کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


8ى مارس ، رۆژى جیهانى ئافرەتان

Monday, 08/03/2010, 12:00


هەموومان دەزانین كەرۆژى 8ى مارسى هەمووساڵێَك جەژنى ئافرەتانە لەهەمووجیهان ، هەرلەورۆژەشدا دەبینین چەندین ئاهەنگ سازدەكرێت، لەشارشارۆچكەكانى كوردستانیش دەیان ئاهەنگ بەوبۆنەیەوە سازدەكرێت و وێنەیەكى ئاوا پێشانى خەڵكى ناوەو دەرەوەى كوردستان دەكرێت كەئافرەتانى كوردستان لەوپەرى خۆشیدا دەژین و هیچ گرفتێكیان نیە !!! زۆریش بەداخەوە كەلەكوردستان سەدان رێكخراوى پاشكۆى حیزبى بەناوى رێكخراوەكانى مافى ژنان بودجە لەحیزب و حكومەت وەردەگرن بەناوى خزمەتكردنى ژنان كەچى ئەوهەموو پارە و بودجەى ئەم رێكخراوانە دەچێتە گیرفانى چەند بەرپرسێك لەورێكخراوانە ، چەندین ساڵە ئەو رێكخراوانە دامەزراون بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە هیچ شتێك بۆئافرەتانى كوردستان بكەن ، هەموومان دەزانین ئافرەتانى كوردستان لەهەموو ئافرەتێكى سەر ڕووى ئەم جیهانە زیاتر شەكەت و ماندوون و زۆرترین ئازاریان بەركەوتووە هەر لەسەردەمانى شاخ و لادێ و لەسەردەمى مۆدێرنى ئێستاش لەشاروشارۆچكەكان ، رۆژانى هەینى سەدان ئافرەتى بێناز لەدەرگاى مزگەوتەكان دەبینین خەریكى سواڵكردنن جا چ بۆدابینكردنى كرێى خانو یان دابینكردنى پاروێك نان بۆمنداڵەكانى یان بۆچارەسەركردنى یەكێك لەنەخۆشەكانى خانەوادەكەى ، ئەگەر گوزەرێكیش بەناو شاردا بكەین لەوێش هەروایە دەیانى ئافرەتى بێناز دەبینین خەریكى سواڵكردن و ژیانى ئەمرۆیان دەفرۆشن بۆكرینى نانى سبەى ، بۆكەسێك ناپرسێ ئەم رێكخراوانەى بەناوى ئافرەتانەوە خەریكى هەڵ ڵوشینى پارەى ئەم حكومەتەن لەكوێن ؟ بۆنایەن ئاورێك لەژیانى ئەو ئافرەتە بێخانەو لانانە بدەنەوە و ژیانێكى باشتریان بۆبرەخسێنن ؟ ئافرەتان دایك و خوشكى ئێمەن جێگاى فەخرو شانازى ئێمەن ، كام رێكخراوى ئافرەتان رۆژێك سەردانى گوندێكى ئەم كوردستانەى كردووە و لەژیان و گوزەرانى ئەم هەموو ئافرەتە بێنازانەى ئەم گوندو لادێیانەى بكۆڵنەوەو كۆمەك و یارمەتیان پێشكەش بكەن ؟ حكومەتى هەرێمى كوردستان كە بەهەموو شێوەیەك قەرزارى ئافرەتانە بۆئاورێكى جددى لەئافرەتانى كوردستان ناداتەوە ؟ پێویستە بۆدابینكردنى بیمە بۆئافرەتانى ماڵەوە لیژنەى ئافرەتان و ژنان لەپەرلەمانى كوردستان لەبودجەى ئەمساڵ پێداگرى بكات بۆچاككردن و باشتركردنى رەوشى ژیانى ژنانى كوردستان و هەوڵبدەن لەهەموو مەینەتیەكانى رابردوویان كەمبكەنەوە ، ئافرەتانى ئێمە بۆدەبێت كاتەكانیان لەبەر دەرگا بەسەرببەن و كارێكى جددى نەكرێت بۆسوود وەرگرتن لەهێزو بازویان و سەرچاوەى داهاتیان بۆدابین بكرێت ؟ پێویستە لەمرۆ بەدواوە حكومەتى هەرێمى كوردستان پلانێكى ستراتیژى بۆژیانى ژنان و ئافرەتانى كوردستان دابرێژێت و كۆتایى بەمەینەتیەكانى ژیانیان بهێنرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە