گەرزەینم بەزایەنەچوبێ!!
Sunday, 03/04/2011, 12:00
گەرزەینم بەزایە نەچوبێ ئەمڕۆ زەمانی زۆردارە
زەمانی غەدرو تاوان وكوشتاری خوڵكی هەژارە
زەمانی مل شكاندن ودوورویی وهەڵخەڵەتانە
رۆژی لەگۆڕنانی هەق وپێشێلی مافی ئینسانە
رۆژی بێویژدانی هەندێ ونەمانی خزمایەتیە
سەردەم خواردنی حەرام وكزبونی برایەتیە
ئەگەرزەمەن ئاوا بڕوا وڵات دۆزەخێكی گەرمە
خۆگێل كردن وبێ دەنگی تەواو تەواو بۆپیاوشەرمە
لەسەرپیاوانی وڵاتم ئەوانەی كەبەویژدانن
لەوانە كەبەجورئەت ومەردو پیاوی ناو پیاوانن
كەسانێ كەبەهرەمەندو خاوەن عیلم وداهێنەرن
خەڵكانێ كەیاساناس وكوردونیشتمان پەروەرن
هەتازووە لەخۆكەون بۆئەم میللەتەكاربكەن
بەرنامەوسیستەمی تازە بۆخەڵك پێشنیاربكەن
لێرە بەدوابەهرەوهونەربێتەمەیدان وكاربكات
ئەقڵێتی گەندەڵی ودزی بەسەبا لامان باربكات
خۆهەموهەوڵی ئەم گەلە بۆژیان ویەكسانی بو
بۆبنبڕی تاوان تاڵان بۆگەشەوئاوەدانی بو
ئێستاش دەبینن چەندساڵە خۆمان حاكمی وڵاتین
بۆهێنانەدی خەونەكان هێشتاكە هەربەئاواتین
خەڵكانی ئەم وڵاتەی من چاك ودڵپاك وبێ گەردن
لەرۆژگارە سەختەكانا بەهەڵویست وپیاوی مەردبون
خاوەن ئیرادەیە ساغو بڕوایەكی پۆڵایین بون
دژی هێزی ستەمكاروسیخوڕو پیاوی خائین بو
بەڵام ئێستاكەنازانم بۆ ورەی لەبەر بڕاوە
ئەوەندە بڕوای لاوازە هیوای بەخۆیشی نەماوە
دیارە نادادی دەسەڵات پشتی ئەوی شكاندووە
ورەو خۆشەویستی وڵات لەدڵی ئەو تۆراندووە
پەرێشانم بۆئەم گەلە مەزڵومی هەموجیهانە
یەك سەدەیە خوێن ئەرێژیّ لەهەرهەموی پەشیمانە
قەڕنێ تەواوكوشتن بڕین میحنەت بەشی ئەم كوردەیە
بەڵام سەد جاربەداخەوە بێ رێنمای وسەركردەیە
زۆرێ هەن خۆ بەسەركردەی ئەم میللەتەئەناسێنن
جارێ هیوا لەبەرد ئەخەن جارێ هیوا تێك ئەشكێنن
من كوردم دنیا ئەم ناسێ خاكم سنورەكەم ناوم
بەزۆری زۆرداری بەناهەق داگیرودابەشكرا وم
هەرچۆنێبێ هیوام هەیە بۆرێبەرێ ئازاودلێر
هێشتا بێچووەشێرم زۆرە گەورەبن وببن بەشێر
هەلێ زۆرم بۆرەخساوە بەخۆدا لەدەسیان داوم
درنگ نیە بۆتێكۆشان ئاسۆرونەلەبەرچاوم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست