وەڵامێك بۆ سەرنج ڕاكێشترین وێنەكانى جیهان
Sunday, 08/08/2010, 12:00
من وەك خوێنەرێك و كوردێك ئەمەوێت چەند تێبینیەك بنووسم دەربارەى ئەو بەڕێزەى كە سەرنج ڕاكێشترین وێنەكانى جیهانى لە كوردستان پۆست بڵاوكردۆتەوە, ئەو لە هەندێ شوێندا باسى شەیتانى كردووە ئەمەوێ بەكورتى و بە كوردى بڵێم بەڕێزم شەیتان بوونى هەر نیە مرۆڤ خۆى كارى نادروست و نابەجێ و تاوان ئەنجام ئەدات و ئەڵێ كارى شەیتانە, شەیتانیش بێ ئەوەى ئاگاى لە هیچ بێت شەیتانیشتان شەرمەزار كردووە, ئێمە هەموومان هاوار ئەكەین لە دەست دەسەڵاتى ئێستا بە هەموو جۆرێك لێى ناڕازین ئەى باشە بۆ لەكاتى هەڵبژاردن و دەنگداندا خاوەنى خۆمان نین و لە جیاتى دەنگێك بە ڕەتڵ دەنگیان بۆ ئەدەین و خەڵكیان بۆ ڕائەكێشین, كە ڕاست ئەكەن بۆ لەكاتى دەنگداندا دەنگیان بۆ ئەدەن؟! لە شوێنێكى تردا باسى پەیامبەرت كردووە كە ڕووبەڕووى ناخۆشى و كارەسات بۆتەوە بۆیە ئێمەش پێویستە ڕەجمیان بكەین باشە بۆچى لە خۆتەوە دەست پێ ناكەى بكەویتە ڕەجمكردنیان؟ باسى ترس ئەكەیت یان ئەڵێى ناترسم ئەى باشە ئەوە ترس نیە كە دێى لە نووسینەكەتدا ئەڵێى ژیانى خۆم كردۆتە مەترسیەوە؟ ئەى جەنابت چى بەترس دائەنێى؟ بۆیە نامەوێ زۆر درێژەى پێ بدەم, ڕابەرى گەلى كورد عبدالله ئۆج ئالان لە شوێنێكدا ئەڵێ"كە ویستت خۆت بگۆڕى یەكەم جار لە خۆتەوە دەست پێ بكە, كە خۆتت گۆڕى وابزانە هەموو جیهانت گۆڕیووە"
ئەى باشە كە یەكێ لە ئێمە كە وا هاوارى ئەوە ئەكەین خۆتان چاكەن سەركردەكان تاكەى میللەت چەواشە ئەكەن؟ كە چووینە جێگەى ئەوان لەوان باشتر ئەبین؟ بیرم چوو ببورن كە پەیامبەر پەیامەكەى خۆى ئاشكرا كردووە بۆ نایەن ئێوەش ئەو هەموو ناڕەزاییەى كە هەتانە بەرامبەر دەسەڵات بۆ ئاشكراى ناكەن و شۆڕش دژى ئەو هەموو نالەبارى و گەندەڵیە ناكەن؟ كە لەمردن ئەترسن مردنێكمان لەسەرە ئیتر بۆچى بترسین؟! یان ئەڵێى تاڵەبانیم زۆر خۆشویستووە وەكوو فریاد ڕەسى گەلى كورد سەیرم كردووە ڕاست ئەكەى بەڕێز تاڵەبانى لە حەفتاو هەشتاكندا وە پێشتریش نەك تۆ بەڵكوو میللەتیش بە فریاد ڕەسى زانیووە بەڵام ئێستا بەداخەوە هەموو شتێكیان بۆ خۆیان قۆرخ كردووە ئێمەى میللەتیش خراپین با هەر ڕەخنە لەوان نەگرین لە كاتى پرۆسەى دەنگداندا ئەوە زیاتر ڕوون ئەبێتەوە, یان باسى موسڵمان ئەكەیت ئەمەوێ ئەوەش بڵێم كە ئەوانەى ئێستا هەن و خۆیان بە ئیسلام و موسڵمان ئەزانن بۆ لە ژێرئاڵاى ئیسلامدا كۆنابنەوە؟ بۆچى هەریەكەو خۆى خزاندۆتە حیزبێكەوە؟ ئەمە فڵانەو ئەویان نازانم چیەو.....هتد بەڕاى جەنابت كە ئیسلام بێتە سەر حوكم ئەم ڕەوشەى ئێستا باش ئەبێت؟ دڵنیابە ئەوكاتە بەعەرەب كردنەوە دەست پێ ئەكاتەوە هەروەكوو چۆن ئێستا بەناوى دینەوە ئەیانەوێ بەعەرەبمان كەن ئەیانەوێ بمانگەڕێننەوە سەردەمى شمشێر, كە بەهیچ جۆرێ باوڕیان بە گفتووگۆ نیە, ئەوەشمان بیر نەچێ كە زاڵم زەواڵى هەیە,ئێمەى میللەتیش % 80مان خراپین زۆر پێویستە كە جارێ خۆمان چاك كەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست