کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارمەندانی تەندروستی پشدەرو بیتوین هانا بۆسەرۆکی هەریم دەبەن،وەی گیان !!

Wednesday, 14/08/2013, 12:00




تازە بەتازە جەنابی بەریوبەرى گشتى تە ندروستى رانیە سوپاس و پیزانینکی تری لەحکومەت وەرگرتووەو بەنیازن بیبەن بۆ دیداری سەرۆکی ‌حکومەت و لەلایەن بەرپرسان و کاربەدستانی حزب و حکومەت گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوەو بەئاشکرا لەلایەن ئەوانەوە دەستی لەپشت دەدرێ ئەو خەڵکە هەژارو کارمەندە تەندروستیە داماوانەش هانا بۆ ئەوان دەبەن ، ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزاریە هانا بۆ ئەوانە بەری ئاخر پێمان ناڵێن کام سەرۆكی هەریم و حكومەت و پەرلەمان ؟ كام وەزارەت و ئیدارەی ڕاپەڕین و داواکاری گشتی ؟ بۆ ئەوان نازنن چی دەگوزەرێ لەم سنورە ؟ نەهامەتیەکانی ناو ئەو کەرتەو هەواڵی مەرگ و قوربانیەکانی خراپی کەرتی تەندروستی نابیستن؟ ئەی بەبەرچاوی ئەوانەوە ڕۆژانە هەزاران سوکایەتی و دزی و گەندەڵی و کوشتن و کاری نایاسایی ناکرێت ؟ هانا بۆ کێ دەبەن ؟ هانا بردن بۆ ئەمانە (لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزو ‌حورمەتم) غەیری شەرمەزاری نەبێت بۆ خۆتان هیچی تر نیە !!

_ بەیاننامەی ناڕەزایی ژمارەیەک كارمەندى تەندروستى پشدەر و بیتوین .
بۆ / سەرۆكایەتى هەریم ، حكومەت ، پەرلەمان .
وەزارەتى تەندروستى ، ئیدارەى راپەرین ، قائیمقامى رانیەو قەلادزى .
داواکاری گشتی .
سەرجەم كەنالەكانى راگەیاندن .
وەك لاى هەمووان روون و ئاشكرایە كەرتى تەندروستى لەسەرانسەرى كوردستان لەوپەرى خراپى و نالەباریدایە كەبەشیكى دەگەریتەوە بۆ خراپى سیستەمەكەو بەشیكیشى بۆ خراپ ئیدارەدانیەتى لەلایەن لیپسراوانى ناو ئەم كەرتە ، سنورى پشدەرو بیتوینیش وەك باقى سنورو ناوچەكانى تر لەوپەرى پاشا گەردانى و بى سەروبەریدایە ، هەر لەنەبوونى بیناوە بیگرە بۆ نەبوونى ئامیرو ئیسعاف و كەمى پزیشكى پسپۆرو كەمى دەرمان و كەمى دەرمانى نەخۆشیە دریزخایەنەكان و ... هتد .
تەنانەت خودى بریارەكانى وەزارەتى تەندروستیش لەم بەریوبەرایەتیە جى بەجى ناكرین ئەوەتا نووسراویكى وەزارەتى تەندروستى هەیە (ژمارە 7657 لە بەروارى 8 / 5 / 2013) سەبارەت بەناردنى (پەرستیار بۆ وولاتى ئوردن) كەبەریوبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیە (دە پەرستیار)ى بەردەكەویت بەلام ئەم بریارە لەتیكراى پەرستاران و كارمەندانى تەندروستى سنورەكە شاردراوەتەوە ، بەنهینى و دوور لەرینمایەكانى وەزارەت و هەموو بنەمایەكى یاسایى و پیشەى تەندروستى (دە پەرستیار) دانراوە ، كەئەمە ئەوپەرى بى ریزیە بەكارمەندان و پەرستارانى سنوورەكە ، بۆیە داواكارین لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پیك بهینریت و داوا بكەن لەبەریوبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیە ئەم بریارەى لەوەزارەتەوە هاتووە بیگشتینن بۆ سەرجەم نەخۆشخانەو مەلبەندو بنكە تەندروستیەكانى سنورەكەو هەموو پەرستاریك كەمەرجەكانى تیدایە ناوى بنووسریت دوایى بەپیى سالى خزمەت و بروانامەو بەردەوام بوون لەكارى پیشەیى ناوەكان دیارى بكرین .
لەوانەیە ئیستا ئیوەى بەریز پرسیار بكەن كەبۆچى ئەم سكالایە راستەوخۆ نادەین بە بەریوبەرایەتى گشتى تە ندروستى رانیە ، لەوەلامدا دەلیین بەریوبەرایەتیەك نووسراو لەنەخۆشخانەو كارمەندەكانى بشاریتەوە شایەنى ئەوە نیە سكالاى لابكەى ؟؟.
ژماریەك كارمەندى تەندروستى پشدەر و بیتوین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە