سەرۆك كۆمار زۆر دڵى بە كوردستانەكەى ئەسوتێ بۆیە گروپى مافیاى بۆ ناردوین.!!!!!!
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ئەى ئافەریمت لێ نەبێ سەرۆك كۆمار هەموو كەركوكت فرۆشت بە كورسەى سەرۆك كۆمارىو وەك عاشقێكى كورسى دەسەڵات بە حەسرەتەوە لەسەرى دانیشتىو هیچیشت بۆ گەلى كورد نەكرد. ئێستاش گروپى مافیاى ڕەشت دروست كردوە بێ ناسنانە هەڵكوتنە سەرئەو بارەگایانەى دەنگى (نا) بۆ گەندەڵیان بەرزكردۆتەوە، ئەو كەناڵانە بسوتێنن كە دەنگى ڕاسیەقینەى گەلنو هەموو گەندەڵیەكانى پارتەكەتو سەرسور ڕوماڵ ئەكەن. دوبارە شەوانە وەك شەمشەمەى ڕەش هەڵكوتنە سەر ئەو كەسانەى كە خاوەن زمانى ئازادن.
دوبارە دەڵێم ئەى ئافەریمت لێ نەبێ سەرۆك كۆمار دەبوو لەبرى گروپى مافیاى دەمامككراوى بێ ناسنامەى شەرعى، گروپى لێپێچینەوە لە بوكوژانى گەلو ئەو هەموو نادادپەروەریانەى كە دەكرێت لێپێچینەوە لە هەموو گەندەڵكاران كەوا موڵكو ماڵى هاوڵاتیان هەر بەگونزلى داگیر ئەكەنو هەموو سەروەتى نەتەوەییمان بەهەدەر ئەبەن. گروپى ئاوەدانكردنەوەى هەموو شاروشارۆچكەو دەشتو چیاكانى كوردستانت دروست بكردایە. كە ئەمەش ناكەى لێگەڕێ!! گروپى مافیامان بۆ ڕەوانە مەكە ئەى سەرۆك كۆمار !!! لەوە زیاتر فیتنەو ئاژاوە لە ناو كوردستاندا مەنێرەوە.
ئەگەر كاكە بەرهەم گیانیش تۆزێ ئاقڵ بوایە ئەیزانى ئەو چاڵەى ئەمڕۆ تێیكەوتوە بەدەستى سەرسورو مامە هەڵكەندراوە بۆى، هەموو دانیشتنى دوێنێى پەرلەمان ئەوەى خستە ڕوو، هەروەها ئەوەش دەركەوت كەوا هەموو تاوانەكان خرانە ئەستۆى سەرۆكى حكومەتو پارتەكەىو دامەزراوەكانى بەلام بەراستى زۆر بەزەقى دیاربوو!! پیاومەوێو باسى سەرسورو پارتىو نێََچیرو خێڵەكەیان بكات...وەى بەحاڵیان.
بەهەموو ئەمانەشەوە چى ئەكەن بیكەن گەلو گەنجانى ئەم گەلە واز لە تێكۆشانى خۆیان ناهێنن تا هەموو داواكاریەكانى خۆیان نەهێننە دى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست