یەكگرتوو لەمەترسی دایە !
Thursday, 05/01/2012, 12:00
دواى رووداوەكانى بادینان وسوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتووگرژى وئاڵوزیەكى زۆر رووى كردە پەیوەندیەكانى یەكگرتووى ئیسلامى وپارتى دیموكراتى كوردستان !ئەمەش دواى تاوانباركردنى راستەوخۆى پارتى هات لەلایەن خودى ێلاح الدین بهاو الدین وراگەیاندنەكانى یەكگرتوو بەتایبەتى كەناڵى سپێدەو پێگەى كوردیو،كە شەڕێكى ئاشكراى پارتیان كردكە لەمەو پێش وبگرە لەرۆژى راگەیانى یەكگرتوولەساڵى 1994 ئەمە یەكەمین جارە بەرپرسان وراگەیاندنى ئەم حیزبە بەم شێوەیە قسە بكەن !ئەمەش بۆ پارتى چاوەروان نەكراوبوو بۆیە هەرئەو رۆژە هێزێكى تایبەتى رەوانەى نەخۆشخانەى میدیاكرا كەدەكەوێتە سەرشەقامى شەست مەترى لەبەردەم مەكتەبى سیاسى وكەناڵى سپێدەو تەلەفزیۆن ورادیۆى دەنگى هەولێر، ئەمە جگە لەوهێزەى كە بوونە رێگرومەترسى لەبەردەم ئەندامانى یەكگرتوو كە بۆ پشتیوانى وگرتبوونەوە هاتبوونە مەكتەبى سیاسى،بەگوێرەى ووتەى بەرپرسێكى یەكگرتوووێنەى ئەو چەكدارانە گیراوە كە لەكابینەكەى بەناو پاسەوانى نەخۆشخانەو تاقیگەى میدیا كە لەدواوەى دانراوە ،راستەوخۆ بەرامبەر مەكتەبى سیاسى وشوێنى تایبەتى ێلاح الدین بهاالدینە !ئەم هێزە سەربە بارزان قەسابى براى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرە ،بۆیە ئەو رۆژە فەرهادى مەلاسالح بەرپرسى مەڵبەندى دووى هەولێرى یەكگرتوو ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگە ى هەولێر نەوزاد هادى لەم دۆخە ئاگاداردەكاتەوە،
ئەمە جگە لەو كەسانەى تاكو ئێستا بەجلى مەدەنى دەورووبەرى لەنەخۆشخانەى میدیاو بارەگاكانى یەكگرتوو چاودێرى ووردى یەكگرتوودەكەن ! هەر ئەو رۆژەى دكتۆر بەرهەم وعلى باپیرسەردانى مەكتەبى سیاسى وئەمیندارى یەكگرتوویان كردپاشان شەرەقسە لەنێوان ئەندامانى یەكگرتوو چەند چەكدارێكى سەر بەبارزان قەساب روویدابوو كە بە ئاشكرا بەرامبەرمەكتەبى سیاسى وەستابوون و كاتێكیش یەكێك لەوێنەگرەكانى كەناڵى سپێدە خەریكى وێنەگرتنى ئەو چەكدارانەبوو ئەفسەرێك هەرەشەى لێكردبوون ،ئێستا ئەندامانى یەكگرتوو زۆر نیگەرانن چونكە پشت نەخۆشخانەى میدیا سەرجەم دەزگاباڵاوهەستیارەكانى یەكگرتووى لێ یە تەنیا بەیەك ئاماژەى مەسروربارزانى هێزە تایبەتیەكەى بارزان قەساب كۆنترۆڵى یەكگرتوو دەكات !هەرئەم مەترسیەش بووكە بەرێوەبەرى كەناڵى سپێدە بوخارى جمیل رایگەیاند كە پەخشى كەناڵەكەیان دەگوازنەوە بۆ بەغدا یاخود سلێمانى لەكاتى هەر مەترسیەك ،ئێستا یەكگرتوو بەدۆخێكى زۆر مەترسیدار گوزەر دەكات بەتایبەتى دواى بەشدارینەكردنیان لە دەست پێشخەریەكەى مامۆستاعلى باپپروكۆبوونەوە لەگەڵ مەسروربارزانى وفازیل میرانى ، ئەم هەڵوێستەى یەكگرتوو خودى مەسعودبارزانى زۆر تووڕەكردووە ڕەنگە بەدواى سیناریۆ وپاساوێك بگەڕێن بۆ هێرشكردنە سەریەكگرتوویەكگرتووش هەست بەم مەترسیە دەكات بۆیە ئێستا راگەیاندنەكانى لەئاستێكى زۆر نزم باس لەرووداوەكانى بادینان دەكات ئەمیندارى یەكگرتووش ئەم مەترسیانەى بەئەمریكا راگەیاندووە ،گەنجانى توڕەى یەكگرتووش داواى هەڵوێستى توندتر لە حیزبەكەیان دەكەن !
جونكە پێیان وایە یەكگرتوو لەم شەرە براوەیە وبەتایبەتى دواى ئەو هەموو بەڵگەو گرتە ڤیدیۆودیكۆمینتانە ى ئاشكرابوونەو پارتى خستۆتە بەردەم دورَیانێكى تاریك و داخراووسەرجەم هێزو لایەن وبەتایبەتیش رۆشنبیران وكەسایەتی یە ناسراوەكانى كوردستان پارتى بەتاوانبارو دۆڕا سەیردەكەن.
،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست