نامەیەكی گڕكانی بۆ علی شامار نوێنەری تالەبانی
Thursday, 25/06/2009, 12:00
لەدووتوێی ئەم نامەدا گركانی قین و توڕەیی عەشیرەتی بێویانی دەتەقَێنمەوە بە ڕووی ئەو بەرپرسە نامەسوولانەی كە بوونە هۆ ی گیان لە دەستدانی پێنج گوندنشینی بێ گوناه تەنها گوناحیان ئەوەبوو دەنگیان بە ئێوە داوە . چونكە باوەڕیان بە ئێوە كردووە كە نەهامەتیەكانی رابردوویان دەسڕنەوە بەلام وا دەر نەچوو .سادەترین داواكاریان ئاوی خواردنەوە بوو بەرانبەر بەو قوربانیانەی كە دایانبوو . خۆت باش دازانی كە سەرقزڵ چ قوربانیەكیداوە لە پێناو ئازادیدا كەچی بە بەرچاوی هەموو دونیادا لە بێ ئاوی دێی سەرقزڵ خنكێندران.حەز ئەكەم بەرچاو ڕوونیەكت بدەمێ بۆچی دێی سەرقزڵ قڕانكران . لە وشكە ساڵیەكی پارەكە وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی هەرێم چەند كوێە كانیەكی ژیاندەوە بەلام لە لایەن كابرایەكەوە داگیر كران بە ناوی مستەفا عزیز فتاح شایانی باسە ناوبراو لە دێكە ئاو خۆرەو لەم دواییدا لە لایەن ئیدارەی زراعەوە عقدێكی بۆ كراوە ئەو عقدە بۆ هوكاری كوشتنی ئەو كەسانە . چەندجارێك لیژنە بە ئاگاداری مەلا سعید بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان و مدیر ناحیەی قورەتوو عمر فرەج و جیهاد كەلاری دەرچووە وە بریار دراوە كە ئەو دوو كانیە لە لەوەرگایەو مولكی دێكەیە بەلام عمر فرەج مدیر ناحیەی قورەتوو كەمتەرخەم بوو بەرانبەر بە بریارەكان بۆیە ئێمە بەرپرسانی حكومەت بە مەسولی ئەو كومەلكوژیە دەزانین وە داوای قەربووی گیانی ئەو پێنج هاولاتیە دەكەین لە حكومەتی هەرێم داواكارین نارەزایی و داواكاریەكانمان بگەینیتە بەریز مام جەلال.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست