کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌سه‌لاَتى رِه‌هاى یه‌كێتى قوتابیاني پارتى له‌ زانكۆكه‌دا ، سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سۆران رِێگرى ده‌كات له‌ پرۆژه‌ی�

Friday, 02/04/2010, 12:00


سۆران

دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان برِیارى دا له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى هه‌ردوو پرۆژه‌ى (با پشتیوانى مامۆستابین) و (بۆچى قوتابى فێر نابێت) دا ، به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش بردنى پرۆسه‌ى خه‌وێندن له‌ كوردستان و دووباره‌ گێرِانه‌وه‌ى گیانى په‌یوه‌ندى ته‌ندروست له‌ نێوان مامۆستا و قوتابى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى مامۆستا و قوتابى .

لقى سۆرانى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیان له‌ سه‌ر و به‌ندى جێ به‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران به‌ پێویستى زانى كه‌ مۆڵه‌ت له‌ زانكۆى سۆران وه‌ربگرێت ، به‌لاَم له‌ لایه‌ن زانكۆى سۆرانه‌وه‌ به‌ بێ هیچ هۆكارێك رێگه‌ى پێ نه‌درا ،

له‌وباره‌وه‌ شاندێكى لقى سۆرانى رێكخراوى گه‌شسه‌پێدان سه‌ردانى زانكۆ ده‌كه‌ن و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ دكتۆر روشدى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كار و بارى قوتابیان ده‌كه‌ن ، دكتۆر روشدى پێیان ده‌ڵێت : ئێوه‌ ده‌توانن پرۆژه‌كه‌تان له‌سه‌ر جاده‌ جێ به‌ جێ بكه‌ن و نابێت له‌ ناو زانكۆ جێ به‌جێى بكه‌ن به‌هۆى برِیارێكى زانكۆوه‌ وه‌ پێویستیش ناكات به‌ نوسراو ره‌فزى پرۆژه‌كه‌تان بكه‌ین به‌ڵكو هه‌ر به‌و شه‌فه‌هى یه‌ ده‌بێت .

ماوه‌ بوترێت رِێگرتن له‌ رِێكخراوى گه‌شه‌پێدان بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌یه‌كى سود مه‌ندى له‌و جۆره‌ بۆ قوتابیان و سه‌رجه‌م سیستم خوێندن به‌گشتى ،له‌ كاتێكدایه‌ رِێكخراوه‌ قوتابی و خوێندكاریه‌كانى سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌رى سه‌وز و زه‌رد به‌ ئاره‌زوى خۆیان چالاكى حیزبی نه‌ك مه‌ده‌نى له‌ ناو حه‌ره‌مىقوتابخانه‌ و زانكۆكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌تى ژورى تایبه‌تیشیان پێ دراوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە