سالار حەمەخانی كفری چەتەكەى (مەحمود سەنگاوى) درۆ دادى كەس نادات
Monday, 11/05/2009, 12:00
لەم رۆژانەدا وێنەیەكی ئەو كارا نەخوێندەوارەم بڵاوكردەوە كە زیاتر لە 20 دەفتەر دۆلاری تێچووە، هەروەها بڵاوكردنەوەى كارە ناشرین و نایاسایی و گوندەیی و بەرەڵاییەكانى كە لەنێو شاری كفریدا دەینوێنێت، كەچی هاتووە وەڵامی من دەداتەوە گوایە راست ناكەم.
سەرەتا دەزانم تۆ كەسێكی نەخوێندەوارە هەم لەرووی بڕوانامەوە هەم لەرووی مێشكەوە، من دەزانم خۆت نوسینی ئەو وەڵامەت نەنوسیوە بەڵكوو كەسێك بۆی نوسیوی بە ناوی (فاتیح سەلام) كە لەئەساسدا ئەسڵەن بەس رۆژنامەنووس نییە، بەڵكو (قەڵەم فرۆشە) كەچی خۆی كردووە بە رۆژنامەنووس، كەسێكیش قەڵەم بفرۆشێت وەك ئەوە وایە (هینەكەى) بفرۆشێت.
فاتیح سەلام كەسێكە مزەمیدەو دوكانی دەرمانفرۆشی هەیە، ئەم كابرایە تاوانبارە بە كوشتنی گەنجێك لەنەوەدەكان بە ناوی (ئەیاد عەدنان حەسەن بەگ) كە بە لێدانی دەرزی بە هەڵە كوشتی،بەڵام لەبەر عادەتى كۆمەڵایەتی و عەیبە ماڵی خاوەن كوڕەكە لەو مەسەلەیە بێ دەنگ بوون، فەتیح سەلام تۆ هەر ئەو كەسەی كە نوسیبووت كفری پێویستی بە مەلا بەختیارێك، بۆ خۆ قەحپەخانە نییە پێویستی بە كەسێكی قەحپەباز هەبێت، قەحپەبازمان كەمە لەكفری هەر مەلا بەخ بەخمان كەمبوو، بمریت لەپێناو پارەدا خۆت نەفرۆشی، خۆ ژیان هەر تەواو دەبێ، ئەوەی بۆت دەمێنێتەوە لەژیان (هەڵوێست و ویژدان و بوێرییە)، بەڵام تۆو سالارو مەحمود ژەنگاوی و ئەمسالی وەكوو ئێوە خاڵین لەو سێ چەمكە.
با بێینەوە بۆ لاى چەتەكەى ژەنگاوی و تاڵەبانی، لەهەر تاكێكی كفری پرسیاری جەنابتان بكەى باش دەتناسن و بزانە چیت پێ دەڵێن، بڕوا بكە باس باسی تۆیە كە خۆت كردووە بە هەموو شتێك لەو شارەدا، تەجاوز دەكەى، تەقەكردن بە ناوشاردا، حساب نەكردن بۆ یاسا، خۆت و براكەت رۆژانە بەدواى ژن و كچی خەڵكەوەن، دەیان موكەسەراتى تۆ، توشەرەفت تۆ دەزانى پیرۆزی و پەیامى رۆژنامەونووسی چییە وا باسی دەكەى، ئەوە نوسینی ئەو خۆفرۆشەیە، تۆ بەس مۆنیكاو ژنی جوان و تیرۆریست بەردان بە پارەو موچە خواردنی سەربازەكانت كە موچەیان لە900 هەزار كەمتر نییە كەچی 450 هەزاریان دەدەیتێ، ئەگەر ئێوە رێزی ئێمە بزانن ئێمەش دەزانین رێزو حورمەت و ئینسانییەت ماناى چییە، مرۆژی بێ رێز شایەنی رێزنەگرتنە.
جەنابتان باسی ئەوەتان كردووە كە لەكاتی قاچاخچێتیدا خاوەنى پارەو ئۆتۆمبیل بوومە، بەڵێ راست دەكەى بەڵام خاوەنى ئەو ڤێلایەو چوار خانوو و چەندین مۆنیكاو ئۆتۆمبیل و دەفتەرە دۆلار نەبووی، من دەپرسم ئایا كەسێك بە 3 ساڵ ئەوەندە دەوڵەمەند دەبێت ئەگەر كارى لابەلایی و چەتەیی و دزی نەكات؟.
جەنابی كاك سلار ئایا ئەوەش درۆیە كە سەردارى برات لەنێو مەعرەزدا 75 فیشەك بە یەكجار دەتەقێنێت و كاتێك پۆلیس دەچێتە سەر ی كەچی تۆ تەلەفۆن بۆ ئاسایش و پۆلیس دەكەیت و پێیان دەڵێی ئەوە هیچ نییە چەكی تاقی كردووەتەوە، بۆ شار بەرەڵاییە هەر كەس بۆ خۆی تەقە بكات؟!.
جەنابتان باس لەوە دەكەن گوایە پۆلی سَییەمت تەواو كردووە، بەڵام من چی بڵێم بە كردەوەكانی خۆت و براو سەربازەكانت دەریدەخات كە لەهەموو روویەكەوە نەخوێندەوارى. پرسیاركردن لەدانیشتوانی كفری دەربارەى خۆت و براو خێزانەكەت سەنگی مەحەكە.
ئاماژەتان بەوە كردووە كە من سەرباز نیم لەفەوجەكەى جەنابت و گومانت هەیە، باش بزانە من خوێندنم تەواو كردووەو لەسایەى تاڵەبانی و مەحموود ژەنگاوى و نموونەكانی وەكوو ئەواندایە كە ئێمە كارمان دەست ناكەوێت و مەجبورین ببین بە پۆلیس لاى نەخوێندەوارێكی وەكوو تۆو ژەنگاوی و تاڵەبانی خائین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست