نامه‌ێک بۆد.به‌رهه‌م.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت له ستافه‌که‌ی خۆته‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت.. توانا ئه‌حمه‌د وه‌ک نمونه‌ی که‌سی گه�
Wednesday, 02/12/2009, 12:00
زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ئه‌م دونیایه ، له پلینۆم قسه‌ی زل و گه‌وره، که ته‌واویش بوو قسه زله‌کان بوونه بڵقی سه‌رئاو. له بیرتان چوو یان کورسی له بیرتانی برده‌وه د. به‌رهه‌م،،، ئه‌وه ڕۆژانه گه‌نده‌ڵێکی پیسی بێ مه‌عریفه‌تی وه‌کو توانا ئه‌حمه‌د (شێخ نه‌بی)له نێو ژوره‌که‌تدا به به‌رچاوتا دێت‌و ده‌چێت که‌چی چاوه‌کانی تۆی خاوه‌ن پیاده‌کردنی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌کنۆکرات هه‌ی عه‌جه‌ب ئه‌م خه‌ڵکه ناتکنۆکراتانه نابیننێ، کوا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به من و سه‌دان کادیری وه‌کو منتان دا له پلینۆم ، بۆ ئێمه ده‌بێب به سه‌دان کادیرانمان بێ کار‌و پیشه بین به‌ڵام که‌سێکی گه‌نده‌ڵ و گێژی وه‌کو شێخ نه‌بی خاوه‌ن دوو کار زیاتر بێت و رۆژێکیش لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا نه‌کرێت سه‌باره‌ت به‌و ماڵ‌و مولکه کوردستان و ئه‌و پاره‌یه‌ی که له ده‌ره‌وی وڵات لای هه‌ندێک که‌س کاری بازرگانی بۆ ده‌کات ، ئه‌وه بێجگه بازرگانی کردن به پاره‌و پولی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندن له شاری هه‌ولێر، داوا کارین له به‌ڕێزتان جێتر سوکایه‌تی به خه‌لکانێکی دڵسۆزی ناو یه‌کێتی نه‌که‌ن، چونکه ده‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌سه گه‌نده‌ڵه‌ی وه‌کو توانا ئه‌حمه‌د رۆژانه له که‌ناڵه‌کانی تێ‌ڤی له ژورو په‌نای ئێوه ده‌بێته هۆی هه‌ست بریندارکردنی سه‌دان کادیری ناو یه‌کێتیه‌که‌مان بۆ یه داوه له به‌ڕیزتان ده‌که‌ین لێپرسینه‌وه‌ێک له که‌سی ناوبراو بکرێت و دوور بخرێته‌وه له به چاوی خه‌لکانی دڵسۆز، ئه‌گه‌ر نا وه‌زعه‌کان به‌م شێوه‌یه دوباره ببێته‌وه دڵنیام پاش 4 مانگی‌تر ده‌یان گۆڕانیتر له نێو یه‌کێتی دروست ده‌بێت ، چاوه‌ڕوانیین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست