بۆ کاک عومه‌ری حاجی عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
من هه‌ندێک له نوسینه‌کانی به‌ڕیز کاک عومه‌ری حاجی عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ییم خۆیندوه‌ته‌وه و تاڕادده‌یکی زۆر هاوڕام له‌سه‌ر خه‌مه کوردستانیه‌کانی به‌ڕێزیان و ده‌ستخۆشیی نوسینه‌کانی لێده‌که‌م، به هیوای نوسینی جوانتر و به‌پێزتر.
به‌ڵام به‌م دواییه له سایتی هاوڵاتیدا نوسینێکی کاک عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ییم خۆێنده‌وه له‌سه‌ر (قائیمقامی گه‌نده‌ڵ ده‌رهاویشته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه) حه‌زم کرد ته‌نها تێبینیه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ بنوسم.
به‌ڕێز کاک عومه‌ر:
نوسینه‌که‌ی جه‌نابتان بۆنێکی که‌می شارچێتی پێوه‌دیاربوو، به‌تایبه‌تی که باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که قایمقام خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵینه‌بژاردوه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ڕایانوابوه که ده‌بێت که‌سێکی هه‌ڵه‌بجه ببێت به قایمقام. تکام وایه با ئه‌و هه‌ستی شارچێتیه به‌شێوه‌ی نێگه‌تیڤ بره‌وی پێنه‌درێت و له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ڕێزی وه‌ک جه‌نابتانه‌وه سه‌رکۆنه بکرێت.
ڕاسته که قایمقام خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وی هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌بێت شیاوی ئه‌وه نیه بکرێته قایمقامی هه‌ڵه‌بجه. من پێم وایه باشتره و پێوسته خه‌ڵکی شاره‌کانی تر ئیداره‌ی شاره‌کانی تر ببن به‌ڕێوه. بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵکردنی ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان و ئاشنابوون به شێوه‌زاره‌کان زیاتر بره‌وی پێبدرێت. وه هه‌روه‌ها پێم باشه که‌سێکی زاخۆ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بێت و که‌سێکی هه‌ڵه‌بجه پارێزگاری دهۆک و که‌سێکی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و که‌سێکی ئاکرێ قایمقامی که‌لار بێت. وه نه‌ک ئه‌وه‌ش باشتر وایه ئه‌وی بڕوانامه‌ی زانکۆ یان په‌یمانگای وه‌رگرت له ناوچه دووره‌کان دابمه‌زرێن نه‌ک له شار یان ناوچه‌ی له‌دایکبوونیاندا که ئه‌وه دیارده‌یه‌کی ناشارستانیه و تاڕادده‌یه‌ک خه‌ڵکی ڕووه‌و ناوچه‌گه‌ریی هانده‌دات.
خۆشه‌ویستی هه‌موو ناوچه‌کان و به‌شه‌کانی تری کوردستان به تێکه‌ڵاوبوون و له‌نزیکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵیاندا دروستده‌بێت. گه‌ر هه‌ورامیه‌ک هه‌موو ته‌مه‌نی له ته‌وێڵه بژی و زاخۆییه‌ک هه‌رهه‌مووی له زاخۆ ئیدی چۆن ئه‌و دووه به شێوه‌زاری یه‌کدی له ڕووی کرداریه‌وه ئاشنا ده‌بن و خۆشه‌ویستیان بۆ ناوچه‌ی یه‌کدی بره‌وی پێده‌درێت.
من پێم وایه تاکی کوردی پێویستی به ئینتیما هه‌یه بۆ کوردستان. شارچێتی ده‌ستێکی سیاسی له‌پشته به‌مه‌به‌ستی پاوان‌کردنی ناوچه‌کان بۆ حیزبه‌کان.
له کۆتاییدا ده‌ستخۆشیی له کاک عومه‌ر ده‌که‌م و به هیوای نوسینی زیاتر.
[email protected] 16/09/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست