کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەتەوەیەكگرتووەكان كوردى لەبیركرد!!!

Sunday, 21/03/2010, 12:00


لاى هەمووان روون و ئاشكرایە ئەمرۆ 21/3/2010 ى زایینى هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژى ساڵى 2710 ى كوردى و یەكەم رۆژى نەورۆزیش بوو كەگەلى كورد ئەم جەژنە بەموڵكى خۆیان دەزانن و هەموو ساڵێك بەجۆش و خرۆش و رووكردنە سەیرانگاكان یادى ئەم بۆنەیە بەرز رادەگرن ، لاى هەمووان ئاشكرایە كەمیللەتى كورد زیاتر لە (40 ملیۆن) هاووڵاتییەو لەهاوكێشەكاندا ژمارەیەكى گەورەیە و ئەگەر بەئەنقەست نەبێت ناكرێت لەشیكاركردنى هاوكێشەكاندا ئەم ژمارەیە لەبیربكرێت ، هەروەكو چەند رۆژێك لەمەوبەر گوێبیست بووین باراك ئۆباما سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا پیرۆزبایى لەگەلى ئێران و گەلى ئەفعانى كرد بەبۆنەى هاتنى نەورۆزەوە و بەداخەوە لەم پیرۆزبایی كردنەباراك ئۆباما هیچ ئاماژەیەكى بەگەلى كورد نەكرد ، ئەمە بۆئێمەى كورد جێگاى نیگەرانى بوو لەكاتێكدا سەركردەكانى كورد ئەمریكا بۆكورد بەعەساى سیحرى و پشتیوانى و دۆستێكى گرنگ ناودەبەن بەڵام بەداخەوە ئەم بۆچوونە لەو پیرۆزباییەى باراك ئۆباما رەنگى نەداوە ، ئەوەى لەهەمووى زیاتر نیگەرانى بۆدروستكردم ئەوەبوو كەئەمرۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەبۆنەى هاتنى نەورۆزەوە پیرۆزبایى ئاراستەى (15) گەل و نەتەوەى جیهان كرد بەلام زۆر بەداخەوە هیچ یەكێك لەو (15) گەل و نەتەوەیە گەلى كوردى تیانەبوو !!! لێرەدا من وەكو تاكێكى كورد بەپێویستم زانى هەڵوەستەیەك بكەم و بیرم لەوە كردەوە كەئایا دەبێت ئەو ژمارە گەورەیەى میللەتى كورد كە (40 ملیۆن) كەسە لەبیركرابێت لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە یان بەئەنقەست نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایى لەگەلى كورد نەكردبێت ؟ دەشكرێت ناونەهێنانى كورد لەوهاوكێشەى پیرۆزبایی كردنەى نەتەوە یەكگرتووەكان خەلفیەیەكى سیاسى هەبێت و نەوەك بەهۆى پیرۆزبایى كردن لەمیللەتى كورد چەند وولاتێك لەنەتەوە یەكگرتووەكان توورەبن و پیرۆزباییەكە هەلڵا بنێتەوە ، بەهەرحاڵ و بەهەرهۆیەك بێت ناوى كورد نەهاتبێت گرنگ نییە بەڵكو لەهەمووى گرنگتر ئەوەیە كەدەبێت سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان و سەرۆكایەتى حكومەت و پەرلەمانى كوردستان لەبەرامبەر نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵوێست وەربگرن و بەیاننامە نارەزایى بدەنە نووسینگەى و نوێنەرى نەتەوە یەكگرتووەكان لەهەولێر و تێیدا داواى روونكردنەوە بكەن لەوەى كە بۆچى ناوى میللەتى كورد لەو پیرۆزباییە دا نەهاتووە ؟ ئایا بەئەنقەست بووە ؟ یان كورد وەكو جاران لەبیركراوە ؟ لەبەرئەوەى سەركردایەتى كورد نەتەوە یەكگرتووەكان بەدامەزراوەیەكى موقەدەس و گرنگ دەزانن و لەكاتى كێشەكانى گەلى كورد سەركردە سیاسیەكان هانا بۆنەتەوە یەكگرتووەكان دەبەن ، ئەگەر هەرسێ سەرۆكایەتیەكى هەرێمیش هەڵوێستى وەرنەگرت و بەیاننامەى نارەزایى ئاراستەى نەتەوەیەگرتووەكان نەكرد ئەوا پێویستە میدیاكانى كوردستان بەیاننامەى نارەزایى بلاوبكەنەوەو داوا لەهاووڵاتیانى كوردستان بكرێت بچنە بەردەم نووسینگەى نوێنەرایەتى نەتەوە یەكگرتووەكان لەهەولێر و نارەزایى خۆیان بەرامبەر ئەم مەسەلەیە دەرببرن و داواى رونكردنەوە لەنەتەوەیەكگرتووەكان بكەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە