نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سامان گه‌رمیانی مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوور
Sunday, 28/07/2013, 12:00
هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ی دادگای تاوانه‌كانی جیهانه‌وه ناسێنرا و به‌شارێكی زوڵم لێكراو ، له‌ئه‌نجامدا بهجینۆسایت كردنی سه‌لمێنرا ، كاتێ دادگای دونیا دادپه‌روه‌رانه توانی زوڵمی ئه‌و شاره بخاته پێش چاوی جیهان و دان بنێت به‌وتاوانه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه چ مانایه‌كی هه‌یه له‌و شاره شههیدكراوهدا دادگا دادپهروهرنهبێت و پشتیوانی لێ نه‌كرێت ، دیاره هه‌موو ده‌زگاكانی تر به‌حیزبی كراون له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیه‌وه كه‌س ناتوانێ سكاڵایه‌كی ئازادانه تۆماربكات له‌به‌ر هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه‌ی ئه‌و حیزبه دواكه‌وتوه كه بووه تهپیشهی هه‌میشه‌یی سه‌ركوتی هاوڵاتیانی خۆی بكات ، ئه‌مڕۆ كهسامان گه‌رمیانی به‌رپرسی مه‌ڵه‌به‌ندی نۆی شاره‌زووره و خه‌ڵكی گه‌رمیانی زوڵم لێكراو ئه‌نفال كراوه ، كاتێ له‌پێش چاوی ته‌عه‌دا ئه‌كرێت له‌دادگای شارێكی خاوه‌ن پێنج هه‌زار شه‌هید و هه‌ڵویستی نیه كه‌واته زۆری پێ قبوڵه گه‌رمیانه‌كه‌ی سه‌د جاری تر ئه‌نفال بكرێت و دادگاش ههڵهوێستی نه‌بێت ، له‌پێش چاوی میدیا‌و سه‌رجه‌م حیزبه كانی ئه‌وشاره و هه‌موو كوردستانی گه‌وره به‌رێز به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئیهانه‌ی دادگا ئه‌كات گه‌ر سامان گه‌رمیانی هه‌ڵوێستی نیه ئه‌ی حیزبه كوردستانیه عیلمانی ئیسلامیه‌كان له‌كوێ خه‌وتون حكومه‌ت چی به‌ده‌سته ؟ به‌داخه‌وه عه‌مید ئهكرهمێك وه‌ك پاشای سه‌رده‌م له‌بری ئه‌حه‌د موختارجاف و عادیله‌خان ده‌سه‌ڵاتی گرتوه‌ته ده‌ست وه‌ك نوێنه‌ر و پارێزگاری كاری ئه‌و شاره ڕه‌فتار ئه‌كات ، كاك سامان به‌خوا جوانه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تۆش به‌فلسێك كه‌نه‌توانی به‌رگری له‌و هاوڵاتیه بێ كه‌س خاوه‌ن شه‌هیدانه بكه‌یت ، یه‌كیه‌تیه‌كان به‌وشێوه‌یه ڕه‌فتار ئه‌كه‌ن پێشیان وایه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگ ئه‌دات به عه‌مید ئه‌كره‌م و سامان گه‌رمیانی بێده‌سه‌ڵات ، ئه‌وه پێگه‌ی بێهیزی یه‌كیه‌تیه ئیتر چۆن دڵیان خۆش ئه‌كه‌ن گوایه ململانیی ئۆپۆوسیۆن ئه‌كه‌ن گواهیه ڕه‌فتاری باش ده‌نوێنن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كۆئه‌كه‌نه‌وه ، هه‌ركه‌س ڕێزی به‌رامبه‌ری نه‌گرێت خۆی بێ‌ڕێز ئه‌بێت ، دیاره ئۆپۆوسیۆن قسه‌ی تری نیه به‌ڵام خه‌ڵكی شار به‌هه‌ڵمه‌ت و زیندون هه‌ڵوێستمان ئه‌بێت یه‌كیه‌تیه‌كه‌ی كاك سامان و مولازمێكی مالازم شكست پێ ئه‌هێنن و كاك ئه‌كرم گره‌وی برده‌وه وه‌ك خۆی ئه‌ڵێت هێنده پشتیوانی به‌هێزه گه‌ر بچێته دادگا هه‌ڵوێستی ئه‌بێت ، باچاوه‌ڕوان بین بزانین چی تر ڕوو ئه‌دات یان ئه‌كره‌م یان هه‌ڵه‌بجه یان یه‌كیه‌تی ، كاك سامانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و گه‌رمیانی ئه‌نفال كرا‌و كام كاریان ئه‌كات ، بێدنگ نابین ....................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست