کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌جات حه‌سه‌ن نه‌گه‌یشته‌تاڵه‌بانی ده‌ستی مه‌لابه‌ختیار ماچ ده‌کات

Tuesday, 24/02/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر چی من له‌نزیکه‌وه‌تێکه‌ڵیم له‌گه‌ڵ هیچ کام له‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر و هاوڕێکانی نیه‌و‌ به‌چاک و خراپ شتم له‌باره‌ی زۆربه‌یانه‌وه‌ بیستوه‌بۆیه‌کاتێک وه‌ڵامی بابه‌تێکی ‌مه‌لابه‌ختیار و چاودێر ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانی (جه‌لال جه‌وهه‌ر زۆر باسی شه‌فافیه‌ت ده‌کات) هیوادارم خوێنه‌ر بڕیار نه‌دات که‌من دیفاع له‌ شه‌خسی جه‌لال جه‌وهه‌رو هاوڕێکانی ده‌که‌م به‌ڵام بێگومان وه‌ک کوردێکی دڵسۆز بۆ گه‌لو نیشتیمانه‌که‌م بێجگه‌له‌ئه‌وه‌ی بۆخۆم بڕیارم داوه‌که‌دیفاع له‌هه‌مو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌بکه‌م که‌باس له‌دیموکراتیو خزمه‌تکردنی ‌کورد ده‌که‌ن وه‌هیواداریشم که‌هه‌مو کوردێک دیفاع له‌هه‌ڵوێستی هه‌مو ئه‌وکه‌سانه‌بکات که‌نیشتیمانیان خۆش ده‌وێتو به‌بڕوای من ئه‌وه‌خۆشه‌ویستیه‌بۆ نیشتیمان که‌مرۆڤ له‌پێناو ڕیفۆرم و به‌دیموکراتی کردنی کوردستاندا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زاتی و بگره‌ژیانی خۆشی ده‌خاته‌به‌رده‌می مه‌ترسیه‌وه‌ئه‌گینا جه‌لال جه‌وهه‌رو هاوڕێکانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی مه‌لا به‌ختیارو نۆکه‌ره‌کانی ‌زوڕنا بۆ تاڵه‌بانی بژه‌نن به‌ڵکو ته‌نها بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن به‌سه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌پۆسته‌کانی خۆیاندا بمێننه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بپارێزن و بخۆن بۆیه‌سایدی چاودێر و مه‌لابه‌ختیار که‌بۆخۆیان خاوه‌ندی هیچ فکرو مه‌عریفه‌یه‌ک نینو زۆر ترسنۆکن، ئه‌وان له‌کوشتنی پیاو ناترسن به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌ترسن وه‌ئاماده‌نین که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌پێناو گه‌لدا بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌‌و حه‌زیش ده‌که‌ن هه‌مو که‌سێک له‌کوردستان وه‌کو خۆیان بێ فکرو به‌بێ هه‌ڵوێست و گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌گینا من پرسیارێک له‌سایدی چاودێر و مه‌لابه‌ختیار ده‌که‌م ئایا ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌رباره‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر ڕیفۆرم نوسیوتانه‌بێجگه‌له‌هیستریاو ترس له فکری ‌ڕیفۆرم چی مانایه‌کی تر ده‌گه‌یه‌نێت،‌وه‌به‌م هه‌ڵوێسته‌جه‌لال جه‌وهه‌رو هاوڕێکانی به‌هه‌مو کوردیان ڕاگه‌یاند که‌فه‌لسه‌فه‌فێری کردون و فکر هانیان ده‌دات له‌گه‌نده‌ڵیو‌ئه‌دای فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان ناڕازی بن‌به‌ڵام بێجگه‌ له‌دزیو حیکمه‌تی زۆر بڵێیو دیکتاتۆری ئه‌ی ئێوه‌چی له‌فه‌لسه‌فه‌فێربونو چی له‌دیموکراتی ده‌زانن یان کامه‌یه‌حیکمه‌تی فکر و هه‌ڵوێستان بۆیه‌حه‌قی وایه‌ له‌جیاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌مه‌لا به‌ختیار ده‌یدات بۆ شکاندنی جه‌لال جه‌وهه‌ر نه‌جات حه‌سه‌ن که‌به‌زه‌حمه‌ت ده‌گاته‌تاڵه‌بانی و‌ده‌یه‌وێت پاداشتی هه‌وڵه‌کان بداته‌وه‌ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار ماچ بکات.
من بڕوام وایه‌که‌فه‌لسه‌فه‌شیکردنه‌وه‌یه‌ له‌پێناو داهێنانداو‌پاش ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ له‌کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کانی ده‌کۆڵێته‌وه‌ ده‌بێت به‌ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که‌مرۆڤ فێری ئه‌خلاق ده‌کات بۆیه‌ هیچ گومانم نیه‌که‌دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتی پێویستی به‌که‌سانێک نیه‌که‌فه‌یله‌سوف بن به‌ڵکو دیموکراتی پێویستی به‌که‌سانێک هه‌یه‌ که شه‌فاف بنو ‌ڕه‌وشتی دیموکراتیان هه‌بێت. زۆر له‌مرۆڤه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی ململانێکانی ئه‌م جیهانه‌ نه‌ک فه‌یله‌سوف نین به‌ڵکو خۆێنده‌واریشیان نیه‌به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌‌زۆر ساده‌و شه‌فافانه‌خۆیان په‌روه‌رده‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی و دیموکراتی‌کردوه‌و زه‌ره‌ر به‌که‌س نا‌گه‌یه‌نن و نه‌وه‌کانی داهاتوی خۆیان فێری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌فافانه‌و خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام داخۆ ئێوه بێجگه‌له‌کوشتنی هه‌ستی نیشتیمانیو شێواندنی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی له‌لای تاکی کورد‌و نه‌وه‌ی نوێ چیتان بۆ کوردستان کردوه‌.
بۆیه‌له‌سه‌رجه‌م خوێنه‌ر ده‌پرسم هه‌ر وه‌ک شیعره‌که‌ی شه‌هید مه‌لا عه‌لی که‌له‌ساڵی 1979‌له‌سێداره‌درا و ئه‌وها وه‌سفی ئیعدام ده‌کات و ده‌ڵێت. سه‌ربه‌رزیه‌که‌ده‌بینم پێڵاوم به‌سه‌ر سه‌ری دوژمنه‌وه‌له‌به‌رزین
ئایا...... جه‌لال جه‌وهه‌ر و هاوڕێکانی که‌به‌بڕوای ڕۆژنامه‌ی چاودێر خاوه‌ندی فکر نین و‌‌نابێت باس له‌دیموکراتی و ڕیفۆرم بکه‌ن و ڕه‌خنه‌بگرن به‌سه‌ر سه‌ری مه‌لا به‌ختیار و ڕۆژنامه‌ی چاودێرو هه‌مو گه‌نده‌ڵه‌کانی تره‌وه‌ له‌به‌رزی نین؟
تێبینی.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاودێر ڕاسته‌وخۆ باسی جه‌لال جه‌وهه‌ری کردوه‌بۆیه‌له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند جارێک ناوم ‌هێناوه‌ ده‌نا بێ جیاوازی خۆشه‌ویستی زۆرم بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌و چوار خۆشه‌ویسته‌‌هه‌یه‌.
http://www.cawder.org/yeke

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە