گەورەترین بانگەشەى لیستى گۆڕان لە چەمچەماڵ بە هێمنى كرا

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


دوێنێ سێشەممە بەروارى 7/7/2009 ى سەر لەئێوارە زیاتر لە 7 هەزار گۆرانخواز لە كەسانى خاوەن شەهیدو قوربانیانى ئەنفال و كەسانى دڵسۆزو غەمخۆرى لیستى گۆران بە بۆنەى كردنەوى بیناى لیستى گۆران كە بەرەسمى هەرچوار ئەندام سەركردایەتییە دەست لەكاركێشاوەكە ئامادەى بوون و فەرهاد سەنگاوى ئەوەندەى دیكە ئاهەنگەكەى و بانگەشەى بەرەو جۆشدانى خەڵك و گۆران گۆران برەدەوە,ئەمە یەكەمین هەوڵى لیستى گۆرانبوو لەچەمچەماڵ كە بەگەورەترین بانگەشە دادەنرێت تەنانەت كەسانى ناو مەڵبەندى چەمچەماڵ چەند كەسێكیان باسیان لەوە كردبوو بە شۆرشێكى گەورەى گۆرانیان باسكردبوو و حەزیان لەوە كردبوو كە لەویانە ئامادەبوونایە ودەنگیان لەپاڵ دەنگى كەسانى شەهید و ئەنفالەكان بووایە هەروەك كەسێكى ناو مەڵبەند باسی لێوە كردبوو هەستیان بە شەرم كردووە تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەوەندە خەڵك لە خۆیان كۆبكەنەوە و ئەمە تەنیا گۆرانخوازان نەبوون بەتەنیا بەڵكو بەهەزارانى دى كەلە لق و مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە یان لە فەرمانگەكانەوە لە ترسی برینى موچەكانیان بەتەواوى نەیانتووانیوە لەو بانگەشە گەورەیە ئامادەبوونایە چونكە دەستەڵات ئەگەر بزانێت دەروازەیان لێ دادەخات موچەكانیان دەبرێت دەتوانین بڵێن خەڵكێكى زۆرتر لەگەڵ گۆرانە لە چەمچەماڵ بەڵام رەنگە لە رۆژى هەلبژاردن ئەو شۆرشە دەستپێ بكات لە چەمچەماڵەوە هەروەك چۆن هەموو دژى گەندەڵیەكانى دەستەڵات و حیزبەكان درووشمیان دەوتەوە گۆران گۆرانیان لە مەڵبەند و كۆمیتە و لقى پارتی دەنگى دەدایەوە ئێوارەش بەلەسەر خۆى و بە هێمنى ئاهەنگەكە بەرێوەچوو و هیچ خروقاتێكى رووى نەدا وەك ئەوەى كە پارتى كردى لە لقى 19ى چەمچەمال

ئیتر بۆ پێشەوە بۆ گۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە