پێویسته یاسای سێداره هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه
Monday, 27/12/2010, 12:00
سه‌ره‌تاهه‌ڵوێستی شۆڕه‌شگێرانه‌ی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له‌تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیخوازیدا پیرۆز ده‌که‌ین و سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکه‌شی ئه‌و و گشت گیراوانی سیاسی کورد له‌گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین. هاوکات یه‌کڕیزه‌یی و ها و هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌لان و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و دیموکرات که‌توانیان به‌یه‌ک ده‌نگی بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌ر حه‌بیوڵا له‌تیفی ڕابگرن گرینگ و پیرۆز ده‌بینین.ڕاگیرانی ئه‌و بڕیاره‌هه‌نگاوێکی گرینگه‌به‌ڵام پێویسته‌ئه‌وه‌باش بزانرێت که‌ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره‌به‌س نیه‌و پێویسته‌به‌زووترین کات یاسای له‌سێداره‌دان به‌گشتی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ئه‌وه‌خاڵێکی ڕوون و ئاشکرایه‌که‌بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیوڵا له‌تیفی مژارێکی تاکه‌که‌سی نیه‌و نابێت ئاوها بنرخێندرێت. ئێعدام له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌رده‌م وه‌ک مێکانیزمێکی سه‌ره‌کی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات و چاوترسێنکردنی کۆمه‌ڵگا له‌پێناو ئامانجی ده‌ستنیشانکراوی سیاسی- ئیدئۆلۆژیکی له‌قۆناخی جوداجودا به‌کار هاتووه. له‌ساڵانی 60 دا وه‌ک ئامرازێک له‌پێناو کۆمه‌ڵکوژی نه‌سلێکی سیاسی له‌گرتووخانه‌کاندا به‌کار هات و ئه‌مڕۆکه‌ش وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک له‌پێناوگرتنی نه‌بزی سیاسی تێکۆشان و بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌کار دێنێت و هه‌نووکه‌ش له‌په‌روه‌نده‌ی حه‌بیوڵادا ده‌یکاته‌ئامرازێک بۆ ئیمتیازدان و ئیمتیاز وه‌رگرتن.
له‌کاتێکدا که‌ئێران له‌وپه‌ڕی قه‌یرانی سیاسی- ئابووریدا ده‌ژیت و ڕۆژانه‌جه‌بهه‌به‌ندی نوێی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی هه‌رێم و ڕۆژئاوا له‌دژیدا ساز ده‌بێت، پێویسته‌له‌نزیکایه‌تی خۆیدا له‌مه‌ڕ پرسی کورد هه‌ستیار بێت. ئێمه‌وه‌ک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌نه‌مانهێشتووه‌که‌پرسی کورد و تێکۆشانی ئازادیخوازی ئه‌و وه‌ک کارتێک یانخود ئامرازێک له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌له‌دژی ئێران به‌کار بهێندرێت.له‌هه‌مانکاتدا وه‌ک په‌ژاک ئه‌و ئیزنه به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناده‌ین که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌ک کارتێک له‌ئاستی هه‌رێمیدا له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانداپرسی کورد به‌کار بێنێت یانخود بیکاته‌ئامرازێک بۆ بازرگانی سیاسی و وه‌ک قوربانیه‌ک مامه‌ڵه له‌سه‌ر گه‌لی کورد بکات. به‌هه‌ڵوێستی فه‌رزاد و سۆران و فه‌رهاد و شیرینه‌کان له9 گوڵاندا و هاوکات گوته‌ی حه‌بیوڵا له‌شه‌وی چاوه‌ڕوانی ئێعدامدا که‌ده‌ڵێت: "بیستنی بڕیاری له‌سێداره‌دانم هه‌م شیرین و هه‌م تاڵه، شیرینه که‌له‌پێناو گه‌له‌که‌مدا ده‌مرم و تاڵه‌که‌ئه‌و مردنه‌نه‌سیبم نه‌بێت"، ئیتر ئه‌و سیاسه‌ته فه‌شه‌لی هێناوه‌و ئێران ناتوانێت به‌و سیاسه‌ته‌خاوه‌ن هیچ ده‌ستکه‌وتێک بێت. ئه‌مه‌چه‌مکی که‌ماڵ پیر و فه‌رزاده‌کانه‌و ئه‌مرۆکه‌بۆته‌چه‌مکی تێکۆشانی نوێی گه‌له‌که‌مانه‌و مه‌گه‌ر به‌چه‌مکێکی وه‌ها ئازادی و گه‌ییشتن به‌مافه‌ره‌واکانمان وه‌دی بێت.ڕۆڵه‌تێکۆشه‌ره‌که‌نی ئه‌م وه‌ڵاته‌به‌شکاندنی ترسی مردن به‌ره‌و ئازادی و ژیانێ راسته‌قینه‌هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه‌و به‌دروشمی "یان ئازادی و یان مه‌گێکی به‌شه‌ڕه‌ف" له‌م رێبازه‌دا تێکۆشان ده‌که‌ن. بۆیه‌پێش له‌وه‌گیراوه‌که‌بتوانن به‌مامه‌ڵه كڕدن له‌سه‌ر ژیانێکی سه‌خته‌پێش له‌تێکۆشان بگرن. هه‌ڵوێستی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌خاوه‌ن په‌یامێکی به‌شکۆیه‌بۆ ئێمه‌وه‌ک بزاڤی ئازادیخوازی و گه‌لی کورد له‌کوردستان و ئێران‌دا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که‌له‌تێکۆشان به‌ر به‌ئازادی یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌نانه‌وه‌نابێت و ئه‌وه‌بانگه‌وازییه‌که‌له‌پێناو به‌رفراوانترکردنی تێکۆشان به‌پشتبه‌ستن به‌گه‌ل و چیاکانی کوردستان هه‌ر له‌ئیلامه‌وه‌هه‌تا ماکۆ. هه‌ر بۆیه‌له‌سێداره‌دانی حه‌بیوڵا له‌تیفی وه‌ک کادیرێکی ئاپۆچی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ کۆماری ئیسلامی نابێت.
ئێمه‌ڕاگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا به‌س نازانین و پێویسته‌بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر گشت گیراوانی سیاسی ڕابوه‌ستێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ری دیموکراتیک و ئاشتیانه و ده‌سته‌به‌ر کردنی گشت مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌ئێراندا هه‌نگاو بنرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌پێویسته‌گه‌لی کورد په‌ره‌به‌و هه‌ڵوێسته‌بدات که‌نواندوویه‌تی و نابێت ڕاگرتنی بڕیاری ئێعدام وه‌ک ده‌ستکه‌وتی کۆتایی ببینێت. چوونکه‌ئه‌وه‌ناحه‌قی، ناعه‌ده‌ڵه‌تی، حه‌قاره‌ت و بێحورمه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه‌که‌له‌گه‌لی کورد ده‌کرێت.مێژوو و که‌ڕامه‌تی گه‌لی کورد ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ نه‌کردوه‌و نایکات و پێویسته‌گه‌له‌که‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاستی تێکۆشانی خۆی به‌رفراوانتر بکات و له‌نرخ و به‌هاکانی خۆی وه‌ک هه‌میشه‌خاوه‌ندارێتی بکات.پێویسته‌گه‌ل ئه‌م راستییه‌ببینێ که‌ته‌نیا به‌هه‌ڵوێسته‌خۆیان ده‌توانن پێش له‌م ناحه‌قی و حه‌قاره‌تانه بگرن.راگرتنی کاتی ئه‌م سێداره‌یه‌ده‌سکه‌وتێ هه‌ڵوێستی گه‌له‌که‌مان بوو به‌ڵام مه‌ترسێ کۆتایی پێنه‌هاتووه‌هه‌رکات مه‌ترسی له‌سێداره‌دان بۆ هه‌موو به‌ندکراوه‌کان و هه‌موو ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وه‌لاته. به‌رده‌وامه هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌یه‌و به‌رفراوانتر له‌وه پێویسته‌ببێت به‌به‌شێک له‌ژیان و تا گه‌ییشتن به‌هه‌موو مافه ره‌واکانی نابێ بۆ ساتێک له‌تێکۆشان رابوه‌ستێ.
کۆردیناسیۆنی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- په‌ژاک 2010-12-26
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست