بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز
Sunday, 24/05/2009, 12:00
پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی به‌وه‌فا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان (ی. ن. ک) .
پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار، وه‌ستا فاروقی به ناو به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی (ی. ن. ک) بانگ کرد و پێی ڕاگه‌یاند ده‌بێت هه‌ڵوێستان دیاری که‌ن به‌رامبه‌ر (لیستی گۆڕان) ، وه پێی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت به‌م کارانه هه‌ڵسن:
_ پێویسته هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن و له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه به‌ده‌نگی خۆیان و ڕاسته‌وخۆ داوا له خه‌ڵک بکه‌ن ده‌نگ بۆ لیستی ئه‌سپه‌که بده‌ن. هه‌ر وه‌ک چۆن له شارۆچکه‌ی به‌رزنجه قسه‌یان به کاکه سور و شێخ سالار‌و حهمهزیاد کرد.
_ بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستان چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه دروست بکه‌ن و جه‌وله بکه‌ن له‌و گوندانه‌ی سه‌رده‌می شاخ جه‌وله‌یان تێدا کردوه‌و داوا له خه‌ڵک بکه‌ن ده‌نگ بۆ لیستی ئه‌سپه‌که بده‌ن.
_ له کاتی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌دا، پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له گه‌ڕه‌که‌کانی سلێمانی دا (ته‌نها سلێمانی) چونکه کوڕم ئه‌وێت له هه‌ولێردا به (مه‌لای زیندانی یاخسهمهریشهوه بڵێت پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتیم. (خێمه) هه‌ڵ بده‌ن و به خه‌ڵک بڵێن (گه‌ر ده‌نگ بۆ لیستی ئه‌سپه‌که بده‌ن واته ده‌نگ بۆ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی به‌دیهێنه‌ری ئه‌م ئازادیه ده‌ده‌ن) ،
پاش کۆبونه‌وه‌که وه‌ستا فاروقی ته‌سلیم کار به هاوکاری به‌ختیاره کوێری برای (شۆڕش ئیسماعیلی) به‌رپرسی یه‌کێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، به مه‌به‌ستی ڕازی کردنی لیژنه‌که کۆبونه‌وه ده‌که‌ن و مه‌رجه‌کانی مه‌لا به‌ختیار بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌که باس ده‌که‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی کوڕه به ئهمهکهکان له لیژنه‌که‌دا ئه‌و بڕیاره ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن که بریتین له‌م پێشمه‌رگه دێرینانه:
_ کاک سه‌یوان، مه‌سئول ته‌نزیمی تیپی 31 ی سلێمانی جاران.
_ کاک فه‌رهاد، به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی دوکانی جاران
_ شێخ کامیل کادری دێرینی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردساتن
_ ڕزگار سهرشوتی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و که‌سایه‌تیه‌کی به‌هه‌ڵوێست.
پاش هه‌ڵوێستی ئه‌م براده‌رانه، زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان که به جدی کاتی خۆشی پێشمه‌رگه بوون ده‌نگیان ده‌خه‌ن پاڵیان و پیلانه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ ده‌سته‌مۆکردنی پێشمه‌رگه‌ی دێرین پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
وه‌ک په‌چه‌کرداری باڵی جه‌لالی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته مه‌لا به‌ختیار بڕیاری دا 15 ملیۆن دیناره‌که‌ی مام جه‌لال بوه‌ستێنیت که وه‌ک به‌خشیش دای به دێرینه‌کان.
تێبینی : کاتی خۆی مه‌لا به‌ختیار داوای کردبوو ببێته ئه‌ندام له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا ، به‌ڵام وه‌ستا فاروقی ئێستای ته‌سلیم بوو له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لیژنه‌که فۆڕمه‌که‌یان ڕهفزکردبوو ، به هۆکاری ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار دابڕاوه‌و له کاتی ههڵهاتنهکهیدا وویستویه‌تی ته‌سلیم به به‌عس ببێته‌وه .
فه‌موون له‌گه‌ل لینکی کۆبونه‌وه‌که:
http://www.cawder.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست