سه‌رۆكی ڕۆحی كورد مه‌لا مسته‌فا سێ ژنی هه‌بوو. مه‌لا عه‌لی باپیریش له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه پێرۆزه ژنی سێیه‌می هێنا
Sunday, 15/11/2009, 12:00
به‌رێزان...
نه‌سرین كمال ، ڕێكخراوانی ژنان له‌باشوری كوردستان ،
رۆشنبیران و
به‌ڕێز فه‌رهاد پیر باڵ. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ، سامی شۆرش و که‌سانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان :
ئایا ده‌زانن، مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه وێنه‌كه‌ی له هۆڵی په‌رله‌مان گه‌وره‌تره و مه‌زاره‌كه‌ی جێگای سوێند خواردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه له‌ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌و مه‌لا مسته‌فا بارزانییه سێ ژنی هێنا بوو؟ بۆ زانینتان ژنی سێهه‌می، كه دایكی مه‌سعود بارزانی (حه‌مایل خانه) كچی مه‌حمود ئاغای زێبارییه‌كه، كاتێک شووی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد 28 ساڵ ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بچووك تر بوو؟!
ئه‌و كاته‌ی مه‌لا مسته‌فا حه‌مایله‌خانی ماره کرد، ته‌نها 18 ساڵ بوو، به‌ڵام ته‌مه‌نی مه‌لا مسته‌فا 45 ساڵ بوو؟ نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکو ئه‌و کاته مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی دوو ژنی تریش بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و كاته‌مه‌لا مسته‌فا ڕێبه‌رایه‌تی به ناو شۆڕشی كوردی ده‌كرد له‌ساڵی 1944، ئێستا مه‌لا مسته‌فا كراوه به‌سیمبۆلی خه‌بات و تێكۆشان؟! بۆ زانیاری سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ 5 برای له ئه‌نجامی ژن هێنانی سێیه‌می مه‌لا مسته‌فادا چاویان به‌دنیا هه‌ڵ هێنا، ده‌توانیین بڵێین ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا ژنی سێیه‌می نه‌هێنایه، ئه‌وا میلله‌تی كورد نه‌ده‌بوو به خاوه‌نی كه‌سێكی وه‌ك مه‌سعود بارزانی و بێ به‌ش ده‌بوو ، ئینجا دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵیش نه‌ی ده‌توانی بڵێت كاك مسعود پیاوێكی گه‌وره‌یه، واته کورد پیاوی گه‌وره‌ی تێدا هه‌ڵنه‌ده‌که‌وت، که ده‌بێ هه‌موومان ئه‌و بكه‌ین به‌مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد !....
هه‌ڵبه‌ته كه‌سانی وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ، رۆژ به رۆژ خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌تا جه‌لال تاڵه‌بانی و دكتۆر به‌رهه‌م، كه ماوه‌یه‌كی زۆر گۆرانی سۆســـــــــــــــــیال دیمــــــوكــــــراتیان بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌چڕی، ئه‌مڕۆ سوێند به ڕێبازه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌خۆن، هه‌ر كه‌سێكیش كه ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت به‌تیرۆریست و خائین نای ده‌به‌ن، كه به‌م شێوه‌یه‌مه‌دحی مه‌لا مسته‌فا بكرێت و به‌ڕێبه‌ری ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد دابنرێت، ئیتر علی باپیریش حه‌قیه‌تی له سه‌ر ڕێبازی مسته‌فا بارزانی به‌ڕێوه‌بچێت و ژنی سێهه‌م ماره‌بكات، كێ ناڵێت له ژنی سێهه‌می علی باپیریش ڕابه‌ر و كه‌سێكی تری وه‌ك مسعود بارزانی له دایك نابێت!؟ چونکه ئه‌ویش ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و ژنی سێهه‌می هێناوه، ئینجا ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌سف و سه‌نای مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌ڕێبه‌ری خۆیان ده‌زانن، به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان نیه، كه ڕه‌خنه له علی باپیر بگرن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت علی باپیر له به‌ر سێ ژنی پرۆتستۆ بكه‌ن، ده‌بێت سه‌ره‌تا مه‌لا مسته‌فا له‌به‌ر سێ ژنی پرۆتستۆ بكه‌ن، یه‌كه‌م جاریش داوا بكه‌ن كه وێنه‌كانی مه‌لا مسته‌فا له به‌رن، چونکه سێ ژنی هه‌بووه و وێنه‌که‌ی له‌هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان دابگیرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست