ئۆپۆزسێۆن له كوردستان و له ئه‌وروپا درۆیه و بوونی نییه! ده‌نا بۆ له دژی سه‌رۆكی ته‌زویر پرۆتێستۆ ناكه‌ن؟
Sunday, 08/11/2009, 12:00
مسعود بارزانی ئێستا له ئه‌وروپایه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك پرۆتێستۆی نه‌كردوه؛
وا پێده‌چێت هیچ كه‌س ولایه‌نێكیش پرۆتێستۆ نه‌كا‌ت، پرسیارێک له‌وه‌دایه، که له‌به‌ر چی !؟
ئایا مسعود بارزانی له 25-7- 2009به‌ته‌زویر خۆی نه‌كرد به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان !
ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی، كه ده‌نگیان نه‌داوه به‌لیستی ده‌سه‌ڵات نان بڕ نه‌كراون و له‌ژێر گوشاردا نین؟
ئایا ئاشتی هه‌ورامی گه‌وره دزی نه‌وت و عمر فه‌تاح گه‌وره‌دزی ماڵی میلله‌ت، له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوددا ئیشه‌كانیان به‌ڕێوه‌نه‌بردوه؟ هه‌ر ئێستاش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا گه‌مه به‌كه‌رامه‌تی میلله‌ت ناكه‌ن؟
تا ئێستا چاره‌نووسی دیله‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و سه‌دان كه‌سی تر، که به نادیاری ماوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانی به‌رپرسیاری ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه نییه؟
135 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ردراوه، له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایانه‌ی كه به فه‌رمانی حیزب و كه‌سه‌كان كارده‌كه‌ن، ئایا به‌ر پرسیاری ئه‌م تاوانانه مسعود بارزانی نییه؟
كووشتن و سوكایه‌ت كردن به‌رۆژنامه‌نووسانی ئازاد له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، كارێكی رۆژانه و ئاسایییه؟ ئایا ئه‌مه تاوان نییه و‌مسعود بارزانی له‌م تاوانانه به‌رپرسیار نییه؟
تیرۆر كردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه و سوكایه‌تیكردن و لێدانی نه‌به‌ز گۆران سوكایه‌تیكردن نییه به هه‌موو رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌كانی كوردستان؟ ئایا به‌رپرسیاری ئه‌مه سه‌رۆكی هه‌رێم نییه؟
رۆژانه له وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه په‌نابه‌ری كورد به‌شێوازێكی نامرۆڤانه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه به‌یارمه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی (هوشیار زێباری) خاڵۆی سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی هه‌رێم و‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،که واز له خه‌ڵك ناهێنن ته‌نانه‌ت له هه‌نده‌رانیش به‌ئارامی ژیان بكه‌ن، ئایا هه‌موو ئه‌م تاوانانه مسعود بارزانی لێی به‌رپرسیار نییه؟
رۆژانه تۆپخانه‌كانی ئێران و توركیا سنوری هه‌رێمه‌كانی كوردستان تۆپ باران ده‌كه‌ن، كه‌چی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا له‌وپه‌ڕی باشیدایه، ئایا ئه‌م تاوانه ته‌نیا ئێران و توركیا لێی به‌رپرسیاره‌یان سه‌رۆكی ته‌زویری هه‌رێمیش لێی به‌رپرسیاره؟
رۆژانه ده‌نگوباسی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان و لاوان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و تائێستا هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك بۆی نه‌كراوه، ئایا به‌رپرسیاری ئه‌م تاوانه مسعود بارزانی نییه؟
ئایا .........
ئایا.........
ئایا ..........
هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی تێیدا تاوانبار نییه، ئه‌ی کێ تاوانباره؟
بۆ مسعود بارزانی بۆ ئه‌م هه‌موو تاوانه‌وه‌ڵا می نیه؟
سه‌رۆكێكی وه‌ها بێ وه‌ڵام، سه‌رۆکێکی ته‌زویرچی، دیكتاتۆر، دز له چ شوێنێكی جیهاندا هه‌یه؟ كه سه‌ردانی ئه‌وروپاش بكات پرۆتێستۆی نه‌كه‌ن؟
دیاره ئۆپۆزسێۆن له كوردستان و ئه‌وروپا درۆیه، بوونی نییه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست