کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌روی داراییه‌وه‌

Thursday, 23/07/2009, 12:00


ده‌توانین بڵێین باری ئێستای تاک و کۆمه‌ڵ و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌ له‌ چاو ساڵانی ڕابردودا که‌ ده‌توانین بڵێین هه‌زار جارباشتره‌. به‌ڵام ده‌کرێت بپرسین ئه‌م هێزه‌ کێ بووتوانی داهاتی تاکی کوردی به‌رزبکاته‌وه‌ تا ده‌ست خۆشی و سوپاس گوزاریی بین .
مێژووی ئه‌م هه‌رێمی ساوایه‌ زۆر نیه‌ ته‌نها 18 ساڵه‌ که‌ ده‌توانین به‌ ئاسانی سه‌ره‌تاکانی و کۆتاییه‌که‌ی که‌ ئێستایه‌ ببینین بۆیه‌ لێره‌وه‌ دابه‌شی ده‌که‌م بۆ چوار سه‌رده‌م تا‌ بتاونین باشتر تێگه‌شتنمان هه‌بێت بۆ ئه‌و کارانه‌ی حکومه‌ت کردونی.
به‌شی یه‌که‌م- ساڵانی کۆتای ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سه‌دام که‌ 1991 تا 1994 له‌م چه‌ند ساڵادا داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌توانین بڵێین هه‌ر هیچ نه‌بوو ته‌نها داهاتی دوای ڕژێمی گۆڕ به‌ گۆڕ بوو که‌ خه‌ڵکی ده‌ی توانی سود مه‌ندبێت له‌فرۆشتنیان پاره‌که‌ی وه‌ک داهاتێك به‌کاری بهێنێت. هه‌موو پارته‌ ده‌سه‌ڵات داره‌کان هه‌رچی ئامێری داموو ده‌زگاکان حکومه‌ت هه‌بوو هه‌رزان فرۆشی ووڵاتانی دراوسێیان کرد تا کردیانه‌ که‌لاوه‌یه‌کی به‌تاڵ داهاتی تاکیش تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی بژێوی نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ ژیان له‌م هه‌رێمه‌دا کوله‌مه‌رگی بوو.
به‌شی دووه‌م- ساڵانی براکوژی 1994 تا 1998ده‌توانم بڵێم له‌م قۆناخه‌دا خراپتر داهاتی تاک دابه‌زی به‌ڕاده‌یه‌ک که‌ ده‌کرێت به‌ قۆناخی فه‌سادی کۆمه‌ڵگاو ئه‌خلاقی ناوبه‌رین له‌م ساڵانه‌دا کورد ووته‌نی نان له‌ قوڕگی شێردابوو، هه‌زاران هه‌زار منداڵ بێ باوک کران هه‌زاران ئافره‌تی جوان بێ وژن کران نه‌بونی و بێ نانی وای ده‌کرد مرۆڤ په‌نا بۆ هه‌مووشتێک به‌رن تا ببنه‌ خاوه‌نی نانی ژه‌مێک. سه‌رده‌می بێ ئه‌ده‌ب کردنی کۆمه‌ڵگابوو سه‌رده‌می شکاندنی که‌سایه‌تی و شکۆمه‌نی مرۆڤه‌ کان بوو، سه‌رده‌می دروست بونی خۆفرۆشی بوو ده‌کرێت بڵێین سه‌رده‌می هه‌موو خراپه‌کاری و نه‌بونی مادی بوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی ئێستا شانازی به‌ کارو کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌رێمی ساوا ده‌که‌ن.
به‌شی سێیه‌م-
ساڵانی ده‌ربه‌ده‌ری و به‌جێ هێشتنی خاک ونیشتمان بوو 1998تا 2003 نامه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌که‌ ده‌ربچم بۆیه‌ ته‌نها باسی ئاستی مادی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌که‌م، له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی که‌مێک بوژایه‌وه‌ ئه‌و نه‌بونی و نه‌هامه‌تیه‌ی پێشێتر که‌مێک باشتر بوو ئه‌وه‌ش دوو هێز کاریگه‌ری باشیان هه‌بوو.
یه‌که‌م.. بڕیاری 986 که‌ توانی خه‌ڵکی له‌ خواردنی نانه‌ ورده‌و ئاردی کۆن .... هتد. ڕزگاریان بوو به‌شه‌ بایه‌عی توانی که‌مێک ورگی خاڵی چه‌ند ساڵه‌ برسێتی نه‌بونی ئه‌هوه‌ن بکاته‌وه‌
دووه‌م.. کاریگه‌ری زیاتری هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی مانگانه‌ ده‌هاته‌ گیرفانی خێزان به‌ خێزانی ئه‌م هه‌رێمه‌ که‌ ببوه‌ داهاتی سه‌ره‌کیان، ده‌توانین بڵێین به‌ هێزوو ماندوبونی هه‌موو ئه‌و لاوانه‌ بوو که‌ شه‌و ڕۆژیان له‌ سه‌ر یه‌ک دانابوو تا $100 په‌یدابکه‌ن وبۆ خێزانه‌کانیان بنێرنه‌وه‌ تا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ که‌مێک ئاسوده‌تر بژین .ده‌توانین بڵێین ئه‌ خێزانانه‌ی که‌ که‌سیان نه‌بو له‌ هه‌نده‌ران ئاستی نزمی بژێویان به‌دی ده‌کرا له‌ چاو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ که‌سیان له‌ هه‌نده‌ران هه‌بوو، که‌ ئه‌مه‌ ڕاستیه‌که‌ هیچ هێزوو ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانی نکوڵی لێ بکات. مێژووش ده‌بێته‌ شایه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و روداوانه‌.
به‌شی چواره‌م.. ساڵی بارینی پاره‌ زۆره‌که‌ 2003 و وه‌ به‌دواوه‌. کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌جروبه‌یه‌کی باش بوو له‌به‌هه‌ده‌ر بردنی که‌لوپه‌لی ده‌وڵه‌ت(تاڵانی)،(له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مو گه‌لی کورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌شێکه‌ له‌ ڕاستی، پێویسته‌ ڕاستیه‌کانیش وه‌ک خۆی ناوی بهێنرێت). توانیمان ده‌ستێکی باڵامان هه‌بێت له‌ده‌سکه‌وته‌ مادیه‌کاندا. بۆیه‌ ته‌نها له‌ ساڵانی 2003 و 2005 چه‌ندین ملێونێری خه‌یاڵی دروست بون هه‌موو که‌س بوه‌ خاوه‌نی سه‌یاره‌ی حلوج و پاره‌یه‌کی زۆر ئه‌وه‌ی له‌ژیانیدا سه‌یاره‌ی نه‌هاژوشتبوو بوه‌ خاوه‌نی سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێل به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئاستی گوزه‌رانی هه‌مو تاکێك سه‌د جار به‌رز بۆوه له‌ چاو سڵانی پێشودا.
ئه‌وه‌ زۆر به‌رونی ده‌بینرێت که‌ ساڵانی 2008 به‌دواوه‌ داهاتی تاک که‌م ده‌کات و جوڵه‌ی بازاڕ ئه‌و گه‌رمیه‌ی نامینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهاتی تاک ڕوو له‌ کزبونه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌گه‌ر موچه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌بوایه‌ داهاتی تاک زۆر له‌وه‌ که‌متر ده‌بوو له‌ چاو ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ ده‌کرێت‌ شانازی بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌ داهاتی تاک له‌به‌رزیدایه‌، ئایه‌ تواناو کاری ئه‌م حکومه‌ته‌یه‌ که‌وای کردوه‌ هه‌موومان له سایه‌یدا خۆشبژین؟
هیوادارم خوێنه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌.‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە