کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ شكاندنى بەردى گورچیلەى لێپسراوى مەڵبەندى ڕانیە ، دكتۆرێك دەیان نەخۆش دەكاتە قوربانى

Monday, 01/10/2012, 12:00


 .
هێشتا لەقەڵادزێ مەرەكەبى سسزادانەكانى ڕۆژى پێنج شەمەى رابردووى وەزیرى تەندروستى ووشك نەبۆتەوە دوێنێ یەك شەمە بەروارى 30 / 9 / 2012 جارێكى تر دكتۆرە حزبیەكەى نەخۆشخانەى قەڵادزێ دەوامى جێهێشت و دەیان نەخۆش و موراجیع و هاوڵاتى و كارمەند لەچاوەڕێیى جەنابیاندا بوون ئیمزایان بۆ بكات كەچى ئێستاش هەر نەهات ، دوایى سەرچاوەیەكى نزیك لەدكتۆر هێمن ڕایگەیاند كەجەنابى لەگەڵ محەمەد وەتمانى لێپسراوى مەڵبەندى ڕانیە چۆتە نەخۆشخانەى گشتى فێركارى سلێمانى بۆ شكاندنى بەردى گورچیلەى جەنابى مەسول مەڵبەند ، ئەمە چەندین جارە ناوبراو دەوامى ڕەسمى جێ دەهێڵێت و لەگەڵ بەرپرسە حزبى و عەسكەریەكانى قەڵادزێ و پشدەر دەڕوات بۆ سلێمانى لەكاتێكدا ئامادەنیە نەخۆشى خۆمان ببینێت یان بەشێوازێكى ئینسانى و مرۆڤ دۆستانە هەڵسوكەوت لەگەڵ دكتۆر و كارمەند و فەرمانبەرانى خۆماندا بكات ، پێنج شەمەى ڕابردووش بەهەمان شێوە كاتێك وەزیرى تەندروستى هات بۆ قەڵادزێ بەهەڵەى دابرد لەجیاتى ئەوەى بیهێنێتە مەڵبەندى تەندروستى قەڵادزێ كەزۆربەى زۆرى گرفت و كێشەكانى هاوڵاتیان و نەخۆش لەئەوێ یە ئەو دكتۆرە حزبیە وەزیرى تەندروستى بردە مەڵبەندێكى ترى تەندروستى لەقەڵادزێ كەڕۆژانەى كەمترین نەخۆش و موراجیع سەردانى دەكات .
نەخۆشخانەو بنكەو مەڵبەندە تەندروستیەكان لەقەڵادزێ كەوتوونەتە ژێر لێپسراوى ئەم دكتۆرە حزبیە كەئامادە نیە گوێ لەكەس بگرێت غەیرى خەڵكى حزبى و كارمەندى حزبى نەبێت بۆیە كەرتى تەندروستى سنورەكەمان ئەوەندە وێران و كاول بووە نەكردنەوەى نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیەكە تائێستا باشترین وەڵامە بۆ هەموو ئەوانەى وەك جەنابیان بوونەتە بارگرانى بەسەر سیستەمە تەندروستیەكەوە نەئامادەن دەست لەكاربكێشنەوە نەپیلان و بەرنامەشیان هەیە بۆ چاككردن و چارەسەركردنى .
+ لێپسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى ڕانیەیى یەكێتى كەدانیشتووى قەڵادزێیە ماوەیەكە بەدەست دەیان نەخۆشى و بەردى گورچیلەوە دەناڵێنێت جارى واهەیە لەقەڵادزێوە بەئیسعافى تایبەت دەیبەن بۆ سلێمانى بێ هیچ سەرەو ناونووسینێك لەسلێمانى بەردەكانى بۆ دەشكێنن لێرەوە تاسلێمانیش ئەم دكتۆرە حزبیە دەوام بەجێ دەهێڵێت و یاوەرى دەكات لەسلێمانیش دكتۆر تاهیر هەورامى لەپێشوزایان چاوەڕێ دەكات ، هاوڵاتى سادە و خەڵكى فەقیرو بێ دەسەڵاتیش هەر دەبێت چاوەڕێ بكەن ئاخۆ تەشریفى دكتۆر كەى دەگەڕێتەوە ئیمزایەكیان بۆ بكات ؟ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە