کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى داد گەندەڵترین وەزارەت

Saturday, 06/03/2010, 12:00


كابینەى پێنچەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە زۆرترین وەزارەتى تێدابوو لەراپرسیەكدا دەركەوت كە وەزارەتى داد باشترین وەزارەت بوو لە رووى گەندەڵى داراییەوە لە پێشەوەى ئەنجومەنى وەزیرانیش هاتبوو , بەڵام ئەوەى كەخەڵك نازانیت ئەوەیە كە وەزارەتى داد ساڵى 2008 زۆرترین پێداویستى وەرگرت لەلایەن تیپى زەیتونى كۆریاى باشورە كەنزیكەى 100 كۆمپیوتەرى دیسك تۆپ و 10 مۆلیدەى گەورەى كارەبا و هەروەها زیاتر لە 20 یوپى ئیسى كارەبا و لەگەڵ 30 لاپتۆپ كە زۆر شتى تریش , ئەوەى جێگاى داخە ئەوەیە كە ئەم كەل و پەلانە كەس نازانیت چى لێهات جگە لە یوپى ئیسى كارەباییەكان كە نەیانزانى بەكارى بهێنن ماوەتەوە دەنا ئەوانیش دەدزا هەروەها كۆمپیوتەرى لاپتۆپەكان كە هەمووى دابەش كرا لەلایەن بەرێوەبەرى گشتى دیوان (على عولا) كە ئەم كۆمپیوتەرانە درانە كەسانێك كە نازانن ئیشى پێ بكەن هەروەها زۆر بەیان لەلایەن وەزیرەوە كرایە دیارى كە مولكى گشتى دەبەخشن لەوانە (خودى بەرێوەبەرى گشتى و شارەزاى ژمێریارى و هەندێك بەرێوەبەرى و فەرمانبەرى دەست رۆیشتوو) جگە لەوە چەندین وایەرلیس لەلایەن لیژنەوە بۆ بەرێوەبەرى گشتى دیوان كراوە بۆ ماڵیان هەروەها كرینى كارت بۆ تەلەفۆناتى نۆرماڵ راگیراوە چونگە جەنابیان ئیشى پێ نیە تەنانەت كارتى ئاریافۆنەكان كە دەبوو لەلاى بەرێوەبەرى كۆگا بووایە كەچى لە گیرفانى بەرێوەبەرى گشتى یە بۆ ماڵى خۆى بەكارى دێنى , لە رووى داراییەوە بەرێوەبەرى ژمێریارى دیوان بۆ ئەوە پارەى پاشەكەوت كرد تەنانەت هەندێ جار خۆى لە فەرمانبەرانیش تورە دەركرد بەڵى ئەوە راستە بەڵام جەنابیان ئەم هەلەیان قۆستەوە بۆ كرینى سەیارە بۆخۆیان بەكاریان هێناوە بۆ ئەوەى بەرێوەبەرى كارگێرى دیوان نهێنیەكانى ئاشكرا نەكان بۆ ئەویشى كریوە تەنانەت , تەنانەت سیارەى شارەزاى ژمێریارى لەلایەن مێرمندالێكەوە كەیف و سەفاى پێ دەكرێت لە جادەكانى ناوشار , خەڵكینە وەرە ببینە كەچۆن كور و خوارزاى لەخۆى كۆكردۆتەوە ئەمەیە گەندەلیەكانى وەزارەتى داد ... چاوەروانبن .

هەولێر
3/3/2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە