پژاک هۆشداری دا به تیرۆریستانی ئیسلامی ئێران..
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
بۆ رای گشتی:
9 May 2010
وەک پێشتر رامانگەیاندبوو، لە سەر کوردستان و گەلی کورد، پیلانێکی شاراوە و زۆر بەرفراوان بە مەبەستی قڕ و کردن و لەناو بردن و گەل و بزاڤی ئازادی خوازی بەرێوە دەبات. لە سەر ئەو بنەمایە، داگیر کەرانی کوردستان لە هاوپەیمانییەکی بەرفراوان دان. بە تایبەت دیداری نێوان دەوڵەتانی ئێران ـ تورکیا و سوریا لە چەند رووژی رابردوو لە تورکیا، ئەم راستیە نیشان دا. دوابەدوای ئەم دیدارانە، لە ئاڵانی داڵاهۆ هێزەکانی رژێم بە شێوەیەکی زۆر خایینانە و بە دانی ژەهر بە رێگای بەکریگیراوەکانیان، پێنج هەڤاڵی ئیمە شەهید دەکەون. هەڤاڵان شاهین داڵاهۆ، حکیم تاتوان، زوزان کۆبانی، نوپەلدا سێرت و خۆشمێر سنە لەم هێرشە خایینانەدا شەهید دەکەون. لە لێکۆڵینەوەی ئەم شەهادەتانە دابووین کە هەواڵی لە سێدارەدانی پێنج لە سیاسەتمەدارانی کوردمان لە زیندانی ئەوین تاران بیست. لە سێدارەدانی پێنج لاوی کورد لە زیندانی ئەوینی تاران هەنگاوی کرداری دیداری نێوان ئەم دەوڵەتانە بوو. سەر لە بەیانی ئەمرۆ سیاسەتمەدارانی کورد کە چواریان ئاپۆچین فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هویی، فەرهاد وەکیلی، علی حەیدرەییان و مهدی اسلامیان لە زیندانی ئەوینی تاران لە سێدارەدران. بێ گومان ئەم شەهیدە قارەمانانە لە زیندانەکانی ئێراندا لە بەرامبەر دەوڵەتی ئێران خاوەن هەڵوێستێکی بە تەواوی شۆرشگێرانە بوون و هیچ کات لە بەرامبەر زوڵم و زۆری و ئەشکەنجە درندانەکانی ئەواندا کۆڵیان نەدا و سەربڵیندانە بەرخۆدانیان دەکرد. شەهیدان فەرزاد، شیرین، علی و ... سیمبۆڵی قارەمانییەتی و بەرخۆدانی گەلەکەمان لە زیندانەکان دابوون کە بە بەرخۆدانی خۆیان دەوڵەتی ئێرانیان تەنگاو کردبوو.
بێ گومان گرتنەبەری شێوازی ژەهر پێدان و لەسێدارەدان بۆ شەهادەتی ئەم هەڤاڵانە، لە لایەن رژێمی ئێرانەوە، لووتکەی بێچارەیی و ترسەنۆکی ئەم دەوڵەتە لە بەرامبەر گەلی و کورد و پارتیمان نیشان دەدات. تەنانەت بڕیاری هێرشی وەها لە لایەن دەوڵەتی ئێرانیشەوە نەگیراوە و ئەم دەوڵەتە بە سەری خۆی هێزێکی وەهای نییە. لە لایەن هێزە ناونەتەوەییەکانەوە دەستووری ئەم هێرشانە دراوە. لەو دیدارانەدا ئەم پیلاننامە دراوەتە پێش رژێمی ئێران و ئەمە زۆر بە روونی جارێکی تر پەیوەست بوونی ئەم دەوڵەتەی بەو هێزانەوە نیشان دا. وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەجاران هەوڵدان و ئامادە بوونی خۆمان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشە کورد نیشان داوە. هەرە دوایش لە لێدوانی راگەیاندنی یەکەمین کۆنفەرانسی پارتیمان جارێکی تر پێداگریمان لە سەر ئەم هێڵ و رێبازە نیشان دا. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرش و قەتلعامی وەها وەڵامی ئەم هەوڵدانەی ئێمەی داوە. بە پێی ئەو ئانتی پرۆپاگندەیانەی کە رژێمی ئێران لە مزگەوتەکان و ئەو کەمپینانەی کە بەمەبەستی تیرۆریست نیشاندانی پارتیمان بەرێوەی دەبرد، شیمانەی هێرشی وەهامان لە لایەن ئەم دەوڵەتە بێچارەیەوە دەکرد.
وەکPJAKرادەگەیێنین کە ئەم هێرشانە و ئەم سێدارانە، راستەوخۆ هێرش لە سەر گەلی کورد و حوکمی لە سێدارەدان و ئەنفاڵە لە دژی گەلەکەمان. ئەم هێرشانە ئیعلامی شەرە لەبەرامبەر گەلی کورد کە هەموو داگیرکەرەکانی کوردستان و گەلێک لە هێزەکانی رۆژئاوا تێیدا بەشدارن. سیمبۆلانی بەرخۆدانی زیندان هیچ کات سەریان لەبەرامبەر ئەم رژێمە دانەنەواند و سەربڵیندانە و بەبزەی لێو چوون پای سێدارە. هەڤاڵانی شەهید لە داڵاهۆ لە پێناو ئازادی گەلەکەیان، چەکی شەرەف و ناموسیان هەڵگرت و قارەمانانە بەرەوپیری شەهادەتەوە چوون. وەک ئیرادەی سیاسی گەلی کورد و هێزی پێشەنگی ئەم گەلە، هیچ کات و لە بەرامبەر هیچ چەشنە هێرشێک بێوەڵام نامێنینەوە. شەهادەت بیانووی بەرفراوانتر کردنەوەی تێکۆشانی لە پارتیماندا. ئەم رۆژەی ئەم تێکۆشانەمان دەست پێکرد، هەر چەشنە بەدیلێکمان داوەتە بەرچاو. دوژمن هەوڵ دەدا بەم کردەوانە مۆرال و هەیەجان و ئیرادەی گەل و پارتیمان بشکێنێ. بەڵام بەساڵانە ئەم گەلە لە پێناو ئازادیدا رووبەرووی هەرچەشنە ئاوارەیی، شەهادەت، قەتڵعام، ئەنفاڵ و نموونەی حەڵەبچە هاتوو بەڵام هیچکات دەستی لە تێکۆشان بەرنەداوە و ئیرادەی نەشکاوە.
وەکPJAKرادەگەیێنین کە پەیامی دوژمنمان لەو هێرشەدا زۆر بە روون و ئاشکرایی وەرگرت. بێ گۆمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە هیچ کات بێوەڵام نەماوین و ئەمجارەشان بە باشترین شێوە وەڵامی ئەم هێرشانە دەدەینەوە. هەتا دوایی لە سەر جۆش و مۆراڵ و هەیەجانی کۆنفەرانسەکەمان بەردەوام دەبین و ئامادەیی خۆمان جارێکی تر رادەگەیێنین و تا سەرکەوتن ناسرەوین.
بەو رێگایە بانگ لە هەموو گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز و دیمۆکرات دەکەین کە خاوەندارییەتیەکی بە هەیبەت لەم شەهیدانە بکەن. بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤییانە، لە لایەن هیچ وژدانێکی وشیاردا نابێ پەسەند بکرێت. پێویستە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئیرادەی خۆی نیشانی ئەم هێزانە بدات و دەست بە چالاکی جیاجیا لە هەموو گۆرەپانەکان بدات. ئێمە بە هەر شێوازێک ئامادەیەن و هەتا دوایی گەل، پارتیمان و دەسکەوتە مێژووییەکانی شەهیدان دەپارێزین و تێکۆشان بەرفراوان دەکەینەوە و سوورین لەسەر پێکهێنانی بڕیارەکانمان و گەیشتن بە ئازادی و پێویستە گەلەکەشمان لە چوارچێوەدا هەڵسووکەوت بکات و تێکۆشان لە هەر گۆرەپانێک گور بکاتەوە.
سڵاو و رێزی شۆرشگێری
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانPJAK
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست