کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م سالح هه‌واڵی ناڕاست ده‌دات به‌ به‌ریتانیه‌کان

Monday, 30/05/2011, 12:00


فوئاد جه‌مال سه‌لام له‌سه‌ر داوای هه ڵسوڕاوێکی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا کرد.
له‌دوای ڕوداوه‌کانی 17 ی شوبات له‌ هه رێمی کوردستان، ده‌سه‌ڵات، به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه‌ که‌وته‌ گیانی خۆپیشانده‌ران که‌داوای مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان ده‌کرد. ئه‌ویش نان و ئازادی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دابین کردنی ژیانێکی ئاسایی بۆ دانیشتوانی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ئاگر و گولـله‌ وه‌ڵامی رۆشنبیران و لاوانی کوردستانیان دایه‌وه‌ و له‌شاره‌کانی کوردستان 10 هاوڵاتی شه‌هیید بوون و سه‌دانیش برینداربوون. وێڕای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێك له‌ چالاکوانان و ڕۆشنبیران و خوێندکارانی زانکۆ ده‌ستگیرکران و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دران، که‌وتنه‌ ڕاوه‌دونانی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان.
بۆئه‌م مه‌به‌سته ‌و وه‌ستاندنی کاره‌نابه‌جێکانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌ریتانیا چه‌ندین کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان بخه‌نه‌ سه‌ر ‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی تاکو له‌ڕێگایه‌وه‌ ده‌ست له‌کوشتنی ڕۆڵه‌کانی کورد هه‌ڵبگرن و بکوژانیش ڕاده‌ستی دادگابکه‌ن.
ئێمه‌، کۆبونه‌وه‌مان له‌ گه‌ڵ هه ریه‌ك له‌ پارێزگاری پێشوی له‌نده‌ن { کین لیڤستن } و{ ئالان کین} و {تۆم بریک} و { مایک هانکۆک} په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانی و جینلان بیرد، په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا و چه‌ندین ڕێکخراوی وه‌ك[ ئه‌منستی ئه‌نترناشناڵ وسۆسیالست ئه‌نترناشناڵ ] کرد.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م کۆبونه‌وانه ‌و نوسینی نامه‌ی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان، داواکردن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا که‌ چیتر له‌ئاست تاوانه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی چاونه‌نوقێنن و به‌ده‌نگ بێن و هێزی خۆیان به‌کاربێنن بۆ وه‌ستانی ڕه‌شه‌کوژی له‌ کوردستان.
نوسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌ریتانیا، له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌کدا، که‌بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانی، ئالان کین، له‌سه‌ر لیستی له‌یبه‌ر پارتی، له‌له‌نده‌ن، ناردویه‌تی. تێیدا هاتووه‌" وەزیری دەرەوە ڕۆژی ١٠ مارس لە بەیانێکدا نیگەرانی قوڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە لەسەربەکارهێنانی توندوتیژی و ئازاردانی خۆپیشاندەران" هه‌روه‌ها ده‌نوسێت" هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئێمە پەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێممان بانگهێشت کردو داوای لێکۆڵینەوەم لێکردن".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، ده‌قی وه‌ڵامه‌که‌ی نوسینگه‌ی وه‌زه‌ره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه‌:

بەڕێز ئالان کین
هاوس ئۆف کووممۆن
لەندەن
سۆپاستان دەکەین کە نامەتان نارد بۆ وەزیری دەرەوە لە ١٥/٤/٢٠١١ لەسەر داوای بەڕێز فواد سەلام ، سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق.
فەەرموون ئەمە وەڵامی نامەکەتانە لە به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ریتانیا- عێراقه‌وه‌ هاتووه‌.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ریتانیا عێراق، پێی ڕاگه‌یاندین" دوابەدوای بەکارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپیشان دەران لە عێراق ، وەزیری دەرەوە ڕۆژی ١٠ مارس لە بەیانێکدا نیگەرانی قوڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە لەسەربەکارهێنانی توندوتیژی و ئازاردانی خۆپیشاندەران وئەو لایەنە سیاسیانەی پشتگیری خۆپشاندەران دەکەن و هەروەها بەرانبەر ڕۆژنامە نووسان و دەزگا ڕاگەیاندنە سەربەخۆکان دەرچون لە عێراق وبەهەرێمی کوردستانیشەوە".
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئێمە بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێممان بانگهێشت کردو داوای لێکۆڵینەوەم لێکردن لەسەر ڕوداواکان و هەروەها داوای پاراستنی مافی خۆپشاندان و مافی ئازادی ڕادەربڕین .
بەرهەم سالح سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێی ڕاگەیاندین کە ئەمە چەند کەسانێك لە ئاسایش هەستاون بەم کارە ناخۆشە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین.
ئێمە بە کونسوڵی گشتیمان ڕاگەیاند لە هەولێر کە گفتوگۆ لە گەڵ سەرکردایەتی لایەنە سیاسیەکان بکات و پێان رابگەیەنێت کە ئێمە تاکید لە سەر دیموکراسی و ڕیفۆرم دەکەین ولە هەمان کاتدا تاوانباران سولێمانی دە بێ سزا بدرێن .
خۆپیشاندانەکانی دوایی عێراق ،وا چاوەڕواندەکرا لە حکومەتە هەڵبژاردراوەکەی عێراق و دەزگا شەرعێکانی بەرانبەر گەندەڵی و بێکاری و نەبونی خزمەتگوزاریەکان ڕاوەستن هەوڵی نەهێشتنیان بدەن بە ڕای ئێمە ئەمانە تاکە ڕێگایە بۆ چاکسازی لە عێراق بە هرێمی کوردستانەوە .
وەڵامدانەوەی جدی بە هانگاوی ڕاست و دروست بۆ چاکسازی وبەدیهێنانی خواستی میللەت ئەمە کاری بنەڕەتیە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی وپاراستنی مافی هاوڵاتیان دەبێ، لە لایەکی تریشەوە هاوڵاتیش ئەوکاتەی هەستی کرد کە مافەکانی پارێزراون ئەویش ئەوکات حیساب بۆ حوکمەتەکەی دەکات.
ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی حکومەتی عێراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئازادی و مافی هاوڵاتیان .
لە گەڵ رێزمان دا
ئەلیستەر بێرت
نووسینگەی
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
بۆ بینینی نامه‌کان ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

www.kurdistanpost.info/AlannamaboPbaritania.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە