گەنج و لاوانى هەولێر پشتیوانى لە گروپى 11 ى ئادار دەكەین بۆ خۆپیشاندان
Monday, 07/03/2011, 12:00
ئێمە وەك گەنج و لاوانى شارى هەولێر زۆر بە حەماسەتەوە پشتگیرى خۆمان بۆ گروپى 11 ى ئادار رادەگەینین كە بانگەواز دەكات رۆژى 11 ى ئادار كاتژمێر2.50 دواى نیوەرۆ لە بەردەم بازارى نیشتیمان ئەنجام بدرێت...
برایانمان لە گروپى 11ى ئادار ئاگاداردەكەینەوە كە ئێمەى گەنج و لاو ئەگەر زیاتر ئۆقرە بگرین لەسەر ئەوەى كە دەستەلاتى بنەمالە رێگا نەدات ئێمەش داواكاریەكانى خۆمان رابگەینین ئەوا ناچارین كە پەنا بۆ هەڵگرتنى چەك ببەین لە دژیان چونكە ئێمە تاكو ئێستا نامانەوێت بارودۆخى لیبیا لە شارى هەولێر دووبارە بكەینەوە بەلام كاتێك ئێمەى خوێن گەرم هیچ مافێكمان نەبێت كە راى خۆمان دەرببرین ئەوا ناچارین كە هەموو رێگایەك بگرینەبەر بۆ ئەوەى بتوانین گوزارشت لە داواكانى خۆمان بكەین...
جەماوەرى بەشەرەفى هەولێر داواتان لێ دەكەین كە بابەس بێ خۆ بێ دەنگ كردن ئیتر بەس بێت لە ژوورى مالەكانتان وەرنە دەرەوە سنورێك بۆ هەڵوێستى دەستەلات دابنێن و با چیتر ئەوان نەبن بە خاوەن و ئێمەش ببین بە میوان . هەروەها هەر لەم سۆنگەیەوە بە هەلى دەزانین كە پشتیوانى و پشتگیرى خۆمان بۆ جەماوەرى راپەریوى سلێمانى و هەموو شارو شارۆچكەكانى كوردستان رادەگەینین.
لەكۆتایدا پشتگیرى خۆمان بۆ گروپى شۆرشگێرى 11ى ئادار دووپات دەكەینەوە و رادەگەینین كە بەلێ ئێمەى گەنج و لاوانى هەولێر لەگەل ئێوەى خەباتگێردا دەبین بۆ بەرزكردنەوەى دەنگ و داواكاریە رەواكانمان كە لەسەروى هەموویانەوە تێدەكۆشین بۆ نەهێشتنى گەندەلى و دەزگاكانى داپلوسێنەر و سەركوتكەرى ئاسایش و چلپاوخۆرە ئاژاوەگێرەكانى دەستەلات.
بژى گەنجان و لاوانى شارى هەولێر
بژى گروپى 11ى ئادارى شۆرشگێر
بژى هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن
بژى ئازادى بمرى ژێردەستەیى
هەولێر
7/ ئادار / 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست