كاتێك حه‌يا ده‌تكێ! عوسمان ئۆج ئالان به نمونه
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
پێشينان راستيان گوتووه كه حه‌يا قه‌تره‌يه‌كه، ئه‌گه‌ر تكا كۆناكرێته‌وه. مرۆڤيش كه حه‌ياي بتكێ، بێ حه‌يا ده‌بێت. مرۆڤي بێ(حه‌يا)ش هه‌موو شتێكي به‌لاوه ئاساييه‌و خۆي له‌هيچ جۆره كارێك نابوێرێت. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌كرێت كه‌سێتي (عوسمان ئۆج ئالان) به‌نمونه بێنينه‌وه. له‌م رۆژانه‌دا عوسمان ئۆج ئالان له‌كه‌نالَي رِووداوه‌وه له‌بن ناوي هه‌ولََي نزيككردنه‌وه‌ي په‌كه‌كه‌و په‌ده‌كه‌دا، كۆمه‌لَێك لێدواني دا سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌و جه‌ميل بايكي هاوسه‌رۆكي كۆنسه‌ي به‌رِێوه‌به‌ري ئه‌و ته‌ڤگه‌رِه، كه ته‌نيا له‌كه‌ساني وه‌كو عوسمان ئۆج ئالان و كه‌نالَي وه‌كو رِووداو ده‌وه‌شێته‌وه لێدواني به‌وشێوه‌يه بده‌ن و بڵاوي بكه‌نه‌وه. وه‌كو كه‌سێك كه له‌نزيكه‌وه عوسمان ئۆج ئالان ده‌ناسم و ئاشناي ئه‌ده‌بيات و مێژووي په‌كه‌كه‌م، به پێويستم زاني كه به‌دواداچوونێك بۆ هه‌لَوێسته‌كاني عوسمان ئۆج ئالان و راستيه‌كاني په‌كه‌كه بكه‌م.
عوسمان ئۆج ئالان كه براي بچوكي رِێبه‌ري كه‌جه‌كه عه‌بدولَڵا ئۆج ئالانه، له‌كۆتايي حه‌فتاكاندا بووه به‌لايه‌نگري ته‌ڤگه‌رِي په‌كه‌كه كه براكه‌ي سه‌رۆكايه‌تي كردووه‌و له‌سه‌ره‌تاي هه‌شتاكانه‌وه بووه‌ته كاديرێكي پرۆفيشنالَي ئه‌و ته‌ڤگه‌رِه‌و دواي ئه‌وه‌ي كه ماوه‌يه‌ك له‌لوبنان په‌روه‌رده ده‌بينێت، ده‌چێته ليبياو ده‌بێته به‌رپرسياري رێكخستني په‌كه‌كه له‌و وڵاته. له‌كۆنگره‌ي سێيه‌مي په‌كه‌كه‌دا له‌سالَي 1986دا ده‌بێته ئه‌ندامي كۆميته‌ي ناوه‌ندي په‌كه‌كه. له‌كۆنگره‌ي چواره‌مي په‌كه‌كه‌دا جارێكي تر هه‌لَده‌بژێردرێته‌وه بۆ ئه‌ندامێتي كۆميته‌ي ناوه‌ندي. له‌سالَي 1993 دا له‌سه‌ر لاداني له‌پره‌نسيپه‌كاني رێكخستني په‌كه‌كه ته‌جميد ده‌كرێت و دواتر دادگايي ده‌كرێت و دادگا به‌تۆمه‌تي پێشێلكردني پێوه‌ره‌كاني ژيان و تێكۆشاني په‌كه‌كه‌و خراپ به‌كار هێناني ده‌سه‌ڵاته‌كاني و به‌فيرۆداني به‌ها گياني و مادديه‌كاني رێكخستن، برِياري سێداره‌ي به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازي كۆميته‌ي ناوه‌ندي په‌كه‌كه‌و به‌ده‌ستپێشخه‌ري جه‌ميل بايك دادگا برِياره‌كه راده‌وه‌ستێنێ و ده‌رفه‌تي ئه‌وه‌ي پێ ده‌دات كه له‌كرداردا خۆي راست بكاته‌وه، له‌حالَه‌تي خۆ راست كردنه‌وه‌دا جارێكي تر مافي ئه‌ندامێتي پارتي بدرێتێ، له حالَه‌تێكدا به‌خۆيدا نه‌چێته‌وه ئه‌وا ئه‌و برِياره جێبه‌جێ بكرێت.
دواي سێ سالَ و له كۆتايي سالَي 1996 دا مافي ئه‌ندامێتي پێدراوه‌ته‌وه. دواتر به‌رپرسيارێتي ئه‌و ته‌ڤگه‌رِه وه‌رده‌گرێت له گۆرِه‌پاني باشووردا. له‌سه‌ره‌تاي 1997 هه‌تا هاويني 1998 به‌رپرسياري يه‌كه‌مي په‌كه‌كه‌بووه له باشووري كوردستاندا. له‌كۆنگره‌ي شه‌شه‌مي په‌كه‌كه‌دا كه كاتي ده‌ستگيركردني رێبه‌ري په‌كه‌كه له‌سه‌ره‌تاي 1999 دا ئه‌نجام درا، ده‌بێته ئه‌ندامي كۆنسه‌ي سه‌رۆكايه‌تي په‌كه‌كه، كه ئه‌و كاته ئه‌و كۆنسه‌يه له حه‌وت كه‌سايه‌تي پێك دێن و به‌رپرسياري گشتي كاروخه‌باتي په‌كه‌كه ده‌بن. هه‌رچه‌نده له‌رِووي رێكخستنه‌وه جه‌ميل بايك به‌رپرسياري يه‌كه‌مي ئه‌و رێكخستنه ده‌بێت، له‌راگه‌ياندنه‌كاندا عوسمان ئۆج ئالان وه‌كو كه‌سي يه‌كه‌مي ئه‌و رێكخستنه ده‌رده‌كه‌وت و خۆشي هه‌ولَي ده‌دا په‌يامێكي به‌و رِه‌نگه بدا.
دواي ئه‌وه‌ي له‌سه‌ر داخوازي رێبه‌ره‌كه‌يان، په‌كه‌كه له‌كۆنگره‌ي حه‌وته‌م و هه‌شته‌ميدا برِيار ده‌دا گۆرِانكاري له‌شێوازي رێكخستن و سياسه‌تي خۆي‌دا ئه‌نجام بدات. عوسمان ئۆج ئالان و چه‌ند به‌پرسێكي تري په‌كه‌كه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و برِيارانه‌يان به‌دلَ نابێت و ده‌ستبه‌رداني په‌كه‌كه له ده‌ولَه‌تي كوردي و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ريه‌كي ديموكراتيانه‌يان به‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌ناو ده‌كرد، پێيان وابوو كه ئاپۆو په‌كه‌كه ده‌ستيان له كوردايه‌تي به‌رداوه، دواتريش له‌سه‌ر نه‌گونجانيان له‌گه‌لَ ئاپۆ و سه‌ركرده‌كاني تردا له‌سه‌ر چۆنێتي گۆرِانه‌كان، له‌په‌كه‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌چێته لاي يه‌كێتي و له كۆيه نيشته‌جێ ده‌بێت. له‌سالَي 2004 دا به‌هاوكاري هه‌ندێك هێزي كوردي و هێزي ده‌ره‌كي، له‌گه‌لَ چه‌ند كه‌سي تر كه له په‌كه‌كه دوور كه‌وتبوونه‌وه، پارتيه‌ك به‌ناوي (پارتي وڵاتپارێزي كوردستان)ه‌وه دروست ده‌كه‌ن. پاش ماوه‌يه‌كي كه‌م له‌به‌ر جياوازي بيرو رِاو كێشه‌ي ده‌سه‌ڵات واز له‌و پارته‌ش ده‌هێنێت.
عوسمان ئۆج ئالان هه‌تا سالَي 2007 زۆر به‌توندي دژايه‌تي په‌كه‌كه‌ي ده‌كردو له‌لێدوان و ريپۆرتاچه‌كانيدا بۆ راگه‌ياندنه‌كان جه‌ختي له‌وه ده‌كرده‌وه كه په‌كه‌كه له‌هه‌لَدێردايه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و زۆرجاريش هێرشي ده‌كرده سه‌ر براكه‌ي له‌زيندانداو به‌كه‌سێكي چه‌پ و توركگه‌را تاوانباري ده‌كرد. به‌ڵام له‌دواي ئه‌و به‌رواره‌وه، به‌تايبه‌تيدواي ئه‌وه‌ي كه په‌كه‌كه له‌گۆرِانكاريه‌كانيدا ئه‌نجامي به‌ده‌ستهێناو له‌گۆرِه‌پاني شه‌رِو ئاشتيشدا خۆي سه‌لماندو كاريگه‌ري له‌سه‌ر سياسه‌تي ناوچه‌كه رِووي له‌زيادي كرد، عوسمان ئۆج ئالان سياسه‌تي خۆي گۆرِي و ئيتر ده‌ستي له‌وه به‌ردا كه راسته‌وخۆ دژايه‌تي په‌كه‌كه‌و رێبه‌ره‌كه‌ي بكات، له‌جێگه‌ي ئه‌وه رِووي رِه‌خنه‌كاني ده‌كرده چه‌ند سه‌ركرده‌يه‌كي په‌كه‌كه، له‌وانه "جه‌ميل بايك، دوران كالَكان و مسته‌فا قه‌ره‌سوو"(كه ئه‌مانه له هه‌ڤالَه سه‌ره‌تاييه‌كاني عه‌بدولَڵا ئۆج ئالاني برايين و له‌سه‌رتاي په‌كه‌كه‌وه پشتيواني سه‌ره‌كي بوون بۆ براكه‌ي). دواي ئه‌وه‌ي جه‌ميل بايك بووه به‌هاوسه‌رۆكي كۆنسه‌ي به‌رِێوه‌به‌ري كه‌جه‌كه‌و عوسمان ئۆج ئالانيش چووه‌ته هه‌ولێرو لاي پارتي نيشته‌جێ بووه، هێرشه‌كاني بۆسه‌ر جه‌ميل بايك زيادي كردووه‌و رِووداويشي كردووه به سه‌كۆي ئه‌و هێرشانه.
عوسمان ئۆج ئالان له‌دوا ديداري له‌گه‌لَ رِووداودا ده‌لَێت؛ ئاپۆ له‌سالَي 1983 دا له‌گه‌لَ ئيدريس بارزانيدا رێكه‌وتنێكي ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌سالَي 1985 دا به‌هۆي شه‌رِي په‌كه‌كه له‌گه‌لَ توركيادا ئه‌و رێككه‌وتنه تێكچوو. لێره‌دا په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات و ده‌لَێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ي رێككه‌وتن هه‌بوو پێويست بوو به بێ ئاگاداري په‌ده‌كه په‌كه‌كه شه‌رِي نه‌كردايه، ئه‌مه‌ش بووه هۆي ئه‌وه‌ي رێككه‌وتنه‌كه تێكبچێت. به‌پێي به‌لَگه مێژوويه‌كان، په‌كه‌كه برِياريدابوو كه شه‌رِي چه‌كداري ده‌ست پێ بكات و رۆژي 14/7/1983 ش وه‌كو رۆژي ده‌ستپێكردني ئه‌و هه‌لَمه‌ته دياري ده‌كات و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش بۆ ئه‌وه له‌گه‌لَ په‌ده‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات كه په‌ده‌كه هاوكاري بێت، به‌ڵام په‌ده‌كه نه‌ك هاوكاري ناكات، به‌لَكو ئابلَوقه‌ي ئابووري وسه‌ربازيش ده‌خه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ي به‌بێ مۆلَه‌تي ئه‌وان شه‌رِ ده‌ست پێ نه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه نه‌توانن له‌و رۆژه‌دا كه سالَيادي چالاكي چه‌ند سه‌ركرده‌يه‌كي په‌كه‌كه‌يه له‌زينداني ئامه‌د(له14/7/1982 دا محه‌مه‌د خه‌يري دوورمووش، كه‌مال پير، عاكف يلَماز و عه‌لي چيچه‌ك ده‌ستيان به مانگرتن له‌خواردن كردوو دواي دوو مانگ له‌مانگرتن شه‌هيد بوون، له‌به‌ر ئه‌مه په‌كه‌كه ده‌خوازێت له‌سالَيادي ئه‌واندا ده‌ست به‌هه‌لَمه‌تي گه‌ريلايي بكات) ده‌ست به چالاكي بكه‌ن، چه‌نده هه‌ولَده‌ده‌ن كه‌په‌ده‌كه هه‌لَوێستي خۆي بگۆرِێت و هاوكاريان بێت، به‌ڵام وه‌ڵامێكي ئه‌رێني وه‌رناگرن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاري ئه‌وه‌ي كه به‌پشت به‌ستن به‌خۆيان له 15/8/1984 دا ئه‌و هه‌نگاوه بنێن و ئه‌وه‌شي به‌فه‌رمي رێككه‌وتنه‌كه هه‌لَده‌وه‌شێنێته‌وه په‌ده‌كه‌يه نه‌ك په‌كه‌كه، په‌ده‌كه ئه‌مه به‌فه‌رمي راده‌گه‌يه‌نێت و رِه‌خنه‌ي توند له‌و شه‌رِه ده‌گرێت كه په‌كه‌كه ده‌ستي پێ كردووه. ئايا ده‌كرێت له‌مه‌دا په‌كه‌كه تاوانبار بكرێت، ئايا په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه نه‌چووبووه چيا كه تێكۆشاني چه‌كداري ده‌ست پێ بكات؟ ئايا ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه‌ي ده‌ست پێ نه‌كردايه چاره‌نووسي له سه‌عيد قرمزي، سه‌عيد ئه‌لچي، رزگاري و ئاڵاي رزگاري باشتر ده‌بوو؟ ئايا ده‌كرێت له‌باكوور به‌بێ مۆلَه‌تي په‌ده‌كه هيچ هه‌نگاوێك نه‌نرايه؟ لێره‌دا له‌جێگه‌ي ئه‌وه‌ي ده‌ستخۆشي له‌په‌كه‌كه بكات و رِه‌خنه له په‌ده‌كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌لَوێستانه‌ي بگرێت! دێت په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات!
عوسمان ئۆج ئالان له‌به‌شێكي تري قسه‌كانيدا باس له‌وه‌ده‌كات له‌شه‌رِي 1992 دا كه له‌نێوان په‌ده‌كه و يه‌كێتي له‌لايه‌ك و په‌كه‌كه له‌لايه‌كي تره‌وه رِوويدا، ئه‌و هه‌ولَيداوه ئاشتي به‌رقه‌رار بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ي كه چه‌پ و مه‌زهه‌بين له‌ناو په‌كه‌كه‌دا ئه‌مه‌يان په‌سند نه‌كردووه‌و له‌به‌ر ئه‌مه ده‌ستي له‌كار به‌رداوه هه‌تا سێ سالَ. لێره‌شدا ده‌خوازێت تۆمه‌تي ئه‌و شه‌رِه بخاته ئه‌ستۆي هه‌ندێك سه‌ركرده‌ي په‌كه‌كه. بێگومان ئه‌و مێژووه زۆر دوور نييه، به‌تايبه‌تي بۆ جه‌ماوه‌ري باشووري كوردستان رِوون و ئاشكرايه. وه‌كو ده‌زانرێت هۆكاري سه‌ره‌كي ئه‌و شه‌رِه داخوازي هێزه ده‌ره‌كيه‌كاني له‌وێنه‌ي توركياو ئێران بوو. ئه‌و كاته توركياو ئێران داوايان له‌يه‌كێتي و پارتي ده‌كرد كه چالاكي په‌كه‌كه، حزبي ديموكرات و كۆمه‌لَه‌ي رۆژهه‌ڵاتله‌رِووي سه‌ربازييه‌وه راوه‌ستێنن و رێگه‌يان نه‌ده‌ن سنووره‌كاني باشوور بۆ چالاكي سه‌ربازي به‌كار بهێنن، پارتي و يه‌كێتيش ئه‌م داوايه‌يان په‌سند كردبوو، ئه‌مه‌شيان نه‌شاردۆته‌وه. له‌ئه‌نجامدا حزبي ديموكرات و كۆمه‌لَه ئه‌و داوايه‌ي پارتي و يه‌كێتيان په‌سند كرد‌و چوونه ناو ئه‌و كامپانه‌ي كه بۆيان دياري كرابوو له كۆيه‌و زرِگوێز. به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌مه‌ي لا په‌سند نه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو وه‌كو عوسمان ئۆج ئالان ئێستا باسي ده‌كات گوايه په‌كه‌كه به‌هێز ببوو، ئيتر ده‌يخواست ببێته تاكه حزب له‌كوردستاندا، به‌لَكو پێي وابوو ئه‌و كاره خزمه‌ت به دۆزي گه‌لي كورد ناكات و به‌م هه‌نگاوه ئه‌و هێزانه لاواز ده‌بن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته لاوازي بۆ ده‌سكه‌وته‌كاني باشوور. بێگومان له‌و قۆناخه‌دا كه‌م كه‌س به‌و هه‌لَوێسته‌ي په‌كه‌كه‌ي ده‌گوت ئامين، به‌ڵام ئه‌مرِۆ ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌لَوێستي په‌كه‌كه راست ده‌رچوو، ئێستا عوسمان ئۆج ئالان و پارتي و يه‌كێتيش سوود له‌به‌هێزي په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن. چاره‌نووسي حزبه‌كاني رۆژهه‌ڵاتيش له ئه‌نجامي ئه‌و سياسه‌تانه‌وه ديارو له‌به‌رچاوه. ئايا ده‌كرێت دواي 21 سالَ و رِوونبوونه‌وه‌ي زۆر رِووداو به‌و شێويه په‌كه‌كه تاوانبار بكرێت؟ ئايا عوسمان ئۆج ئالان و رِووداو مه‌به‌ستيان چييه‌و كێ له‌پشتيانه‌وه‌يه. ئايا ئه‌وه په‌كه‌كه‌يه حه‌ز به‌تاكرِه‌وي ده‌كات يان ئه‌وانه‌ي له‌پشتي رِووداوو لێدوانه‌كاني عوسمان ئۆج ئالانه‌وه‌ن. وه‌كو تر كورده‌واري راستيان گوتووه؛ بچۆ جێگه‌يه‌ك خۆت هه‌لَكێشه پرِ به‌كراسێك كه‌كه‌س نه‌تناسێت! عوسمان ئۆج ئالانيش هه‌لَوێسته‌كاني رِوون و ئاشكرايه‌و ئه‌گه‌ر كه‌موكورتيه‌كي په‌كه‌كه‌ش هه‌بێت له‌و كاته‌دا به‌پله‌ي يه‌كه‌م ئه‌و بۆخۆي به‌رپرسياره. ئه‌مه‌ش لاي خه‌لَكي باشوور رِوونه، ئه‌وه‌بوو ئه‌نداماني په‌رله‌ماني هه‌رێم و چه‌ندين كه‌سايه‌تي ئه‌و كاته رۆلَيان بيني و خواستيان شه‌رِ نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش په‌كه‌كه به‌گشتي كراوه بوو بۆ ديالۆك، به‌ڵام به‌پێي لێدوانه‌كاني ئه‌و سه‌رده‌مه‌و وته‌ي ناوبژيوانه‌كانيش، له‌ناو په‌كه‌كه‌دا عوسمان ئۆج ئالان له‌هه‌مووي توندوتيژتر بوو، هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌ر كه‌موكورتي ديالۆك هه‌بێت ئه‌وا به‌پله‌ي يه‌كه‌م عوسمان ئۆج ئالان به‌رپرسياره، نه‌ك هه‌ندێكي تر. ئه‌و هه‌نگاوه‌شي دواي شه‌رِ پێي هه‌ستا ناكرێت وه‌كو رێكه‌وتنێكي سياسي به‌ناو بكرێت، چونكه يه‌كه‌م له‌شه‌رِدا ئه‌و به‌ره‌يه‌ي ئه‌و به‌پرسياري بووه تێكشكاوه، دووه‌م به‌شي زۆري ئه‌و مه‌رجانه‌ي كه پێش شه‌رِ پارتي و يه‌كێتي ده‌يانخواست بيسه‌پێنن به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا په‌سندي كردووه، سێيه‌ميش به‌بێ گه‌رِانه‌وه بۆ رێكخستن و سه‌ركردايه‌تي په‌كه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ي ناوه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆي جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان واتايه‌كي تري نييه. بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌ركردايه‌تي په‌كه‌كه موداخه‌له‌ي ئه‌و بارودۆخه‌يان نه‌كردايه، ئه‌وا دوور نه‌بوو عوسمان ئۆج ئالان و كه‌مپي زه‌لَێ چاره‌نوسي په‌كه‌كه‌يان به‌ده‌ردي حزبي ديموكرات و كۆمه‌لَه ببردايه.
له‌به‌شێكي تري ديداره‌كه‌يدا عوسمان ئۆج ئالان تۆمه‌تي شه‌رِي 1995 ي نێوان په‌كه‌كه‌و پارتي ده‌خاته ملي جه‌ميل بايك. ئه‌وه‌ي ئگاداري رِووداوه‌كاني ئه‌و سه‌رده‌مه‌بێت، ده‌زانێت جه‌ميل نوێ،ه‌ري په‌كه‌كه‌بوو بۆ دانوستاندن له‌گه‌لَ پارتيدا، جه‌ميل بايك و په‌ده‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانوستاندنه‌كان به‌ره‌و ئه‌نجام ده‌چوون. به‌ڵام به‌هۆي ئيمزا نه‌كردني رێكه‌وتنه‌كه‌وه كه هۆكاره‌كه‌ي ده‌گه‌رِێندرێته‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بووني پارتي، له‌لايه‌كي تريشه‌وه ئه‌و ئابلَوقه ئابووري و سه‌ربازييه‌ي كه په‌ده‌كه خستبوويه سه‌ر سنووره‌كاني په‌كه‌كه و كاردانه‌وه‌ي به‌رپرساني برِيارگه‌ي ناوه‌ندي سه‌ربازي په‌كه‌كه كه ئه‌و كاته رۆلَي (ئه‌بوبه‌كر و شه‌مدين ساكيك)سه‌ره‌كيه شه‌رِ دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌م له‌لايه‌ني جه‌ميل بايك هه‌م رێبه‌ري په‌كه‌كه‌وه رِه‌خنه‌كراوه، وه‌كو به‌شێك له‌كرده‌وه‌كاني چه‌ته‌ي چواري به‌ناوي ده‌كه‌ن. ئيتر بۆچي عوسمان ئۆج ئالان خاوه‌ني ئه‌و كرده‌وانه ده‌پارێزن و جه‌ميل بايك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ده‌بێت له پشتي ئه‌م هه‌ولَه‌وه شتێك هه‌بێت!
عوسمان ئۆج ئالان باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مرِۆش هه‌ولَدان هه‌يه بۆ رێككه‌وتن له‌نێوان په‌كه‌كه‌و په‌ده‌كه‌دا به‌ڵام چه‌په‌كان له‌گه‌لَ ئه‌مه‌دا نيين و جارێكي تر په‌نجه‌ي تۆمه‌ت بۆ جه‌ميل بايك راده‌كێشێت و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ي په‌كه‌كه له‌وێنه‌ي موراد قه‌ره‌يڵان و سه‌بري ئۆق له‌گه‌لَ ئه‌م هه‌نگاوانه‌دان. بێگومان ئه‌مه‌ش هێرشێكي ئارِاسته‌كراوه، ئه‌وانه‌ي كه كوردێكي به‌ئيراده‌يان خۆش ناوێت و حه‌ز ده‌كه‌ن كورد هه‌ميشه بێ ئيراده بێت و خزمه‌تي ئه‌وان بكات له پشتي ئه‌م جۆره بانگه‌شانه‌وه‌ن، چونكه ده‌بينن ئيتر به‌دژايه‌تي راسته‌وخۆي ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ناتوانن بگه‌نه ئامانجه‌كانيان، بۆ ئه‌مه پشت به‌و شێوه‌يه بانگه‌شانه ده‌به‌ستن و به‌هيوان له رِێگه‌ي ئه‌و بانگه‌شانه‌وه درزێك له‌ناو په‌كه‌كه‌دا دروست بكه‌ن و به‌و شێوه‌يه ئاپۆو په‌كه‌كه لاواز بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له تابه‌تمه‌نديه‌كاني عوسمان ئۆج ئالان وه‌رده‌گرن. چونكه عوسمان ئۆج ئالان كه‌سێكه پێده‌چێت نه‌خۆشي ده‌سه‌ڵات و راگه‌ياندن بێت و پشت به‌خۆي نابه‌ستێتو هه‌ميشه دواي هه‌وا سياسي ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وي گه‌ياند به‌و بارودۆخه‌ي كه ئێستا تێيدايه. رێبه‌ري په‌كه‌كه له‌سالَي 2004 دا، له‌لێدوانێكيدا گوتبووي عوسمان ئه‌وه‌نده بێ ئه‌قلَه وه‌كو كه‌ر رايانكێشايه ناو كێلَگه‌ي مينه‌وه. ئێستاش دياره بۆ كێلَگه‌يه‌كي تري راده‌كێشن.
ئه‌وه‌ي جێگه‌ي سه‌رنجه عوسمان ئۆج ئالان له‌م ديداره‌يدا باسي له‌وه كرد كه ئه‌و ده‌خوازێت له‌گه‌لَ په‌كه‌كه‌دا سياسه‌ت بكات، براكه‌شي په‌يامي ئه‌وه‌ي داوه‌تێ په‌يوه‌ندي له‌گه‌لَ په‌كه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام جه‌ميل بايك و سه‌ركردايه‌تي په‌كه‌كه ئه‌و په‌سند ناكه‌ن. له‌مه‌شدا نمونه‌ي سامي عه‌بدورِه‌حمان و پارتي، مه‌لا به‌ختيار و يه‌كێتي دێنێته‌وه. گوايه پارتي و يه‌كێتي له په‌كه‌كه باشتر هه‌لَسوكه‌وت ده‌كه‌ن. گوايه ئه‌وان رێگه‌يان دايه ئه‌و دوو كه‌سايه‌تيه، به‌ڵام په‌كه‌كه رێگه به‌ئه‌و نادات. دياره ئێستا كاتي به‌راوردي نێوان ئه‌و پارتانه نيه، ئه‌گه‌ر نا زۆر شت هه‌يه كه وه‌كو جياوازي باس بكرێن و ئه‌زمونه‌كاني په‌كه‌كه راستتر و سه‌ركه‌وتووترن. ئه‌وه‌ي وابه‌سته‌ي ئه‌م بابه‌ته‌يه‌و سه‌رنج راكێشه، هاويني رابردوو عوسمان ئۆج ئالان هه‌ر له‌رِووداوه‌وه گوتي سه‌ركردايه‌تي په‌كه‌كه داوايان له‌من كردووه يچمه‌وه ناويان به‌ڵام من په‌سندم نه‌كردووه! دياره ئه‌و كاته كه‌جه‌كه ئه‌و بانگه‌شه‌ي به‌درۆخسته‌وه. بێگومان ئه‌وه‌ي ئه‌و دوو ديداره‌ي عوسمان ئۆج ئالاني بينيبێت يان بيستبێتي ده‌كه‌وێته ناو ناكۆكيه‌وه ئايا ئه‌وه په‌كه‌كه‌يه عوسمان ئۆج ئالان ره‌تده‌كاته‌وه يان عوسمان ئۆج ئالانه ناخوازێت بچێته‌وه ناو په‌كه‌كه. به تێرِوانيني من ئه‌مه‌ي ئه‌م دواييه‌ي نزيكتره له‌راستيه‌وه‌و ئه‌وه په‌كه‌كه‌يه عوسمان ئۆج ئالاني پێ په‌سند نييه. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاديرێك ياخود لايه‌نگرێكي په‌كه‌كه ئه‌و هه‌لَوێستانه‌ي عوسمان ئۆج ئالان ببينێت ياخود بيبيستێت، ئه‌وا ده‌زانێت گه‌رِانه‌وه‌ي عوسمان ئۆج ئالان بۆ ناو په‌كه‌كه زياني زياتره. پارێزه‌ره‌كاني رێبه‌ري په‌كه‌كه‌ش چه‌ند جار رايانگه‌ياند كه عه‌بدولَڵا ئۆج ئالان گوتويه‌تي با عوسمان داواي لێبووردن له قه‌نديل و گه‌ل بكات، ئه‌و كاته ده‌توانێت بگه‌رِێته‌وه، نه‌ك به بێ لێپرسينه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ي له لێدوان و ديداره‌كاني عوسمان ئۆج ئالاندا ده‌رده‌كه‌وێت داواي لێبوردن نييه به‌لَكو تۆمه‌تبار كردنه، ئيتر چۆن په‌كه‌كه عوسمان ئۆج ئالان په‌سند بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌خوازێت په‌كه‌كه لێي ببورێت ئه‌وا پێويسته راستگۆيانه بدوێت و داواي لێبووردن له‌و ته‌ڤگه‌رِه بكات.
بابه‌تێكي تر كه گرنگه باسي بكه‌ين ئه‌وه‌يه عوسمان ئۆج ئالان ماوه‌ي نزيكه‌ي 10 سالَ له سێبه‌ري يه‌كێتيدا بوو، له‌و كاته‌دا هيچ رِه‌خنه‌يه‌كي له‌سه‌ر يه‌كێتي نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌يه‌ي دوايي كه چۆته لاي پارتي، يه‌كێتي وه‌كو هۆكارێكي تێكچووني نێواني په‌كه‌كه‌و پارتي به‌ناو ده‌كات و ئه‌مه‌شي له دوا ديداريدا باس كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سايه‌تيه‌و هه‌لَسه‌نگاندنه‌كاني بێ سه‌نگ ده‌كات و ئه‌وه‌ي زياني به‌ر بكه‌وێت ئه‌و بۆخۆيه‌تي. له‌كۆتاييدا به‌هيوام ئه‌م نوسينه هه‌ندێك راستي بخاته‌وه بيري عوسمان ئۆج ئالان و ئيتر خۆي نه‌كات به له‌يبوك و هه‌ركه‌سێك ياري پێ بكات، ئه‌گه‌ر كه‌ساه‌يتي خۆي به‌لاوه گرنگ نييه، ئه‌وا رێز له‌و پاشناوه بگرێت كه ئه‌مرِۆ به‌هۆي براكه‌يه‌وه بووه‌ته وێردي سه‌ر زماني خه‌لَكي كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست