من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی ڕوخسارم زەرد زەرد نەکات .. لەقەدم جیانەکاتەوە، کاتێک پێش سەفەر دەکەوم دڵم هەرلای کچەگەڵا مەعشوقەکەی دەزگیرانمە و دەڵێم تۆبڵێیی ئەمشەو تیشکێک لە تریفەی مانگی پێ ببڕابێت ئاخۆ بڵێییت ئاوەنگی حەزێک ڕژابێتە...