٨٠ملیۆن دینارە دزارەوەکەى ئاسایشى شارەزوور چەند سەرنجێک
Friday, 04/05/2012, 12:00
بەشى یەکەم
بابەتى دزیە گەورەکەى ئاسایشى شارەزوور بابەتیکە کەسیک نیە لەهەلەبجە نەیبیستبێ ونەیزانێت، ئاسایشێک نیە تەواوى ئەو فەزیحە گەورەیە نەزانێت، کاتێک (عەقید عدنان) هەورامى تۆمەتبارکرا بەدزینى بڕى٨٠ملیۆن دینارو پاش دانپیانان وساغبونەوەى هەموو دزیەکە، عەقید عدنان بەبەرچاوى هەموو خەلکى هەلەبجەوە دەستیکرد بەفرۆشتنى خانوو باخ و تا ئاڵتونى خێزانەکەشى فرۆشت و٨٠ملیۆنە دزراوەکەى هینایەوە بۆ ئاسایشى شارەزوور
بەلام لەبەرئەوەى دزیەکە زۆر لەوە گەورەتر بوو زۆریش زیاتر بو لەوەى تەنها کەسیک کەئەو دزیەیی کردبێت ، مەسەلەکە دیزە بەدورخۆنەکراو هیچ لیپێچینەوەیەک بەرامبەر بەعەقید عدنان نەکراو وەک بەرزەکى بانان بۆى دەرچوو!
لەچەند هەفتەى رابردوا پلەى (عەقید عدنان) کرابەعەمید! بەرێوبەرى گشتى شارەزوور پالپشتى عەقید عدنان هەڵوێستى نواند! ئەکرەمى ئەحۆل کەلەچەند رۆژى رابردودا دەمانچەى نابو بەسەرى مفەوزیکەوە بەناوى(مولود حمەئەمین) چەندین قسەى سوک وبازارى بەخۆى قەبرى براشەهیدەکانى وتبو کەسیک نەبو بەئەکرەمى ئەحۆل بڵێت پشتى چاوت برۆیە، ئەکرەمى ئەحۆلە لەبەرئەوەى کلک وئەلقەلەگوێى حاکم قادر بوو هەرچى کارى چەوت هەیە بۆى ئەچوەسەر، ماڵى ئەکرەم ئیستە وەک گەراجى راگرتنى سەیارەى لێهاتوە جگە لە٣لانکرۆزى جۆرى وەنەوشە ٥تۆتۆمبیلى ترى راگرتوە، یەکیک لەعەبابەیلێیەکانى خزمى ئەکرەم وتبوى هەرچەند سەیرى ئەم عەرشى دەسەلاتەى ئەکرەم ئەکەم رەحمەت ئەنیرم بۆقەبرەکەى ئەحۆلى باوکى کەتامرد بەعارەقى ناو چاوو پاڵنانى عەرەبانە ژیاو سەرى نایەو، کەچى ئیستە ئەکرەمى کوڕی ئەم گەورە دزەى لێدەرچوەو لەتیفى کوریشى خەریکى قۆڵبرینى خەلکە بەپالپشتى ئەکرەم، ئەمجەدى براشیان هەر باس ناکرێت، بەپشتیوانى کاکە ئەکرمیان! ئەکرەم ئیستە ئیشى بوە بەماستاوکردن بۆگۆران وئیسلامیەکان بۆئەوەى باسى نەکەن واى لیهاتوە لەدەرەوە دەستى بەسنگیەوەیەتى بۆ معارەزەو لەناو دائیرەشدا ئەوەى ناوى گۆران بێنیت بەعس ئاسا ئەکەوێتە گیانى
لەم ماوەیەیى رابردودا پۆلیسیک لەبکەى خورمال وتبوى من نەوشیروانم خۆشەویت ئەفسەرە جاهیلەکەى ئەوى کەناوى رزگار حمەئەمینە بەسجنى رەوانەى ئەمنەکەى لاى ئەکرمى کردبوو ئەکرەمیش پاش ئەو هەمو سوکایەتیە ٣رۆژ زیندانى بۆنوسی بوو! ئەکرەم ئیستە بەهاوکارى چەند کەسیک بوە بەتاجرى سەیارەو خانوو کرین وفرۆشتن ودروستکردن وکرین وفرۆشتنى زەوى، ئیشە ئەکرەم پاش تەواوکردنى خانەوە فیرعەونیەکەى سلێمانى دەستى کردوە بەپرۆژەى هۆم ئەکرەمى دوو لەهەلەبجە بەپارەى دزراوى خەلکى داماوو بەعارەقى ناوچاوى پۆلیسى کورە هەژارى هەلەبجە
ئەم نوسینەم پێشکەش بەعیماد ئەحمەد ودکتۆر خەسرەوەى تازە بەریوەبەرى ئاسایشى گشتى هەریم، پشتیوان بەخوا لەبەشەکانى داهاتوى ئەم نوسینەدا مەلەفە گەورەکانى دزى ناو بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور هەلئەدەینەوە ئەوکات چاوەرێ دەکەین بزانین چارەنوسى گەورە دزێکى وەک عمید ئەکرەمى ئەحۆل و عمید عدنان هەورامى بەرەو کوێ دەچێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست