کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكى مووچە و پلە وپایە

Sunday, 06/04/2014, 12:00





كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو ئەم گوتەیە سەدەها ساڵە دەوترێتەوە و كەم كارى پێكراوە و بەرپرسێتى زۆر جار دراوە بە كەسانێك كە كەمترین مەرجیان تێدا نەبووە و كراونەتە كەسى یەكەم و زۆر شتیان بە ئاكارى خراپدا بردووە و كارەســاتى گەورەیان خــولقاندووە و گەندەڵیان بۆ خۆیان و ئاغایان كردووە كە واســیتەى ئەو پلەیە بوون بۆیان .... ئێستا ئەمە لە حزبە كوردستانیەكاندا دەبینین بەتایبەتى یەكێتى كە بەردەوامە لە فرسەتى بەخشینەوەى پلەو پایە بە كەسانى بێ ئەمەك و كاسە لێس و بێ بوونى هیچ مەرجێكى یاسایى و ڕێنماییەكان (ئــەوەمان لە بـیر نەچێت ڕێنمایى تــەنها بۆ كەسانى ئاسایى بێ پشـــت و پەنایە) وە ئەوەى لێــرەدا ئاماژەى پێدەدەین و بــاسى دەكەین جـــەنابى (هیـــوا عبــداللە عبدالرحمن) (شـــێخ هیوا)ى بەڕێوەبەرى دابەشــــكردنى كــارەباى ســـلێمانى كە لە بەخشـــینى پـأــلە و پایەى حـیزبى (یەكێتى) كرا بە
(جێگرى بەڕێوەبەرى گشــتى كارەباى سلێمانى) كە ئەم پۆســــتە لە دروست بوونى ب. گشـــتى كــــارەباى ســـلێمانیەوە نەبووە ، بەڵام بۆ ئەو دروســـتكرا و بەدڵیشى نییە و هەر لە بــەڕێوەبەرایەتى دابەشـــكردنى كارەباى ســلێمانى دەوام دەكات چونكە دەســكەوتى باشە و گوندەیە لەوێ ، لە هـــەمووى ســەیرتر جەنابى جێگر لە پلەى وەزیفیدا (پلە سێ)یە واتە مووچە بنەڕەتیەكەى(633000)شەش سەد وسى وسێ هەزار دینارە وە ئێوەش ئەوە دەزانن كەئەمە نەگونجاوە لەگەڵ مەكانەتى عالى المقامى ئەودا هەستاون بە گۆڕینى پلەكەى بۆ (پلە یەك) بە مووچەى بنەڕەتى (948000) نۆسەد و چل و هەشــت هەزار دینار ، لێرەدا ئێمە دەڵێین بە كام بڕیار و ڕێنماییەك ئەمە كراوە ، ئەم بەڕێزە خۆى هەڵبژارد بۆ پەڕلەمانى كوردســتان بە ژمارە (100) وام بیســتووە بەقەد ژمارەكەى دەنگى نەهێنا و فەشەلى هێنا . لەم ســـەرو بەندى هەڵبژاردنەدا خۆى گیڤ كردۆتەوە كەوتۆتە كلكە لەقێ وە نەیوێرا دواى ئەو نسكۆیەى خۆى هەڵبژێرێتەوە ؟!!هەردەم كارى نابەجێ دەكات بۆ ئەو حیزبەى كە ئەو ئیمتیازە نەشیاو و دوور لە هەموو بنەمایەكى وەزیفى و یاســایى و دارایى داوەتێ!!
ئەمەیە مشــتێ لە خـــەروارێك لە گەندەڵیە حیزبیەكان كە شانازى پێوە دەكەن و بە قســــەى زل پاساوى دەدەنەوە كە كەسێكى قێزەونى وەك ئەو زاتە ببێتە دەم ڕاست و شتى ئاواى بۆ بكرێت كە لە هیچ دەورو زەمانێدا نەبووە تەنها لە قاموسى گەندەڵى ئەماندا نەبێت !!!






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە