وەزارەتى داد و هەڵمەتێكى گواستنەوە
Sunday, 04/04/2010, 12:00
لەهەڵمەتێكى گەورە و بەرفراواندا كەلەناو دیوانى وەزارەت روودەدات وە بەفەرمانى وەزیرە گەندەڵەكە كەلەسەرەتایى هاتنیەوە گەندەڵى دەست پێكرد ئێستاش لەو هەڵمەتەدا دەستى كردووە بە لادانى بەرێوەبەرە گشتیەكان و جێگرەكەى و شارەزاكان و بەرێوەبەرەكانى دیوانى وەزارەت كە جێگاى سەرسورمانە و ماییەى شەرمەزارییە چونكە ئەم ئاڵ وگۆریە لەسەر بنەماى لێهاتووى نیە بەڵكو لەسەر بنەماى حزبایەتى و برادەرایەتى و تەنانەت لەسەر قسەى هەندێك كەس لابراون كە تەنها عەداوەتى شەخێیان هەیە لەبینى وەك لابردنى بەرێوەبەرى خۆیەتى دیوانى وەزارەت بەشایەتى هەموو فەرمانبەرانى وەزارەت كەوا بەرێوەبەرى وەك ئەم خانمە نیە لەئیش كردن , لەبەر ئەوەى سەرى بۆ كچى وەزیرى گەندەڵ شۆر نەكرد بۆیە لادراوە و دانانى بەرێوەبەرێكى پێشوو كە ئێستا لەفەرمانگە دادییەكانە چونكە مێردى ناوبراو لەئاسایشە لەبەر ئەوە وەزیر بۆى پان دەكاتەوە تاوەكو ئەو ئیشانەى خۆى بۆى بكات, دیوانى وەزارەت شایەتى كارە خراپەكانیەتى چونكە هیچى باشى نەكرد تەنها چەوسانەوەى فەرمانبەر بۆ خۆى و بەرپرسەكانى ئیش كردن بۆ بەرێوەبەرە گشتیەكان و وەزیر كە ئەم بەرێوەبەرە تەنها یەك فلسى سوتاو ناهێنى چونكە پارتیەو بۆ دادەنێرت هەروەها گواستنەوەى بەرێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگە دادییەكان لەسەر بنەماى حزبایەتى و هەروەها ناوهێنانى بەرێوەبەرى گشتى ئەو فەرمانگەیە لەهەندێ شوێن و سوكایەتى پێكردنى لەلایەن وەزیرەوە كەئەمە لەسیفەتى وەزیراتى نیە وە لادانى جێگرى بەرێوەبەرى گشتى دیوان و گواستنەوەى بۆ فەرمانگە دادیەكان وە داپۆشینى بەلادانى شارەزاى كارگێرى دیوانى وەزارەت كە هەروەها بۆ ئاشكرا نەكردنى هەندێ سر كە كراوە بۆیان بەپادشت و رێزوو سوپاس بەرێكرا وە هێنانى كەسێكى نەشیاو بۆ ئەو پۆستە كەمایەى پێكەنیە جونكە ئەو برادەرە تا ئێستا نازانى بەجوانى قسەبكات و تەنانەت پاش هاتنى بۆ دیوان نوكتەى لەسەر دروست بووە . هەروە لادانى بەرێوەبەرى رۆژنامەى وەقایعى كوردستان كە جێگاى ئەسەفە ئەم بەرێوەبەرە لادرا كە پارتیشە بەڵام ئەم بەرێوەبەرە لەلایەن بەرێوەبەرى گشتى دیوانەوە كرابووە هەدەف چونكە تواناى ئەوەى نەبوو محاسبەى بكات هەروەها بەپلانى بەرێوەبەرى ووردبینى و كجى وەزیر بەرێوە دەجێ , هەروەها لادانى بەرێوەبەرى كۆگا بەناو یەكێتى وە دانانى یاریدەدەرى بۆ زیاتر ئاشكرا نەكردنى گەندەلیەكانى بەرێوەبەرى گشتى و لەگەل ئەوەشدا بەرێوەبەرى گشتى دیوانى مل شۆر وەزیرى گەندەڵ بەرامبەر بەلادانى شارەزاى هیچ نالێن چونكە گەندەلیەكانیان ئاشكرا دەكات و تەنانەت زۆر بەوریایەوە مامەڵەى لەگەڵ دەكەن ... جاوەرى زیاتر بكەن .
لە هەولێر 0
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست