کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەروێشەكانى (على باپیر) یش دەویان وت بە ئاوى كوڵەباڵ خورماڵ مان گرتووە .

Sunday, 29/08/2010, 12:00


ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لە مێژووى پێش ڕاپەینى ساڵى 1991 ى شارۆچكەى خورماڵ ئەوا بەباشى ئاشنادەبین بە ژیان و خەباتى پرلە كوردایەتىو قوربانیدانو گوزەانى لێوان لێو لە ناڕەحەتىو ئاوارەیى دانیشتوانى خورماڵ . تاكو ئێرە بۆخۆى بابەتێكى ترەو ئەوەى من مەبەستمە زیاتر لە دواى ئەو مێژوو وەیە . بۆ یە لێرەدا دێمەوە سەر ناونیشانى بابەتەكە خوێنەر دەبەمەوە بۆ سەردەمى بارودۆخى ئالۆزى سیاسى سەدەرمى دەستەلات دارى پارتە بەناو ئیسلامیەكان لە شارۆچكەى خورماڵ كە زۆرێك لە وانە لەسەر كێشەى جۆراو جۆر پەنایان هێنابوو بۆ ئەم سنورەو ناوى خۆیان نابو مهاجر لە چوار چێوەى بزووتنەوەى یەكبونو سەربەباڵى على باپیر بەجۆرێك بەرخودیان لەگەڵ دانشتوانى ئەم شارۆچكەیەدادەكرد كە رۆژێك لە رۆژانو بە درێژاى تەمەنى بابو باپیرانیان خەڵكى ئەم دەڤەرە نەیان زانیوە خواو ئیسلام چیە ، هەربۆیە بەناوى هیجرەت كردنو پەیامى پیرۆزى ئیسلامەوە شتێك نەما دەستى بەسەرانەگرن و خەڵكى رەسەنى ناوچەكەش بێ بەش نەكەن لەخێرو بێرى ئەو خاكو ئاوەى كەچەندین ساڵە خورماڵیەكان بەهۆى خورماڵى بونیانەوە باجەكەیان دابوو بەردەوامیش تاكو پرۆسەى ئازادى عیراق باجیان دەدا ، زۆر لەسەرى نەرۆین ئەو هاوینەهەوارە بەناوبانگەى احمدئاوا كە لە هەموو عیراقەوە گەشتیارى بۆ دێت قۆرخ بوو بۆ شێخ على باپیرو خەلیفەكانى ، بەئارەزوى خۆیانهەرچى پارچە زەوى باش هەبوو بۆ نیشتەجێ بوون لەگەڵ شوێنى دوكان تەخشانو پەخاشان كرا بەسەر دەروێشە كانى خۆیاندا ، مەرزەكانى ئەم سنورەش بەتەنها مهاجرەكان بۆ یان هەبوو بەكارى بهێنن خەلكى سنورەكە ئەومافەیان نەبوو ، ئەگەر كەسێكیش سەركێشى بكردایە لە سەر مافى خۆی ئەوان لەوەلامدا ئەیان وت ئێمە ئەم خاكەمان بەئاوى كوڵەباڵ گرتووە ..؟؟ من نازانم ئەوانە لە دەستى كێ رزگاریان كردبوو تۆبڵیى لە تاوترسى خوا لە دڵیان بە فەلەستین تێگەشتبن ..؟ تائێرە بەسە با كوڵەباڵەكەش چۆرێك ئاوى پێوە بمینێتەوە .
بەڵام وا لەم سەردەمى دیموكراسىو مەدەنیەتەدا لە سەر دەستى كۆمیتەیەكى سەربە حیزبێكى بەناو شۆسیال دیموكراتدا جاریكى ترو دواى 7 ساڵ لە پرۆسەى ئلزادىو پاك كردنەوەى سنورەكە لەو جۆرە ئەقڵیەتانە ئەم تۆوە دزەى كردووەو لە ناوكێڵگەیەكى تردا وەكو بژار كیلگە كەى داپۆشیوە . ئەوەش سوڵتەى كۆمیتەى خورماڵە كە لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە ئەوەندەى سەرقاڵن بەدانانى پلاتى ستراتیژى یەوە بۆ داگیركردنى جێگادوكانێكو پارچە ئەرزەیەك هیچ كات نیو ئەوندە خۆیان خەریك نەكردوە بە شتى حیبزبى خۆیانەوە ، لێرەدا جاریكى تر فكرەى ناونیشانى بابەتكە دەبێتە كلتورو جیاواز لە ئاوى كوڵەباڵەكە ئەمان ئەڵێن بە خوێن گرتومانە و ئەمە ئەفرۆشنەوە بە هاوپەیمانەكانیان كەلە ناوچەى خورماڵى پارتین ئەمەش ئەو گەنجە لەبابەتەكەیدا ئاماژەى بۆ كردووە ، تاكار دەگاتە ئەوەى گەنجێكى سەركێش كاسەى سەبرى پردەبێو پەردەى رەشى سەرگەندەڵیەكانیان هەڵدەماڵىو ئەم پرسە كەلەبەرى تێدەكەوێت بۆ یە ئەمەى خوارەش بە شێكى ترە لەو عەدالە تیە كۆمەڵایەتیەى كە بانگەشەى بۆ دەكەن . بەم چەند پرسیارە .؟؟
1- جێ دوكانەكانى بەرانبەر بەنزینخانەى كۆنى خورماڵ موڵكى وەزارەتى ئەوقافەو سورەقەیدیان بە ناوى هەمان وەزارەتە بەچ یاسایەك كۆمیتە داى بە ....و.....و....,و.....و ؟؟؟
2- ئەى ریزە دوكانەكانى سەرریگاى سەیرانگاى احمد ئاوا بەكام رێساى دادپەروەرى دران بە هەندیك كادرى سەربە حیزبى دەسەلات دار . ؟؟
3- ئەى دوكانەكانى بەرانبەر پاسەوانى سنور هى كام كورە هەژارە ..؟؟
4- ئەو فەرمانگەى كشتوكاڵە بودجەى بینایەكى زۆر لەوە گەورەترى بۆ دەرچوە كە ئێستاهەیە ئەو گەنجە باسى كردوە . ؟؟
5- یەكێك لە بەرپرسەكانى بەشى زیادەرۆى لە شارەوانى خۆى زۆر ترین زیادەرۆى كردبوو ..؟
6- سەرۆكى پێشوى شارەوانى كەراى كرد بۆ ئەمەریكا كێ دانرا لە جێى ئەگەر كۆمیتە داىنەنا كێ داینا ئەى لەسەر بنەماى چىبوو ....!!!!؟
ئەوەى جێ ى پرسیارە ئەوەیە دواى بلاوبونەوەى زانیاریەكانى ئەو گەنجە بەرێوە بەرى ناحیەى خورماڵ رونكردنەوەى داوەو باس لە بونى بەڵگە دەكات ، با بەرێزیان لیژنەیەكیش دروست بكات بۆ لێكۆڵینەوەى ئەو دوكانو پارچە زەوییانەى كە لە دواى پرۆسەى ئازادى یەوە داگیركراون بابزانین جگە لە خەڵكى سەربە كۆمیتەى خورماڵ كەسى ترى تێدایە یان نا .. ئەى ئەمە بەڵگە نیە كامەیە بەڵگە رەنگى چۆنە ....؟؟؟؟؟؟؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە