چۆن هەڵبژاردن سەركەوتوكەین
Sunday, 31/05/2009, 12:00
دیارە هەڵبژاردن ئەو پڕۆسە سیاسیە نهێنیەیە كە تیایدا تاكەكان بە ویستو ڕەزاو مافى خۆیان سیستمێكى سیاسى نوێ دێننە كایەوە.
بەڵام وەك دەزانین هەڵبژاردن لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى ترو لە هەرێمێكەوە بۆ هەرێمێكى ترو لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكى تر جیاوازە.
ئەوەى كە مەبەستمە باسى بكەمو لەسەرى بدوێم هەڵبژاردنە لە كوردستان .
دیارە ئەمە یەكەم هەڵبژاردنو كۆتا هەڵبژاردن نیە كە لە كوردستان ئەنجام دراوەو دەدرێ.
بەڵام ئەوەى شایەنى باسە چۆنیەتشى بەڕێوەچونو هاتنە كایەى سیستمى سیاسیە دواى هەڵبژاردنە.
ئایا پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پێشو چ پەڕلەمانو حوكومەتێكى هێنایە بەرهەمو ئەم جارەیان چ جۆرە حوكومەتو پەڕلەمانێك بەرهەم دێنێ.
دیارە بەرهەمهێنانى حوكومەتو پەڕلەمانى ڕابردوو داهاتو بە دەست ئەو تاكانە بووە و دەبێ كە دەنگیان داوەو دەنگ دەدەن.
ڕەنگە هەندێ كەس بڵێن یان پێیان وا بێ پڕۆسەى هەڵبژاردن لە كوردستان تەنها ناوو سیناریۆیە.
پێیان وایە پێش هەڵبژاردن دەسەڵاتەكان دابەش دەكرێ و دەنگدان دەبێتە گەمەیەكى سیاسى .
بەڵام من پێم وایە ئەگەر لە ڕابردوودا وا بوبێت لە ئستادا وا نیە.
بڵاو كردنەوەى پڕو پاگەندەى ئەوەى دەسەڵات بەر لە هەڵبژاردن دابەش دەكرێ چەواشە كردنى خەڵكە بۆ ئەوەى دەنگ نەدات.
ڕەنگە ئەم پڕو پاگەندانە لە لایەن كۆمەڵێ كەسو لایەنەوە بڵاو بێتەوە كە لە بەرژەوەندى خۆیان بێت خەڵكى وا تێ بگا و سست بێ لە دەنگدان.
بۆ ئەوەى خەڵك بە گڕو تینەوە نەچن بۆ دەنگدانو گۆڕانكارى ڕوو نەدات و دەسەڵات تەنها لە دەست كۆمەڵێ لایەنى پێشو تردا بمێنێتەوە.
بۆ ئەوەى خەڵك بڕواى بەوە نەبێ كە دەتوانێ لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە ئامانجەكانى بپێكێ.
بڵاو كردنەوەى گومانو دڵە ڕاوكێو بێ هەڵوێستى لە ناو خەڵكدا بەرامبەر بە پرۆسەى هەڵبژاردن لە گەمەو درۆو دەلەسە زیاتر هیچى تر نیە.
ئەوەى پێى وایە كە خەڵكى ناتوانێ لە ڕێگەى هەڵبژاردننەوە ئامانجەكانى بپێكێ.
ئەوەى پێى وایە كە تاكى كوردى ناتوانێ هێزێكى تر دروست بكا لە پەڕلەمانو حوكومەتدا كە خۆى دەیەوێ.
ئەوە بە هەڵەدا چوەو توشى لەبیر چونەوە بوە.
بەڵام بە مەرجێ....
ئەگەر پڕۆسەى هەڵبژاردن بەو پەڕى ئازادیو دیموكراسیو دوور لە توندو تیژیو هەڵخەڵەتاندنو چاو سوركردنەوەو فشارو زەبرو زەنگ بچێ بەڕێوەو ئەنجام بدرێ.
كە ئەمەش پەیوەندى بە ووشیاریو چاو كراوەیو بوێرى تاكەكانەوە هەیە.
ئەگەر ئەو تاكانەى كە دەنگ دەدەن هەمووى لەوە تێ بگەنو بزانن كە پڕۆسەى هەڵبژاردن پڕۆسەیەكى نهێنییەو كەس نازانێ كە دەنگ بۆ چ كەسو لایەنێك دەدەیتو دەنگت بۆ كێ داوە.
ئەوا من دڵنیام هەڵبژاردنێكى سەركوتو دەبێو دەستكەوتى باشى دەبێ بۆ گەلو ووڵات.
بەڵام ئەوەى كە من بەدى دەكەمو دركم پێ كردووە بڵاو كردنوەى كۆمەلێ پڕو پاگەندەى نا ڕاسو نابەجێیە كە دەبێتە كۆسپ لە بەردەم هەڵبژاردنێكى سەركەوتو.
كە مەبەستمە بیخەمە ڕوو تا ووشیارو چاو كراوەو چاو قایم بینو ئاگامان لەو پڕو پاگەندانە بێ كە دروست دەكرێنو بڵاو دەكرێنەوە.
ئەوەى كە من باسى دەكەمو دەیخەمە ڕوو بە بێ زانیاریو لە خۆوە نیە.
بەڵكو ڕۆژانە گوێ بیستى دەبینو لەناو سەرجەم چینو توێژە جیاوازەكاندا دەبینرێو بەدى دەكرێ.
زۆر باوەو دەوترێ ئەگەر مۆزەفو فەرمانبەرو موچە خۆریكى حوكومى دەنگ بەو كەسو لایەنانە نەدات كە دەسەڵاتیان هەیە ئەوا موچەكەى دەبڕدرێو لە وەزیفەكەى دوور دەخرێتەوە.
یان هەندێ بەر پرس لە دامو دەزگاكانا بە فەرمانبەرو مۆزەفەكان ئەڵێنو ووتویانە هەر كەسێ دەنگ بۆ ئێمە نەدات ئێمە یەكسەر ئەزانین كە كێ دەنگى بۆ ئێمە داوەو كێ دەنگى بۆ ئیمە نەداوە ئەوەى دەنگ بۆ ئێمە نەدات دەرى دەكەینو موچەكەى ئەبڕین.
كە ئەمە لە درۆ كردنو ترساندنو خۆفشكردنەوە بەولاوە هیچى تر نیە.
یا ئەوەى زۆر لە ناو خەڵكا بڵاوەو ساڵى لێ ئەكرێتەوە .
تەزویر كردنو ساختەیەو ئەڵێن ئەمجارەش وەك جارەكانى تر وا ئەبێتو هەر لایەنى دەسەڵاتدار ئەیباتەوە.
چونكە چەن دەنگیان بوێ بۆ خۆیانى زیاد ئەكەن.
یان ئەڵێن بابە دەنگدانى چى دەنگ بەیتو دەنگ نەیەیت هەر ئەوانە ئەیبەنەوە كە دەسەڵاتیان بە دەستەو كەس گۆڕانكارى پێ ناكرێ.
یان ئەڵێن بابە واز بێنە هەڵبژاردنى چیو شتى چى تازە چۆنە هەر ئاوا ئەبێو بە ئێمە چاك نابێ و با دەست بە كڵاوەكەى خۆمانەوە بگرین با نەى با.
ئەمانەو چەنەها دەنگو باسى خراپ كە زەرەرلە ئایندەمان دەداو چەنەها گومانو دڵە ڕاوكێو ترسو تۆقاندن لە ناو خەڵكا بڵاوە.
واى كردووە كە تاكى كورد بەرەو هەڵدێرو سەر لێشێواویو بێدادى بەرێ.
كە ڕەنگە ئەمە زیانى گەورەى لێ بكەوێتەوە هەم بۆ سیستمى سیاسى كورد هەم بۆ تاكى كوردى بە گشتى.
بەڕێزان.
ئەى سەرجەم چینو توێژەكان..
ئەوەى كە باسمانكرد دیاردەیەكە پێشكەوتنى خۆشمانو نەوەكانیشمان كۆڵو كول دەكات.
دەركردنو ، لابردنو ، گرتنو ، لێدان ، جگە لە ترساندنو فرتو فێلو كپ كردنى بوێریو مەبدەئو بڕوا هیچى تر نیەو هەموى درۆو دەلەسەو پڕو پاگەندەیە..
ئەوەى كە ئەڵێ من ئەزانم كە كێ دەنگى بە كێ داوە.
نە عیلمى غەیبى پێیە.
نە وەحى بۆ دێ.
نە كاسپەرە.
نە جنۆكە.
نە كامێراى بە پەنجەى دەنگ دەرەوە كردووە.
تا بزانێ دەنگ بۆ كێ دەدا.
هاوڵاتى خۆشەویست...
بە پێى بنەماكانى ڕەفتارى قەوارە سیاسیەكان.
وە بە تایبەت.
دەستورى عێراق.
ئەو یاسایانەى كە لە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە دەرچون.
ڕێنماییەكانى پەیوەست بە گردبونەوە گشتیەكان.
هیچ كەسو لایەنێك ناتوانێو بۆى نیە.
موچەى حوكومى هیچ كەس ببرێو دەرى بكا.
هیچ كەسو لایەنیك بۆى نیەو ناتوانێ.
هەستێ بە گرتنى كەسێك یا ئازاردانى.
لەبەر ئەوەى دەنگى بۆ نەداوە یا لەگەڵ ئەودا نیە.
هیچ كەسو لایەنێك بۆى نیە و ناتوانێ.
بە چاو سوركردنەوەو توندو تیژیو زەبرو زەنگو فێڵ كردنو هەڵخەڵەتاندن.
دەنگدەر ناچار بكا دەنگى پێ بدا.
هیچ كەسو لایەنێك بۆى نیەو ناتوانێو قەدەغەیە.
تەزویرو ساختە لە پڕۆسەى هەڵبژاردندا بكا.
هەر كەسو لایەنێك بە پێچەوانەى
دەستورى عێراقو
یاساكانى ئەنجومەنى نوێنەرانو
كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانو
سەرجەم یاساو ڕێساكان كار بكاتو بجوڵێتەوە.
ئەوا توشى لێپرچینەوەى یاسا دەبێت.
هاوڵاتیانى خۆشەویست كەواتا با بەو پەڕى بوێریو چاو كراوەیو ووشیاریو بێ هیچ ترسێك هەنگاو بنێین بەرەو سندوقەكانى دەنگدان.
با بەوپەڕى هیواوە پێشوازى لە ئەنجامى هەڵبژاردن بكەین.
با بڕیار بە دەستى خۆمان بێ.
با خۆمان گەورەى خۆمان بین.
با خۆمان بە بەرپرسیارى ووڵاتو گەل بزانین.
با بە ویستى هیچ كەس هەڵنەخەڵەتێین.
شەرمو، حەیفو، ئەسەفە،
خۆمان وا لێ بكەین یارى بە ئەقڵمان بكرێ.
ئازادیمان لێ زەوتكەن.
ببین بە ڕەعیەتو كۆیلە.
ترسنۆكو جەبان بین.
غیرەتو مەبدەئمان بفرۆشین.
خۆمان خاوەنى خۆمان نەبین.
با هەموومان دەنگ بدەینو ئەوانە هەڵبژێرین كە بە ڕاستى خەمخۆرى گەلو ووڵاتنو بە ڕاستى خزمەت بە گەلو نشتمان دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست