کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوكاتەى زانكۆ بنەماڵەیەك بەرێوەى دەبەن ........!!!

Monday, 17/08/2009, 12:00


كاتێك زانكۆ لە واقیعەوە دەگۆڕى بۆ ژێردەستەیى ئەو كات هەموو بەها پیرۆزیەكانى خۆى لەدەست دەدات بە جۆرێك دەبێتە هاوپێچى ئەو لایەنەى كە دەستى بۆ درێژ دەكات ، نامەوێ بچمە ناو ئەو پیرۆزیانەى زانكۆ كە هەن بنەما سەرەكیەكى زانكۆى بوون بەڵام دەمەوێ تیشك بخەمە سەر چەند لایەنێكى زانكۆكانى كوردستان بە تایبەت زانكۆ ئەهلیەكان .
زانكۆى جیهان سەرەتاى دامەزراندنى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بارودۆخە سەقەتەى وەزارەتى خوێندنى باڵا پێیدا تێپەڕى لە ڕووى نەبونى شوێن و وەرگرتنى قوتابیانى كوردستان لە زانكۆ حكومیەكان بەم جۆرە زانكۆى جیهانى لێ كەوتەوە كە بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران دامەزراوە بەڵام ئێستا ئەم زانكۆى جیهانە ئەم پرەسیپانەى خۆى لە دەست داوە . كە بەهیچ شێوەیەك باس لە زانست و پێگەیاندنى تاكى كورد ناكات تاكە پرەنسیپى سەركى پارەیە لەو زانكۆیە . كە خەریكە بنەماڵەیى ماڵى ئەو زانكۆیەش وێران دەكات . بنەماڵەى (حاجى یحیى) بە تایبەت (د.نوزاد حاجى یحیى) بە ئارەزووى خۆى دەست دەخاتە ئەم زانكۆیە و كار گەیشتۆتە ئەو رادەیە كە ئازادییە تاكەكان تێیدا جیێ نەماوە .
دانانى كامێراى چاودێرى بۆ ئەوە دروست كراوە كە فەرمانگەیەكى ئەمنى یان بانكێك یاخود مۆزەخانەیەك بەكارى بهێنێت ئەوەى لە كوردستان رووى داوە مۆدیلێكى ترە كە بنەماڵەى (حاجى یحیى) دایان هێناوە ئەویش دانانى كامیرا لە هەموو كونجێكى ئەم زانكۆیە تەنانەت پۆلەكانیش كە قوتابى ناتوانێت بەشێك لە ئازادییەكانى خۆى بەكاربێنێت ئەگەر دانانى كامێرا مەبەستیان چاودێرى زانكۆكە بێت دەكرێت لە دیوارى دەرەوەى زانكۆكە دابنرێت كە جێگاى دلخۆشیە بۆ قوتابیان ، بەڵام ئەوەى قوتابیانى نیگەران كردووە ئەوەیە لە پۆلەكان و مەمەرەكانى زانكۆ كامێرا دانراوە ، ئەمەش كۆمەڵێك پرسیار لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت كە شایەنى جوابدانەوەن و ناكرێت چاو پۆشى لێبكرێت .
ئەگەر بێت و ئەم كامێرانە كۆمەڵێك قوتابى وێنە بگرێت و لە رێگەى فەرمانبەرانى زانكۆ لە مۆنیتەرەكانەوە بڵاوبكرێتەوە ئەوكات كارەسات روودەدات ؟ دەتوانرێت دەسكارى بكرێت لە لایەن خەڵكەوە و شتى زۆر ناشیرینیان لێ بەرهەم دەرێت .
ئەوەى لە سەرەوە باسم رەنگە هەمان مەبەستى (د. نوزاد) بێت بۆ هاوكارى كردنى چەند كەسانێك یان بە جۆرێك كە مامەڵە لەگەڵ ئەم گرتە ڤیدیۆییانە بكرێت .
بۆیە داواكارم لەو دایك وباوكانەى كە كچەكایان لەو زانكۆیە دەخوێنن نەهێڵن بەهیچ جۆرێك ئەم كارە بەردەوام بێت بۆ ئەوەى لە دواى پەنجەى پەشیمانى نەگەزن . كە رۆڵەكانیان بەم خاوێنیەوە توشى كارەساتى ئابڕووبەر دەبنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە