بۆخاترى خوا فریاى ئاسایشى فڕۆكەخانەى سلێمانى بكەون
Friday, 28/01/2011, 12:00
دووساڵ لەمەوپێش هەرلەم سایتە خۆشەویستەوە لەسەر دزیەكانى بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى فڕۆكەخانە نوسراو هەر ئەو نوسراوانەبو كارێكى واى كرد كەوا بەرپرسانى باڵاى حكومەت بهیننە ئەو بەڕێوبەرایەتى یە.لەگەڵ ئەوەى شەریكە دزەكانى بەڕێوبەرى پێش و هێشتا هەر لەوێ ماون .بەهەرحاڵ ئەمەوێت هەندێ كەمو كوڕى و دزى و واستە و واستە كارى بخەمە ڕو خۆئەگەر چاك سازى بۆ نەكرا ئەوا بەناچارى لەسەر دەرخستەى دزیەكان بەدەلیلەوە بەردەوام دەبین :
1-بەڕێوبەرێكیان دانا وە كابرایەكە رێز لەخەڵك دەگرێت بەڵام باى فلسێك لەبەڕێوبردن نازانێت وە هەروەها ئازا نی یە لەبڕیارەكانیا كار گەیشتۆتە سەرئەوەى كەوا هەركەسێك بچێت بۆ لاى پێى دەڵێ تۆش واستە یەك بهێنەو با لەشوێنى باشدا دات بنێم .
2-بابێینە سەر بەناو جێگرى بەڕێوبەر كەشەریكى باندە دزیەكەى پێش و بو ئەوە هەمو لایەك دەزانن، كەچى ئەم لەگوڵ كاڵترى پێنەوترا بەڵكو (بەقودرەتى قادر)ئەمرێكیان بۆ دەركردوو لەماوەى دوو ڕۆژدا كرا بەجێگرى مدیرچونكە مەبەستیان بوو. گشتاندنیان پێكرد تەنانەت بۆ كابینەى پۆلیسەكانیش ئەمە لەكاتێكدا ئەو جێگرە ڕوتبەكەى (نقیب)ەو كەچى(چوار بۆ پێنج) رائید لەهەمان مدیریەت دەوام دەكەن كە بەپێى زانیارى كەمم لە عسكەریا ئەمە كفرە.بەس وابزانم خزمى بەڕێوبەرى گشتى یە بۆیە واحل و فێل دەكرێت و كەسیش ناتوانێ بڵێ لەل .
3-بەشەكانى تریش هەر وەى من وەى منە، شەڕ لەسەر مسول بەشیە زابتى تیایە دەگرى بۆ مەسول بەشى تا دەیدەنێ وەدڵنیاشم ئیمە لەشوێن كارى خۆماندا بەس چەند زابتێك دەبینین ئەوانى تر باوەشیان بەكورسى و سپلیدەكاندا كردووە .وتومەز ئەمە كەگۆڕانكارى دەكرێت بەس لەژورو ئەمبەراو ئەو بەرى كورسیەكاندایە.
-4لەمڕۆژانەدا بیستمان كەوا پارەى جلەكانى پاریشمان باش لێى لف دراوە ئاسایشیش كەیفى خۆیەتى .
5-ئەوەنەى لەو كەسانەمان پرسیوە كە هاتونەتە لامان لە زابت و مفوز پێیان ڕاگەیاندوین كە موكافەئەكەشمان بڕاوە كەوا سێ مانگ جارێك هەمان بوو بەبێ ئەوەى كەس باسى كەمى بوجەى ئاسایشى كردبێت .بۆیە بەتاكید ئێستاش ئەدزرێت بەڵام بەجۆرێكى تر
-6ماوەتەوە بڵێم ێەدرەحمەت لە كفن دز چونكە ئەو بەشى هەموى دەدا بەبڕى جیاواز و خۆشى دەیدزى... جاوەڕوانى شتى تربن ئەگەر كار نەكرێت بۆ جاك كردنى.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست