ئاشکرا بوونی گه‌نده‌لیه‌کی (ئه‌حه‌ی حاجی فاتم) گه‌وره بازرگانی شاری که‌لار له مه‌رزی په‌روێزخان
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
بازرگانیکی شاری که‌لار
سه‌باره‌ت به پشكنینى كوگاى حه‌وت بازرگان له سنورى شارى كه‌لارو ده‌وروبه‌رى. به گومانى خراپى شتومه‌كانیان كه له سنورى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه هێنراونه‌ته هه‌رێمى كوردستان،پاش پشكنینى ئه‌و كۆگایانه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژ‌نانه‌ى كه پێكهێنرابون له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومركى گه‌رمیان به فه‌رمانى كارگێڕى زماره(5466)،ده‌ركه‌وتووه حه‌وت له و بازرگانانه شتومه‌كى نه‌شیاویان فرۆشتووه.ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه‌وا له‌ناو ئه‌م بازرگانه‌دا بازرگانێكى ده‌ست ڕۆیشتوى ناوچه‌ى گه‌رمیان هه‌یه به ناوى (احمد على محمد) ناسراو به ئه‌حه‌ى فاته .پاش پشكنینى كۆگاكه‌ى به پێى ڕاپَۆرتى لیژنه‌كه ئاماژ‌ه‌یان به‌وه كردووه كه‌وا ناوبراو بڕى 20ته‌ن تایتى نه‌شیاوى فرۆشتوه.ته‌نانه‌ت پێش ده‌رچونى ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌شى، وه دواى فروشتنه‌كه‌شى كۆنترۆڵى جۆرى سلێمانى به ژ‌ماره(1-7-5295)له به‌روارى 17-10-2011 ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه‌وا ناوبراو باره‌كه‌ى نه‌شیاوبووه،ئێستاش به پێى زانیارییه‌كان بڕیارى گرتن بۆ بازرگانه تۆمه‌تباره‌كان له‌لایه ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى خانه‌قینه‌وه ده‌رچووه،به‌لام احمد على محمد كه پێش مانگێك باره‌كه‌ى فرۆشتتوه تازه به تازه رَۆیشتوه تایتى هه‌مان مواسفاتى له ئێران هیناوه‌و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه‌وا تایته‌كه‌ى نه‌فرۆشتوه.له كاتێكدا به پیى زانیارییه‌كان لیژنه‌كه وتویه‌تى باره‌كه‌ى فرۆشتووه و خۆشیان پێشتر دانیان به‌وه‌دا ناوه باره تایته‌كه‌یان فرۆشتوه.ئێستا ناوبراو ڕۆشتوه فه‌حس بۆ تایته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و تایته‌ى كه به هه‌مان مواسفات له ئێران هێناویه‌تى و ده‌یه‌وێت خۆَى له ده‌ستى یاسا ده‌رباز بكات.ده‌پرسین ئایا تایتێك به پێى ڕاپَۆرتى لیژنه‌كه و دان پێنانى خۆشیان فرۆشتبێتیان ئایا ئه م تایته دواى مانگێك به قه‌د جل و به‌رگى خه‌ڵكه‌وه بووه‌و هێناویه‌تییوه؟؟؟؟؟
شیانى باسه ئه‌م فێڵه‌ى بازرگان احمد على هینده به‌به‌رنامه‌و لابه لا ده‌یكات که ته‌نها كه‌سى شاره‌زا ده‌توانێت دركى پێبكات.چونكه ناوبراو ته‌نها پشتگیرى كۆنتڕۆڵى جۆرى په‌روێزخانى هه‌یه بۆ پشكنین له كاتێكدا ئه‌وه كارى لیژنه‌كه‌یه نه‌ك كۆنتڕۆڵى جۆرى.چۆنکه لیژنه ده‌توانێت بڕیار بدات له سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و باره ماوه یاخود فرۆشراوه نه‌ك كۆنتڕۆڵى جۆرى په‌روێزخان.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه پیش‌تر نوێنه‌رى كۆنترۆڵى جۆرى كه ئه‌ندامى لیژنه‌كه بووه وتویه‌تى باره‌كه فرۆشراوه كه‌جى ئێسیتا به ته‌نهاو به ناوى لیژنه‌كه‌شه‌وه ده‌لى باره‌كه نه‌فرۆشراوه و هه‌مان مواسفاته.ئه‌ى پیش‌تر بوجى نه‌توت نه‌فرۆشراوه؟؟؟؟ده‌ڵى ئه‌م تایته هه‌مان تایت و مواسفاته.ئاخر كاكی بازرگان نه‌ك جه‌ند ته‌ن تایتێك به‌ڵكو ده‌تواَنێت هه‌زاران ته‌ن تایتى هه‌مان جۆر‌و مواسفاتت له ئێرانه‌وه به سه عاتیك بۆ بینیت.
مه‌رزی په‌روێزخان ده‌كه‌وێته سنوری (خانه‌قین قه‌سری شیرین)، یه‌كێكه له‌مه‌رزه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی ئێران، شایانی باسه ئه‌م مه‌رزه پاره‌یه‌کی خه‌یالی بۆ حوکمه‌تی هه‌ریم گلده‌داته‌وه به‌لام ده‌جیته گیرفانی جه‌ند به‌رپرسیکه‌وه -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست