16 زیندانی تووشی سیل بوونه!.
Friday, 14/01/2011, 12:00
.بەپێی هەواڵێکی تایبەت لە زیندانی چاکسازی ناسراو بە(زیندانی معسکر سلام) نزیکەی ١٦ زیندانی دووچاری نەخۆشی (سیل) بوون و هیچ جۆرە چارەسەریان بۆ نەکراوە تەنها جیاکردنەوەیان لە زیندانیەکانی تر و دانانیان لە هۆڵێکی جیاواز و تایبەت دا دائەنرێن. ئەوەی شایەنی باسە ئەم شوێنە لەسەردەمی رژێمی لەناوچووی حزبی بعس سەربازگەیەکی گەورەی سووپای عراقی بووە لەناوچەکە هاوشان بە سەربازگەی(سووسێ) کە دەکەوێتە ٣٠ کم رۆژاوای شاری سلێمانی.پاش راپەرین کرایە سەربازگەی یەکگرتووی هێزی پێشمەرگە(یەکیەتی نیشتمانی،پارتی دیموکراتی کوردستانی).هەروەها پاش شەری ناوخۆ کرایە فەرماندەی یەکیەتی و پاشان زیندانی تاوانە کۆمەڵایەتیەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی.لەدوای پرۆسهی عراق کرایە زیندانی بە ناو چاکسازی و زیندانی (سووسێ)ش کرایە زیندانییهک که ئهمریکییهکان سهرپهرشتی دهکهن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست