کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان

Thursday, 24/02/2011, 12:00


لەسەر بڕیارى ڕاگرتنى دەوامى ڕەسمی لەزۆرینەى زانكۆ و بەیمانگاكانى هەولێر.
ئێمە لەیەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان نیگەرانى خۆمان دەردەبرین كە لەبەروارى 24\2\2011 دەوامى رەسمى زانكۆى سەلاحەدین و زۆرینەى زانكۆ وبەیمانگاكانى ترى شارى هەولێر راگیراوە,ئەمە لەكاتێكدا كە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى بالاو توێژینەوەى زانستى بریارى لەو شێوەیە دەرنەچووە زانكۆكانى ترى كوردستان دەوامى رەسمى خۆیان دەكەن و ئەم بریارە نەیگرتۆتەوە سەرجەم قوتابیانى بەشە ناخۆیەكان نیدراوەتەوە بۆ ماڵەوەبەشێوەیەكى ئیجبارى ومۆلەتى (3) كاتژمێریان پێداون ئەم بریارە بەس لەشارى هەولیر دراوە سەرچەم قوتابیانى دەرەوەى شاری هەولئرنێدراونەتەوە بۆ ماڵەوە, لەكاتێكدا كە ماوەیەكى زۆر كەمە رێژەیەكى بەرچاو لەو دەهەزار قوتابیە كە پێشتر ناویان نەهاتبوەوە ئێستا لە قۆناغى یەكەم وەرگیراون و بەم بریارەش زەرەرمەندى یەكەم ئەو قوتابیانەنن.
قوتابیان مامۆستایانى بەرێز:
ئەم جۆرە كارو بریارانە كاریگەرى دەبێت لەسەر ئاستى ئەكادیمى و زانستى و لیكۆلینەوەكانى قوتابیان كە قوتابیانى قۆناغى چوارەم خەریكى كار كردنن لە لیكۆلینەوەكانیان جگە لە قوتابیانى دكتورا و ماستەر كە سەدان قوتابی دادەبرین لە مامۆستایان ,ئەمە لەكاتێكدا ئەم جۆرە بریارانە كاریگەرى خرابی لەسەر بارى دەروونى قووتابیان و رەوشی بەرئوەجوونى پرۆسەى خوێندن لە بایتەختى هەرێمدا.
بۆیە ئێمە لەمەكتەبى سكرتاریەتى یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان وێڕاى نیگەرانیمان لەم چەشنە بڕیارانە داوا لە هەر یەك لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و سەرۆكایەتى حوكمەتى هەرێمى كوردستان دەكەین كە روونكردنەوەى پێویست بدەن لەم بارەیەوە بۆ بەرچاو ڕوونى ڕێكخراوەكانى قووتابیان و ڕەواندنى ئەو نیكەرانى و ترسە لەلاى توێژى قووتابیان و كەس كاریان.
مەكتەبى سكرتاریەتى
یەكئتى گشتى كشتى قووتابیانى كوردستان
2011.02.24

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە