عەمیدى كۆلێژى پەروەردە دونیاى خوارد.
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
كاتێك زانكۆكان دەبن بە سەربازگەو موڵكى حیزب وە هەموو بەهاكانى وەك(زانست,پەروەردە,ڕۆشنبیرى,پێشكەوتن,ئازادى ڕادەربڕین) نامێنێ و لەجێگاى هەموو ئەمانەش
وشەى (حیزب) جێگاى دەگرێتەوە ئەوە دەگەیەنێ كەدەسەڵاتدارانى كورد نایانەوێ فێرخواز هیچ شتَك فێر بێت جگە لە وشەى (حیزبایەتى) زیاتر هەروەك دەرەبەگ و ئاغاكان لەپێش دا ویستویانە.
ئەوەى دەمەوێ باسى بكەم ئەوەیە عەمیدى كۆلێژى پەروەردەى سۆران كە سەر بە زانكۆى سەڵاحەدینە ناوى د(فەرهاد)ە لە یەكەم ڕۆژى دەست بەكار بونى سەردانى چەند بەشە ناوخۆیەكى كردبوو تاكو لەجیاتى هەر یارمەتى یەك یاخود دابین كردنى پێداویستیەكانیان لە یەكەم وشەى دا وتوویەتى(من ئەندام ناوچەم كەس ناتوانێ قسەم لەگەڵ بكا).
تاكو چاومان لە عەمیدێكى واو وە ئەو كەسانەى كە ئەو فێرخوازى زانكۆى پێ دەترسێنێ كە بەهۆیەوە هەنگاوێك خوێندن بچێتە پێشەوە دڵنیابن سەد هەنگاو دەگەڕێینە دواوە وە لە دواشە
پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەبێت چ سرێك لەم قسانەى ئەو شەخسە نا ڕۆشنبیرەدا هەبێت ئایە دەیەوێت فێرخواز بترسێنێت كە ئەو كارەى ئەو بۆ ڕەوزەش عەیبەیەو نەشیاوە یاخود پەروەردەى حزبێكە كە جگە لە حیزبایەتى پارتیاتى هیچ باكى بە كورى هەژارنیە كە دەبێت فێرى هیچ بێت یان نا وە دەش كرێ كە جەنابى لە وە بترسێ كە ڕۆژێك لەو جێگایە لاى بەرن چونكە بەڕاستى كاسبیەكى باشى هەیە رەنگە جارێكى تر كارى واى دەست نەكەوێ چونكە لە ناو فێرخوازەكان وتبوى من كوڕە دەوڵەمەندم دەواجینمان هەیە. تاكو دوو ڕۆژى تر كە زۆر دەوڵەمەند بوو كەس نەڵێ لە كوێت هێنا من لێرەدا مەبەستم خەڵكە نەك حیزب چونكە حیزب و حكومەتى حیزب بەو بەڕێزە و سەدانى وەك ئەو ناڵێ لەكوێت هێنا و بەچى وا دەوڵەمەند بوى .
بۆیە من بەو زاتە دەڵێم تۆش نا حەق نیت چونكە لەم كۆلێژەى كە جەنابت عەمیدى و چەند نەجمەیەكت هەیە چونكە باش دەزانى كە لەم كۆلێژەدا زۆربەى زۆرى كوڕە هەژارن و وە كوڕى ئەو مەسولانە نین كە لە قوتابخانەی (شوەیفات) بخوینن كە ئەو قوتابخانەیە بۆ 1 ساڵ نرخەكەى (4000)دۆلارە كە لە نێوان هەولێرو مەسیفە بۆیە جەنابى عەمید كوڕى هەژار ناتوانن تۆى دەوڵەمەند لابەرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست