کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى بەشى میژوو لە زانكۆى كەلار چ کاره‌یه‌؟

Wednesday, 03/11/2010, 12:00


هەموو زانكۆیەك لەدونیادا ئاست و پێگەى خۆى هەیە لە ناو زانكۆكانى جیهاندا بە پێ ئەو ئاستە مامەڵە لەگەڵ بڕوانامەكەى دەكرێ و هەڵگرانى لە دام و دەزگاكانى حكومەت دادەمەزرێت. ئەوەى مەبەستمە لەم نامەیە ئەوەیە كە بەرێزتان لە وەزارەت تا چ ئاستێك ئاگاتان لەو پەمانگایە هەیە لە بەغدا بە ناوى (معهد التراب العربی القومی والاسلامی) كە بە راستى نەك هەر بەیمانگا نییە بەڵكو ئابرۆى خوێندنى باڵایشى بردووە و داینگایەك لەم پەیمانگایە باشترە . ئەم پەیمانگایە سەر بە جامعەى عرەبیە وە بە پارەیە. هەر كۆرسى 1800 دولارى ئەمریكى وەردەكرێت لە خوێندكار و ئیتر سەلامەتى گیانت . ئەم پەیمانگایە نە مەحازەرەى هەیە و نە ئامادەبوونى دەوى تەنها بڕى ئەو پارەیە بۆ كۆرسى دووەم دوبارە بكەرەوە و لە كۆتایى كۆرسى دووەەمدا نامەیەكى علوج ئاسە بنووسە و بڕوانامەى دبلو م یان ماستەر یان دوكتورا وەرگرەو خوا نەی بڕى. ئەو مامۆستایانەى زۆرن كە لەم پەیمانگا علوجەدا دەبنە مامۆستاى زانكۆ نموونەش بۆ نامەكەمدا سەرۆكى بەشى میژووە لە كۆلیژى پەروەردە لە زانكۆى كەلار.

ئەم مامۆستایە كە خاوەن بڕوانامەى ماستەرە لەم پەیمانگایەو لەو كاتەى كە ڕژیمى لە ناو چووى بەعس ددانى بە بڕوانامەى هەریم نەنا و هۆلى تاقیكردنەوەى لە تكریت واڵاكرد بۆ دووستەكانى. كاكە سیامەند پێشى هەموو كەسى تاقیكردنەوەى ئەنجامدا و چووە زانكۆى بەغدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە