کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز وەزیرى كارەباى هەرێم

Sunday, 07/09/2014, 12:00


بەڕێز/ سایتى كوردستانپۆستى بەڕێز و بوێر
بابەت / نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز وەزیرى كارەباى هەرێم

خۆشەویستانم
ڕۆژى 1/9/2014 دواى عەسر سیستمى ئاوى زیادە دەركردنى ویستگەكەمان كە پێویستە بە شێوەیەكى ئوتوماتیكى كاربكات كارى ئاسایى خۆى نەكردووە وە ئەمەش بۆتە هۆكارى بەرز بوونەوەى ئاستى ئاوى عەمبارەكەى كە بۆتە هۆى نوقوم بوونى ئەو قاتە و مەترسى گەورەتریشى لێدەكەوتەوە ئەگەر لە دوا ساتدا هەستى پێنەكرایە ، هەتا ئێرە باسێكى كورتى كێشەكەیە بەڵام ئەوەى كە گرنگە لێرەدا ئەوەیە كە چۆن و بۆ ئەم كارەساتە ڕوویدا وە كێ بەرپرسیارە وە ئێستا چى باس دەكرێت ؟!
هۆكارە سەرەكیەكان دەگەڕێتەوە بۆ /
1- دانانى كەسێكى نەشارەزا و بێ توانا لەو ویستگەیە وەك بەڕێوەبەرى تەكنیكى كە (سەلام أحمد رسول)ە كە شارەزایى لە كارى ئەو ویستگەیە نییە بە هۆى زۆرى تەمەنى و پابەند نەبوونیشى بە دەوامى لە ویستگە و ئەنجام نەدانى بەدواداچوون بۆ كارەكان و سپاردنى بە بەڕێوەبەرى كارگێڕیەكەى كە لەو باشتر نییە بەهۆى ئامادە نەبوونى زۆریەوە و ئەمەش هەمووى بەهۆى دانانیەتى لەلایەن (حیزبەوە) كە لە سەرو بەندى كاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا بە نایاسایى ئەو پۆستەى دراوەتى كە شایەنى نییە و كارەساتى ئاوا بەسەر ویستگە و ئەم دامەزراوە گرنگە دەهێنێت كە لەوانەیە كێشەى گەورەتر بەسەر ئەم ویستگەیە بێت كە لە ئەستۆى ئەو بەدەر نییە .
2- ئامادە نەبوونى ئەم بەڕێوەبەرە بۆ گوێگرتن لە كادیرە دڵسۆزەكانى ویستگە وە نەكردنى هیچ حسابێك بۆ ئەرك و ماندوو بونیان كە نە دەبوایە وا ڕەفتارى بكردایە .
ئێمە لێرەدا ڕەخنەى خۆمان ئاڕستەى هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى دەكەین كە لە دانانى كەسێكى وەهادا بۆ شوێنێكى وەها كە شارەزا و دڵسۆز نییە و داوادەكەین لە جەنابى وەزیرى كارەبا كە ئەم كەسە دانراوە ماوەیەكى كورتە و با لاببرێت بەكەڵكى هیچ پۆستێكى بەڕێوەبردن نایەت و گرنگى بە كادیرى ویستگە بدات و پێویست بوو كە كەسێكى شیاوى ناوچەكە دابنرایە و هەروەها لەم كێشەیەدا كەمتەرخەمى بەڕێوەبەرایەتى بەرهەم هێنانى ووزەى كارەباى سلێمانى هەیە كە دەبوایە بێدەنگ نەبونایە لە ڕەفتارى ئەو بەڕێوەبەرە و زیاتر بەدواداچونیان بۆ كارەكانى بكردایە تا بەم ئاكامە نەگەیشتایە .








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە