کوردستان پۆست ده‌ستارێکه بۆ هاڕینی برسی تێرنه‌بوه‌کانی دۆلاردز و خاك فرۆش
Thursday, 17/02/2011, 12:00
هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره له رۆڵی (قه‌ناتی الجه‌زیره) له سه‌ر ره‌وشی ئێستای وڵاتانی عه‌ره‌بی وبه‌تایبه‌تی رۆڵیان له‌گواستنه‌وه‌ی جموجۆڵی خه‌ڵکی راپه‌ریوی وڵاتی تونس ومیســر. کردنه‌وه‌ی سایتێکی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر روداوێك سات به ساتی خۆی ، ســـه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ئه‌و قه‌ناته سه‌د ده‌رسه‌د بێلایه‌ن نیه‌و خۆی له رووداوه‌کان که‌نداو ئه‌دزێته‌وه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر که خاوه‌نی ئه‌و قه‌ناته‌ن ،وه‌هه‌روه‌ها له زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی گیروگرفتیان بۆ دورستده‌کرێت یاخود رێگا ده‌گیرت له بڵاوبوونـــــه‌وه‌ی .
ئێمه‌ش ملله‌تێکین بێ خاوه‌ن وپشت وپه‌ناین وته‌نها یه‌ك ده‌رگامان بۆ کراوه‌ته‌وه بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگ وئاهو ناڵه‌ی هه‌ژارانی کورد له ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌ی ووڵات هه‌رزان فرۆشی بارزانی و تاڵه‌بانی ، ئه‌ویش ده‌رگا پیرۆزه‌که‌ی کوردستان پۆسته که بۆته ده‌ستارێك بۆ هاڕینی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه دزوحه‌یابه‌ره‌ی کورد .
ئه‌مه پێهه‌ڵدان نیه بۆئه‌وان وکاری وکرده‌وه‌ی و ماندووبوون وشه‌ونوخوونی خۆیانه وئه‌وئه‌رکه پیرۆزه‌یان خستۆته سه‌ر شانیان وئه‌توانم بڵێم ده‌به‌رابه‌ر قه‌ناتی الجه‌زیره خزمه‌تیان کردوه بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد و یه‌که‌م ده‌زگاشه دروشمی راپه‌رین وچه‌کوشی دژ به برسیتێرنه‌بوه‌کانی دۆلاردزوخاك فرۆشی کوردستانی باشووربه‌رز کردۆته‌وه وئه‌شبێته داینه‌مۆی جوله پێکردنی خه‌ڵکی راپه‌ریوی ئێستای کوردستانی باشووربۆ کۆتایی هێنان به حوکمی خێڵ وبنه‌ماڵه به سه‌رچوه‌کان ونه‌فام وکورتبین وه ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت چه‌کوشی کوردستان پۆست که‌س ناناسێت ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست