومهى سنوره‌كه چونكه فه‌رمانبه‌رى واهيه زياتر له 20 ساله كارده‌كات له فه‌رمانگه حكوميه‌كان تائێستا سودمهندنهبووه له زه‌وى نيشتهجێون. ئهوكاديرانهى پارتى ديموكراتى كوردستان ئێستا زه‌ويان به سه‌ر دابه‌ش كراوه زوربهيان ته‌مه‌نيان بچوكه و هاوسه‌رگيريان نهكردوا مهرچهكانى دابه‌ش كردنى زه‌ويي نايانگرێته‌وه.
فه‌رمانبه‌رانى سنوره‌كه بۆ داواكردنى مافه‌كانيان و نارهزيى دهربرين سه‌ره‌دانى (خالد عزيز) به‌رێوبه‌رى ناحيهى كهلهكيان كرد.
به‌لام ناو براو وتى ئه‌و زه‌ويانه‌ى له دوو رۆژى رابردوو به سه‌ر كاديرانى پارتى دابه‌ش كراوه له رێمنهوه نه‌بوه پهسياريش بهمهن نه‌كراوه وه‌ك به‌رێوبه‌رى ناحيه له‌و سنوره.
فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ناچارى سه‌ره‌دانى (شيخ سه‌ردار يهحيه) قايمهقامهى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش يانكرد ناوبرو بێدهستهلاتى خۆى راگه‌ياند به‌رمبه‌ر دابه‌شكردنى 150)سه‌دو په‌نجا په‌رچه زه‌وى نيشته‌جێ بوون به‌سه‌ر كاديرانى پارتى ديموكراتى كوردستان وتى ئمه فه‌رمانه له سه‌روه‌ى خۆمه‌وه هاتوه منيش وه‌كو ئێوه ئاگادار نه‌بووم و له به‌رنامه‌ش دانهبو زه‌وى به سه‌ر كاديرانى پارتى دابه‌ش بكرێت به‌لام به فه‌رمانى (ته‌مه‌ر كۆچه‌ر) پارێزگارى دهۆك به نوسراوێك ئاگاداركراينهوه. (150) سه‌دو په‌نجا په‌رچه زه‌وى نيشته‌جێبون به سه‌ر كاديرانى ناوچه‌ى يۆتان و كاديرانى ناوچه‌ى به‌رده‌ره‌ش له سنورى ناحيهى كه‌له‌ك دابه‌ش بكه‌ين. تێبينى. به‌م زوانه نوسراوه‌كه‌ى (ته‌مه‌ر كۆچه‌ر) پارێزگارى دهۆك و ناوى ئه‌و كاديرانهى زه‌ويان به سه‌ر دابه‌شكراوه بهلاودهكهينهوه.
هاوڵاتییەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست