نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان.....

Monday, 12/09/2011, 12:00






دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌ شت تێ په‌ڕی..که‌س نه‌ی زانی بکوژه‌کانیان کێن
یان بابڵێین دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌یان کرد..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی که‌س ده‌زانن که‌ بکوژه‌کان کێن.
که‌چی ده‌بینین له‌ به‌غدادی پایته‌خت...له‌ پاش تیرۆر کردنی هادی مه‌هدی هونه‌ر مه‌ند له‌ پاش چه‌ند رۆژێک بکۆژه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کرێت.

که‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتن، وه‌ سه‌ری گه‌وره‌ له‌ پشتیانه‌وه‌یه‌..

جا به‌ڕێزان له‌ حکومه‌ت و په‌ر له‌ مانی کوردستان!!؟؟ ، به‌نده‌ دوو خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه


خاڵی یه‌که‌م.. یان ئێوه‌ی به‌ڕێز خاوه‌ن و نه‌خشه‌ داڕێژی ئه‌م کاره‌ن ،وه‌ ناتانه‌ وێ بکوژه‌کان ئاشکرا بکه‌ن.

خاڵی دووهه‌م.. یان ئێوه‌ ده‌وڵه‌تان پێ به‌ڕێوه‌ ناچێت.وه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێوه‌ ده‌ وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ و مافیایه‌

بێینه‌ سه‌ر خاڵی یه‌که‌م..له‌ به‌غدایه‌کی پڕ کێشه‌و ململانی بتوانن به‌ دوو رۆژ بکوژێ ئاشکراکه‌ن وه‌ هه‌ وڵوو کۆشش بکه‌ن

بۆ هێنانه‌ دی متمانه‌ی خه‌ڵکی..ئێوه‌ بۆ وه‌ک گیانداری [ نه‌عامه‌] سه‌ری خۆتان کردووه‌ به‌ زه‌ویدا و لۆمه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن

که‌ ده‌ڕژێته‌ سه‌ر جاده‌کان وه‌ داوای چاک سازیتان لێ ده‌کات..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن ئه‌و متمانه‌ بگێرنه‌وه‌ بۆ خۆتان به‌وه‌ی

ئه‌و بکوژانه‌ی که‌ هه‌موو میلله‌ت ده‌یان ناسێت، ڕاده‌ستی دادگا بکه‌ن.

بێینه‌ سه‌ر خاڵی دووهه‌م.. زۆر ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر پێتان به‌ڕێوه‌ نابرێت وه‌رنه‌ خواره‌وه‌ له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی

که‌سانی پسپۆڕو شاره‌زا بکه‌ن. وه‌ گه‌وره‌یی خۆتان بۆ میلله‌ت بسه‌لمێنن

هه‌رچه‌نده‌ بۆ داوای دووهه‌م ده‌زانم له‌به‌ر خاتری گیرفانی پڕتان وه‌ بردنی سه‌روه‌تی بێ ساحێب چاوتان داده‌خات وه‌ ڕێگره‌ له‌

به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه‌دا


هیوا دارم ئه‌م بێده‌نگیه‌ بشکێنن....وه‌ جوابی ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ که‌ڵه‌که‌ بووه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ میلله‌ت چاوه‌ڕێ ده‌کات

وه‌ ده‌توانم مژده‌تان بده‌مێ که‌ میلله‌ت تاسه‌ر چاوه‌ڕێ ناکات..ئه‌مه‌ بێده‌نگی پێش گه‌رده‌لوله‌

مردنوو سه‌ر شۆڕی بۆ بکوژانی هه‌موو مرۆڤێکی شۆڕش گێڕ...

هیوادارم هه‌موو تاوانبارێک بچێته‌ به‌رده‌م دادگا وه‌ سزای تاوانه‌که‌ی وه‌رگرێت ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتیشبێت



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە