" كوردستانم سلێمانى "
Sunday, 06/03/2011, 12:00
لەهەولێرەوە
بۆتۆ ئەڵێم
بۆتۆ ئەدوێم
بۆتۆ ئەنووسم...
سلێمانى
بەقوربانت بم
بەمێوانت بم
بەفیدات بم...
سلێمانى
لەهەولێرەوە
منى جەستە هەولێرى و
دڵ ودەروون
سلێمانى
بۆت ئەسوتێم
بۆت ئەگرێیم
بۆت نەمێنم...
سلێمانى
ئێمەى هەولێرى
ناخمان
دڵمان
دەروونمان...
بوڕكانێكە
پڕەپڕ..!
سەركوتكراوین
بێ دەنگ كراوین..
نیمانە وەك تۆ
وەك كوڕوكچەكانت
بوێرى وجورئەت..
نیمانە بەردەركى "سەرا".
بمرم خوایە..
لەڕێگاى تۆدا..
چوون ، ئەمانە هەڵگرى دروشمەكانى
" ئازادى ، عەدالەتى كۆمەڵایەتى ، نا بۆ گەندەڵى "
ئەركى ئایینیمانە..
ئەڕكى ئەخلاقى ونیشتیمانیمانە..
سلێمانى وا دەڕوات بۆ دوو هەفتە!
تۆیان كپ كرد
ڕەشیان كردیت
كوڕیان كوشتیت..
شەهیدیان كردى
ناویان زڕاندى..
بزە گەرم وپێكەنینەكەتیان لێ وەرگرتیەوە
هۆ شارەكەى "هەڵمەت وقوربانى"
شارى بابان
شارى عەشق وهونەر وداهێنان
شارى ناڵى وسالم ومەحوى
وەفایى وكوردى وحەمدى
وشێركۆ بێكەس و ڕەئووف بێگەرد..
نەمێنم بۆت
شارى ڕۆشنبیرى وشارى ئەڤین وخۆشەویستى
شارى ئەشق ومرۆڤ جوانى
هۆ تاكە شارەكەى عێراق
لە جوانى ، بوێرى و مرۆڤ دۆستى
بۆ تووشى پرسەیان كردى؟!
خۆتۆ هێمن هێمن ، ئارام ئارام بوویت
بەداخەوە بۆتۆ ئاوا
بەیانیانت بۆنى گوڵ وعەشق لەباغەكەى گشتیتەوە
لەشەقامەكەى سەهۆڵەكەو مەولەویەوە
لێیان كردی..
كوا ئێوارانت پیاسەى كوڕو كچە ئەڤیندارەكانت؟؟!
كە تێر تێر ئەپژایە خواروسەرووى
ئاسمانەكان..
توخوا بۆئەو كاتە بگەڕێوە سلێمانى ، سلێمانى
شارى هەڵمەت وقوربانى خوشكە گەورەكەى هەولێر وبچووكەكەى كۆیێ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست