کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرزاد عه‌بدولره‌حمان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ و نایه‌ته‌ نێو راگه‌یاندنی پارتی

Thursday, 23/06/2011, 12:00


دواى ئه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت بلێوكرانه‌وه‌ له‌ دژى ئه‌و بڕیاره‌ى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كه‌وا گوایه‌ ناڕه‌زایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێدانی پۆستی جێگرى سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات به‌ رۆژنامه‌نووس شێرزاد عه‌بدولره‌حمان، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی بانگكهێشتی نووسینگه‌ى تایبه‌تی خۆى كردبوو، له‌ هاینه‌هه‌وارى پیرمام و پێی راگه‌یاندكه‌وا كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێدانی ئه‌م پۆسته‌ و ده‌كرێ بۆ شوێنێكی دیكه‌ بگوازرێیته‌وه‌، به‌لێم شێرزاد ئه‌وه‌ى قه‌بوڵ نه‌كردوو گوتی: ئه‌گه‌ر بڕیارێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازى نابم و په‌شیمانیشم كه‌ له‌ ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسیم یه‌ك ووشه‌م بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه‌ نووسی بێت و ئه‌وانه‌ى كه‌ نه‌یان ده‌توانی ببن به‌ رۆژنامه‌نووسم و به‌ خیلیان به‌ قه‌ڵه‌می من ده‌برد پیرۆزیان بێت له‌مه‌ولا منیش ده‌بێت بچمه‌ پاڵ ده‌نگی رۆژنامه‌نوسی ئازاده‌وه‌ و درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كه‌م چیتر..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە