لاى هەمووان ئاشكرایە دەربەندیخان لەسەرەتاى دروست بونیەوە هاوشانى ناوچەكانى دیكەى كوردستان بەردەوام لەگەڵ شۆڕش و ڕاپەڕینەكانى خەڵكى كوردستاندا بووە،وە شوێنێكە هەمیشە دانیشتوانى ناوچەكانى ترى كوردستان ڕووى تێ دەكەن بۆ گەشت و سەیران بە هۆى بوونى ئاو هەوایەكى پاك و سازگار و پاشان بوونى بەنداوێك لە ڕۆژهەڵاتى...