بەهمەن حوسَین ، باڵە شكاوەكەى مەكتەبی سیاسی ح ز ك
Wednesday, 26/08/2009, 12:00
گەلۆ لەم كوردستانەى ئێمە شتەكان وا تێكەوڵوپێكەڵ بوونە خەڵكی راستگۆ دەبێ بە زەڕەبین بۆ بگەڕێت ، چونكە ماراسۆنی مەسەولەكان بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن وتێر نەبوونیان بووەتە دیاردەیەكی نائەخلاقی وناكۆمەلایەتی وناتەندروست كە پێگەى مرۆڤبونیش ئالودە كردوە وخستویتیە بەردەم عەلامەى ئیستفاهم ؟
رۆژگارێكە هاوسەنگەر و هاورێی یەك ئایدلۆژیا و یەك رێباز و یەك حزب ویەك ستاف لە چركە ساتێكدا دەبن بە دوژمنی باوەكوژەى یەكتر ئەوەتا سەباح ساڵەیی كە ناوى حزبی : بەهمەن حوسینەو وەزیرى پێشووى ئاوەدانكردنەوەى كابینەى كۆسرەت رەسول وئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشان بۆ ماوەى زیاتر لە 20 ساڵە لە گەڵ قادر عزیز بووە ، لە بەر مشتێك پارەو ئەرزە وئمتیازاتی تر دەستی تێكەڵ كرد بۆ سەرخستنی پلانەكەى پارتی (نێچیر) لە لەت بوونی حزبی زەحمەتكێشان ولابردنی قادر عزیز كە رۆژێ لە رۆژان زاتی نەبووە بەرامبەر قادر عزیز لەل بكات ، بەڵام تۆڵەسەندنەوەى خۆى لە فرستێكی وا بنیەوە ، بەهمەن حوسێنی داخ لە دڵ هێندە قینەدارە تەنانەت ناخیشی وەكو روخسارى پەڵەى ڕەش ڕەش داگیرى كردوە ، ئەم پیاوە نەجیب زادەیە كە بە رەچەڵەك كەركوكییە وخەڵكی پردییە لە هیچ وێستگەیەكی سیاسی وتەنانەت لە ناو حزبەكەى خۆى ولە كاتی وەزیرى ئاوڕى بە لاى خزم وهاوڕێ وكەركوك نەدایەوە وهێندە لە خۆبایی ببوو تەنها سەر قاڵی ناساندنی خۆى بوو لاى كۆسرەت وئاغا وكۆێخا وشوێنە گرنگەكانی جێی مەبەستی خۆى .
كابرایەكی نەخۆش لە دڵ وپەرۆش لە هەناسە دانی سیاسیدا وتەنها لە پارە كۆكردنەوە گرجوگۆڵ !
لاى كادیرانی حزبەكەى فریشتە ئاسا خۆى نیشان دەدا وهەمیشە پرتەوبۆَڵەى هەبوو لە شوێنە لابەلاكان ، زوو زوو قادر عزیز بە پارە عیلاجی بۆ دەكرد ، سەیرە مەكتەب سیاسیەك هێندە گەندەڵ بێ كە زیاتر لە 12 ملیۆن دینار پارەى ئابونەى حزبیانە قەرزدارى حزب بێت وخۆبدزێتەوە لەو ئەركە سەرتاییە كە لە بەندەكانی پەیڕەوەى ناوخۆ چەسپاوە وقەزدارى شەخسی قادر عزیز وحەمە حەسەنی ئیدارەو هێرش سەعدى وتەنانەت قەرزارى حاجی سەبورى پرسگە وخەڵكانی تر بێت چ ئومێد ێك لە بەردەم ئایندەى حزبێك بوونی هەیە كە بەهمەن سەركردایەتی بكا ! جیابونەوەى باڵی م س وخۆ هاویشتنە باوەشی پاراستن وسەنگەر گرتن لە قادر عزیز بۆچی ؟ ئەگەر تەنها لە بەر خاترى دەست بەسراگرتنی بودجەى ئە حزب وئەوچەند دەفتەر و خانوو وئیمتیازاتی شەخسی نەبوبێت چیتر نیە ،
پیاوە نەخۆشەكەى باڵی م س بوە بە فلیم نە كردیان بە سكرتێر ونە خەتێكی بەهێزى هەیە بتوانی راى خۆى فەرز بكات ، وتەنها رێگاى جنێودان وتۆرانی لە بەردەم ماوەتەوە ، و دۆڕاوى گەورەش ئەوانەنی دەوروپشتین كە خۆیان پێوە هەڵواسیوە وكەوتونەتە دواى كشەكشەى مریشكە ڕەشەى لە هێلكە كەوتوو ....!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست