برینەى جەستەم
Saturday, 18/04/2009, 12:00
لەو ساتەوەى برا كوژیمان كردە
پیشە!
هەر لەوكاتەى گۆشتى یەكترمان كردە
شیشە..
دوژمن قاقاى پێكەنینى
دەهات!
دۆستىكوردیش بە گریانى
هیچى لەدەست نەهات!
جۆشدەرانى ئاگرى براكوژیى
سەركردەو شاعیر بوون
رووناكبیر و رۆشەنبیر بوون
وڵاتپارێز و قەڵەم، ڕم بوون
كەچى هەریەكێكیان
بەبێشەرم بێ دوودڵى
هەریەك لەسەر كورسیەك دەژى
دواى ئاشتى و ئاشت بووونەوە
دواى رژێم، چەندین كۆبوونەوە
بە یەك زمان و یەك گووتار
بەریز بەندى
لەیەك نزار و یەك قەتار
هەمان سەركردە و شاعیر
هەمان روناكبیر و هەمان هاوبیر
خۆمان و كەركوك و وڵاتمان فرۆشت
زۆر هەرزان، بەیەك قرۆش
ئیتر هەرناڕوانین لەو برینەى
لەجەستەمان
بیرى كەركوك ، وڵات، براكووژى،
هەرنەماوە لەنەستەمان.
25/1/2008
ئەم شیعرەم لەم بەروارەدا نوسیوە كە ئاماژەم پێداوە ، خوێنەرى بەڕێز شێركۆ بێكەسى بێكەس و سفڵە و ناندین دڕ دەمێك بوو لەسەر كەركووكى دەنووسى لە گۆڤارى لڤین منیش ئەم وەڵامەم بۆ نوسیوە هەرچەندە كاتى زۆر درەنگە وەئەوەش هەر باشە ئەو پارچە شیعرەم وەڵامێكە بۆ شێركۆى شاعیرى هەلگیرسێنەرى شەڕى ناوەخۆ كە بەقەڵەمە ژەهراویەكەى هانى هەزاران خەڵكى بێتاوانى دەدا كەشەڕى یەكتر بكەن چەندین رۆڵە بوونە قوربانى وەڵامێكە بۆ ئەو كەسانە كە قەڵەم رمى بوون بۆ دوژمن بەڵام بوونە دوژمنى یەكترو بۆ ئەو رۆشەنبیرو بەناو روناكبیرانەیە كە پاكترین و بەریئترین كەس بوون دواتر بوون بە كلكى حیزب و دەسەڵات و ماستاو چى و پاڵپشتى سەرەكى براكووژى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست