ولامێكی دروست بۆ هەواڵێكی ناراستى سایتى كوردستان پۆست ...
Monday, 13/12/2010, 12:00
قایمقامی خورماتوو
لە هەواڵێكی ڕۆژی 23-11-2010 پەیامنێری كوردستانپۆست گەرمیان بابەتێكی خستە پێش چاومان لە سایتى ناوبراو لە ژێر ناونیشانی (فەرموون بازرگانییەكی قایمقامی دووز ببینن) بە داخەوە ئەو زانیاریانە زۆر دووربوون لە ڕاستیەوە .
سەرەتا نەم ویست خۆم بە وڵامی هەواڵێكی ناراستى لەو جورە خەرێك بكەم ، بەڵام دواجار بۆ ئەوەى هەندێ بێ دەنگیەكەم وا لە یەك ئەدنەوە ئەم هەواڵە تۆزێك لە ڕاستیەوە نزیكە ، بۆیە بە باشم زانی ئەو تومەتانەی كە خراونەتە پال من بە درۆى بخەمەوە ..
سەرەتا حەق نەبوو كوردستان پۆست بێ ئەوەى بشت بەستن بە هێج بنەما و وردبۆنەوە و گەران لە ئەسلی مەسەلەكە ئەم چەواشەكارییە بخستبایەتە روو چونكە زۆر دوورە لە حەقیقەتەوە ئەبوایە بكۆلایتەوە لە ڕاستی ودروستى دواتر بە بەڵكەوە كارى بكردبایە ، بە داخەوە ئەیڵێم ئەمە زۆر دوورە لە پرنسیب و نەریتى كارى ڕۆژنامەنوسیەوە ، من لێرەدا راستى ئەخەمە روو بە بەڵكەیشەوە بۆ خەڵكی بە شەرفی شارى خورماتوو خۆشەویست و خوێنەرانى بەڕێز كە سەردانى سایتى ناوبراویان كردوە و بابەتەكەیان خوێدەتەوە ...
من قایمقامی خورماتووم و بە هەڵبژاردن لە ساڵى (2010)دا لە ئەنجومەنى قەزا هەڵبژیردرام بۆ ئەو پۆستە ، ئەمە جێاوازێكی زۆر گەورەی هەیە كە ئەو برادەرە ئێمە بەراورد دەكاتەوە شارى داقوق كە خۆى بەشێك بوو لەو كێشەیە ؟
لە شوینێكی تردا ئەڵێ (غەسەلەكە) لە سەر زەوى گوندی (كولی تەپە) دروستكراوە ئەمش راست نیە ئەو (غەسالەیە) لە سەر زەوی گوندی (سنگور) دروست كراوە وە لە سەر پارچە زەوی ژمارە (2/2) موقاتەعەى (2) سنگور وە گوایە ئەو غەسالەیە هی منە و بە ناوى براكەمەوە تۆمار كراوە ئەی ئەگەر وایە خۆ دەبوو تەنها یەك بەڵكەی بخستایەتە روو بۆ راستى و دروستى تاوەكو خوێنەرى خۆشەویست بەنچەى حەقیان بۆ درێژ بكردایە . پاشان بنەماڵەی ئێمە بە درێژای بوونیان لە ناوچەى خورماتوو دا هەر سەرقاڵى كارو كاسبی خۆیان بۆنە ، ئەگەر یش ئەمەتان پێ ڕەوا نیە ، فەرموون چ كوردستانپۆست و چ ئەو برادەرە بابژیوى ژیانی بنەماڵەكەمان بگرنە ئەستۆ ئەوە بەڵێن بێت هەر لە ئێستەوە ئێمەش دەست لە كارو و كاسبی هەڵكرێن .
دەبوایە براى هەواڵنێر و سایتى كوردستانپۆست پاشتر ووردبونەوەیان لە مەسەلەكە بكردبایە و تەشهیری و تومەتانەیان نەخستبایەتە پاڵ هێج كەسێك تا زیاتر پێداچونەوەیان بكردبایە . ئەو (غەسالەیە) دوور و نزیك هێج پەیوەندیەكی بە منەوە نیە بۆ ئاگادارى بەڕێزتان . بۆ راستكردنەوەى هەواڵە ناراستەكەتان و بۆ ئەوەى خوێنەرى خۆشەویست راستێكان وەكو خۆى بزانێت ئەو غەسالەیە ها بە ناوى (ڕەمەزان كەیانی حسێن)ەوە وە لە سەر زەوى خۆیان دروستیان كردوە وە ناوبراو لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و خاوەن قوربانیە ، وە بۆ زانینی ئەم ڕاستەیە چەند كۆپێك لە مۆڵەتی غەسالەكە هاوپێجی ولامەكەمانە .
من بە ئەوبەرى دڵنیایەوە دەڵێم با كوردستانپۆست بێت لە نزیكەوە و لە رێگای نوسەر و پەیامنێریانى سایتەكەیەوە (استفتایە) بكەن بە نهێنی لە ناو جەماوەردا ئەوجا راستى من و ئیشوكارەكانم بۆتان دەردەكەوێت لەم ماوە كۆرتەدا كە دەست بە كار بوومە وەكو قایمقامی شارى خورماتوو . وە لە كۆتایدا داواكارم لە بەڕێزتان هەركەو بابەت ڕەوانەى سایتەكەتان دەكات تكام ئەوەی پێداچونەوەى باشی تێدا بكەن ، چونكە (تەشهیر) كردن بە خەڵكی شتێكی ئاسان نیە .
هاوپێج بەڵكەنامەكان :
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست