کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جوندیانى و پیاوە بچووكەكانى

Wednesday, 04/05/2011, 12:00


گومانى تێدا نییە كە سەركردایەتى ئێستاى یەكێتى نیشتمانى ، بە درێژایى مێژووى ئەو حزبە ، لاوازترین سەركردایەتییە ، ئەوەیش كێرڤى كار و كردەوە و پەرچەكردارى ئەو حزبە بەسەر پێیش لێكبداتەوە ، دەزانێت كە لە سەرلەبەرى مێژووى یەكێتى سەركردایەتى ئاوا لەرزۆك و بێ شەخسیەتى نەبووە ، یەكێك لە ئەڵقە هەرە لاواز و بێ تواناكەى ئەو دەسەڵاتەى یەكێتى بریتییە لە پیاوێكى لە چەشنى ئازاد جوندیانى ، ئەو پیاوە (ئەوە ئەگەر بشێت ناوى بنێین پیاو) هەمیشە لە پەنا لچكى چاكەتێكى جەلال تاڵەبانى مەرامە نەزۆكەكانى خۆى پیادە كردووە ، سەرەتا بەو ناوەى كە گوایە شوێنى حەسەن كوێستانى دەگرێتەوە لە ناوچەى باڵەكایەتى ، بە هەموو شێوەیەك دەیویست بۆ تاڵەبانى بسەلمێنێت كە ئەڵقە لە گوێیەكى ملكەچە و بە دانیشتن لە ناو پێڵاواندا رازییە ، لە راستیدا ئەو پیاوە ئەدرێسى ئینتیماى هەڵە كردووە ، دەنا هەموو سیفەتێكى پارتى بوونى هەیە ، لەوەتەى هەیشە هەموو رۆشنبیریەكەى بریتییە لەوەى لە ژێر رۆشنایى پشمین و كۆكین و تەنانەت تڕینەكانى تاڵەبانیش وتارى چەواشەكارانە بنووسێت ، سڵیشى نەكردۆتەوە لەوەى بەهەر شێوەیەك بێت خۆڵ بكاتە چاوى كورد و بە بوقى گۆبلز ئاسایانە بانگەوازى ناهەق بۆ فاشیەتى تاڵەبانى و كوڕەكانى بكات ، چەند ناشرینە كاتێك پیاو بگاتە ئەو ئاستەى لە پێناو (حفنەیەك لە دۆلار) ئەو هەموو چەواشەكارییە بخاتە زێرابى ئیعلامى مەركەزییەوە ! لە هەموو ژیانى كۆیلەبوونى ئازاد جوندیانى تەنیا بازنەیەكى لە خۆى كۆیلەترى كۆكردۆتەوە ، كە بریتین لە چەند كەسێك كە ژمارەیان لە پەنجەى یەك دەست تێپەڕ ناكات ، لەوانە توانا ئەحمەد كە كاتى خۆى سایەقى خەت بووە لە نێوان شەقڵاوە و هەولێر ، كەچى ئێستا بە هۆى ئازاد جوندیانییەوە بۆتە دەمڕاستى حكومەتە ناشەرییەكەى بەرهەم ساڵح ، یەكێكیتر لەو پیاوە بچووكانەى لاوەند نەوزادە لە بڕوانامەى پۆلى سێى ناوەندیشى نییە ، هەموو رۆشنبیرى بریتییە لە گێڕانەوەى نوكتەىكانى نێوان بەرشلۆنەو ریال مەدرید و تا ماوەیەك لەمەو پێشیش هەڵچنى كوردستانى نوێ بوو ، جوندیانى دەیهێنێت و دەیكاتە بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان ! دوایین پیاوى بچووكى ئازاد جوندیانى كەسێكە بە ناوى ئیسماعیل كوردە كە بێجگە لەوەى كەسێكى نەخوێنەوار و بێ ئاستە ، لەوەش زیاتر ئازاد جوندیانى بنكەیەكى رۆشنبیرى بۆ كردۆتەوە كە تیایدا ئەوەى خوا پێیناخۆشە تیایدا ئەنجام دەدرێت ، هەزار رەحمەت لە یەكێتى كە پێى وابێت بە ئازاد جوندیانى و پیاوە نەخوێنەوار و بچووكەكانى دەتوانێت كۆمەڵى مەدەنى دامەزرێنێت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە